نوێکردنەوەی هەواڵی فریاگوزاری
پرسیاری دەربارەی منداڵە بێهاوەڵەکان
ڕێکەوتی ڕاگەیاندن: 23/02/2023
وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیی تورکیا پەڕەیەکی پرسیاری خستووەتە کار دەربارەی ئەو منداڵە بێهاوەڵانەی لە هەرێمی بوومەلەزرە تۆمارکراون. دەتوانن بە داخڵکردنی ناوی منداڵ، ناوی خێزان و ژمارەی ناسنامە لەم بەستەرەی خوارەوە پرسیارەکانتان ئاڕاستە بکەن:
https://www.aile.gov.tr/sayfa/refakatsiz-cocuklar-arama-ekrani/
13 فێبریوەری 2023
زانیاری ناونیشانی دەرمانخانەکانی ناو ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان
تۆ دەتوانیت زانیاری نوێ لەسەر ناونیشانی دەرمانخانەکانی ناو ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان بدۆزیتەوە لێرە https://afet.teb.org.tr/html/afet-eczaneleri/.
خزمەتی ناسینەوە و ئەسپەردەکردن بۆ ئەو کەسانەی ژیانی خۆیان لە بوومەلەرزەکە دا لەدەست داوە
لینکی ئاگاداریەکە: https://www.afad.gov.tr/kamuoyu-aciklamasi-basin-duyurusu
لە ڕۆژی 8ـی فێبریوەری سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و حاڵەتی پەلەیی (بە تورکی: Afet ve Acil Durum Yönetimi Bakanlığı, AFAD) ڕاگەیاندنێکی گشتیی دەربارەی ناسینەوە و خزمەتی ئەسپەردەکردنی ئەو کەسانەی کە ژیانی خۆیان لە بوومەلەرزەکە لەدەست داوە بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنەکە و بۆ ئەوەی دڵنیایی بکرێت لە ناسینەوەی خێرای ئەوانەی ژیانیان لەدەس داوە، تەرمەکانیان خێرا بدرێتەوە دەست کەسوکاریان و دڵنیایی بکرێت لە یەکگرتوویی خزمەتەکانی ناسینەوە و ئەسپەردەکرن دوای بوومەلەرزەکەی 6ـی فێبریوەری 2023 کە لە پارێزگا نزیکەکان بە توندی هەستی پێکرا:
- پڕۆسەی لێکۆڵینەوەی کەسی مردوو لە نووسینگەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ناوچە یان پارێزگا ئەنجام دەدرێت کە تەرمەکان لەوێ دەبن؛ تەرمی مردووەکان نانێردرێن بۆ ناوچە یان پارێزگا دراوسێکان،
- بۆ دڵنیابوونەوە لەوی کە تەرمی مردووەکان دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەی پەیوەندیدار، بە ئامادەبوونی کارمەندی پۆلیس یان تەندروستی جەستەی ڕزگارکراو دەبرێتە نەخۆشخانەکان لەگەڵ ڕاپۆرتێک کە دیاری دەکات تەرمەکە لە کام باڵەخانە و ئاسەوار دەرهێنراوە و هەروەها زانیاری لەسەر ئەوەی کە کەسوکاری مردووەکە یان هەر کەسێکی دیکەی ناسیاوی مردووەکە ئامادە بوون یان نا،
- لە حاڵەتێک کە ناسنامەی کەسی مردوو لەڕێگەی خزم و کەس یان کەسی ناسیاوەوە نەناسرێتەوە، ئەوا پڕۆسەی دانەوەی تەرم بۆ ئەسپەردەکردن تەنها دوای ئەوەی ئەنجام دەبیت کە ناسینەوە بە شێوازەکانی پزیشکیی داد وەک دیئێنئەی (DNA)، نموونەی خوێن یان پەنجەمۆر ئەنجام بدرێت،
- ئەسپەردەکردنی ئەو تەرمانەی کە ناتوانرێن لە ماوەی 5 ڕۆژ دا لەڕێگەی ناسینەوەی کەسیی یان شێوازەکانی پزیشکیی داد بناسرێنەوە و بدرێنەوە دەس خزمەکانیان، دەبێت بەپێێ مەرجە ئایینیە پەیوەندیدارەکان دوای DNA، نموونەی خوێن و وێنەگرتن و هەروەها بە لێکدانەوەی هاوبەشی نووسینگەی سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی و بەرپرسی ئیدارەی خۆجێیی ئەسپەردە بکرێن، شوێنی قەبرەکە دیاری دەکریت و لە ڕاپۆرتێک دا تۆمار دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیاندنەکە، بە لێکدانەوەی هاوبەشی نووسینگەی سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی و بەرپرسی ئیدارەی خۆجێیی تەرمی ئەو کەسانەی کە لەڕێگەی خزم/ناسیاوەوە لەڕێگەی ناسینەوەی کەسیی یان شێوازەکانی پزیشکیی دادەوە نەناسێرەنەوە، ئەوا دەتوانرێت دوای 24 کاتژمێر ماوەی چاوەڕوانکردن دوای کۆکردنەوەی DNA، نموونەی پەنجەمۆر و وێنە ئەسپەردە بکرێن، و لەم حاڵەتە دا شوێنی قەبرەکە دەبێت لە ڕاپۆرتێکی هاوبەش دا تۆمار بکرێت.
10 فێبریوەری 2023
نوێکارییەکانی ناوچەی بوومەلەرزە لە بواری پەروەردە
- [15 فێبروەریی 2023] بەهۆی کاریگەرییەکانی بومەلەرزەکان لە سەرانسەری وڵات، ئەنجوومەنی خوێندی باڵا (YÖK) ڕایگەیاند وەرزی بەهاری ساڵی ئەکادیمیی 2022-2023ـی زانکۆکان بە ڕێگەی فێربوون لە دوورەوە تەواو دەکرێت. وردەکارییەکانی فێربوون لە دوورەوە، ئەو ڕێوشوێنانەی دەگیرێنەبەر، پرۆگرامە تەندروستییەکانی وەک پزیشکی و دانسازی، تەتبیقات و ڕاهێنانی شوێنکی کار و کێشە هاوشێوەکانی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و بڵاو دەکرێتەوە: ttps://www.yok.gov.tr/HaberBelgeleri/BasinDuyurusu/2023/basin-duyurusu-universitelerde-uzaktan-egitime-gecis.pdf
- لە ١٠ی شوبات، وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی ڕاگەیاندراوێکی گشتی بڵاوکردەوە کە چالاکیەکانی پەروەردە لە قوتابخانەکانی سەرتاسەری وڵات تا ١٠ی شوبات ڕادەگیرێن.
بەھۆی بوومەلەرزەکەوە ڕاگەیەندرا کە ھەموو تاقیکردنەوەکانی وەک لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی ماتۆڕ، ماستەرشیپ، پیشەییەکان ، و ڕادیۆ ئۆپەرەتۆر لە دامەزراوەکانی خوێندنی ناوەندیی پیشەیی و تەکنیکی دواخراون. کە لە سەرەتادا بڕیار بوو لە ناوەندەکانی تاقیکردنەوەی ئەلیکترۆنی لە سەرتاسەری وڵات لە نێوان… ٧_١٢ شوباتی ٢٠٢٣ بەرێوە چێت. (وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی)
https://www.meb.gov.tr/07-12-subat-tarihleri-arasindaki-tum-e-sinavlar-ertelendi/haber/28957/tr
زانکۆکانی پارێزگاکانی کەهرامانماڕەش، ئەدەنە، مەلاتیا، ئادیەمان، هاتای، شانلیورفا، دیاربەکر، غازی عەنتاب، کیلیس، و عوسمانییە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، چالاکییەکانی پەروەردەیان ڕاگرتووە تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە لە داهاتوودا. بەمەبەستی بەردەستکردنی ئیمکاناتی بەشەناوخۆیی و کەمپەسەکان لە کاتی پێویستدا، وەرزی بەهاری خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵا لە پارێزگاکانی ئەنتاڵیا، بینگۆل، ئێلازیغ، ئەرزینجان، کەرەمان، قەیسەری، کۆنیا، ماردین، مێرسین، نیغدە، سیڤاس، و تونجێلی دوادەخرێت بۆ کاتێکی دواتر کە ڕادەگەیەنرێت. (ئەنجوومەنی خوێندنی باڵا)
خوێندکارانی نێودەوڵەتی لەو پارێزگایانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە دەتوانن پەیوەندی بە سکۆلەرشیپی تورکیاوە بکەن بۆ حاڵەتە فریاگوزاریەکان لە ڕێگەی سەنتەری پەیوەندی ٠٨٥٠٤٤٥٠٩٨٢، لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە بەم ناونیشانە [email protected] یان کەناڵەکانی سۆشیال میدیا. (Turkey Scholarships)
https://twitter.com/TurkiyeBurslari/status/1622514933689638912?s=20
- زانکۆی شانلیورفا حەران بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ساڵنامەی ئەکادیمی و گواستنەوە و تۆمارکردنی پێکهاتنی خۆی گۆڕی.
بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زانکۆی کیلیس ٧ ئارالیک پرۆسەی نوێکردنەوەی ناو تۆمارکردنی بۆ وەرزی بەهاری ٢٠٢٢-٢٠٢٣ ماوەی خوێندنی تا ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣ درێژکردەوە.
https://www.kilis.edu.tr/icerik_duyuru.php?duyuru_ust_id=1675711375
8ـی فێبریوەری 2023
ڕێکارەکانی مۆڵەتی گەشت لەو پارێزگایانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان پێگەیشتووە
بەپێی لێدوانی ڕۆژی 07/02/2023 کە سەرۆکایەتی ئیدارەی کۆچ دەریکردووە؛
مەرجی وەرگرتنی مۆڵەتی سەفەر بۆ کەسانێک کە خراونەتە ژێر چاودێری پاراستنی نێونەتەوەی و پاراستنی کاتیی دانیشتوانی پارێزگانی قارەمان مەرەش، هاتای، مەلاتیا، ئادیامان، ئەدەنا، گازیئەنتەپ، رحا، کلیس، عوسمانیە، ئامەد و کەسانێک کە دەیانەوێت بچنە دەرەوەی ئەم پارێزگایانە بەشێوەی کاتیی هەڵگیردراوە. هەروەها ڕاگەیەنداوە ئەگەر ئەوان بچنە ئیدارەی بەڕێوەبردنی کۆچی ئەم پارێزگایانە و لەوێ داوا بکەن، ئەوا مۆڵەتی سەفەری 90 ڕۆژەیان پێدەدرێت. ئەم مەرجە سەفەر بۆ ئەستەمبۆڵ ناگرێتەوە.
ئەگەر پەناخوازێکی تۆمارکراویت کە لەم پارێزگا ناوبراوانەوەی سەرەوە دا دەژیت و بەهۆی بوومەلەرزەوە ناچاریت شارەکەت بەبێ مۆڵەتی سەفەر بەجێ بهێڵیت، ئەوا پێشنیار دەکەین داوا لە بەڕێوەبەرایەتی کۆچی ئیدارەی پارێزگایی ئەو پارێزگایە بکەیت کە سەفەرت بۆی کردووە و بەڵگەی ناسینەوەی پاراستنی نێونەتەوەیی یان پاراستنی کاتیی خۆت پێشکەش بکەیت و مۆڵەتی سەفەری 90 ڕۆژە وەربگریت، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەیت لە ڕوودانی هەرچەشنە کێشەیەک.
6/02/2023
كاتەکانی چاوپێکەوتن لەلایەن سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کۆچەوە دواخرا بەهۆی بوومەلەرزە
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کۆچ وکۆچبەری ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی تۆمارکردنی پاراستنی نێودەوڵەتی و پاراستنی کاتی بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراون و كاتەکانی چاوپێکەوتنیش دواخراون لە چەند پارێزگایەک لەئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ ڕوویدا. لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرواری نوێی چاوپێکەوتنیان پێدەدرێت. تکایە بۆ ئاگاداری زیاتر فۆڵۆوی ماڵپەڕی فەرمی PMM (https://goc.gov.tr) و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانی بەڕێوەبردنی کۆچ بکەن.
ئەو پارێزگایانەی کە کاتی داواکاری پاراستنی نێودەوڵەتی و پاراستنی کاتییان دوادەخرێت: ئەدەنە، ئادیەمان، دیاربەکر، غازی عەنتاب، هاتای، کەهرامانمەڕەش، قەیسەری، کیلیس، کۆنیا، ماردین، مێرسین، عوسمانییە، شانلیورفا.
PMM ڕاگەیاندنی:
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کۆچ و کۆچبەری – هێڵی گەرمی فریاگوزاری سەنتەری پەیوەندییە بیانییەکان (YİMER)
لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ بوومەلەرزەیەک بەشێک لەوڵاتی تورکیای هەژاند، کەهرامانمەڕەش ناوەندی بوومەلەرزەکە بوو. ئەگەر بوومەلەرزەکە کاریگەری لەسەرت هەبووە بە هەر شێوەیەک لە شێوەکان و ڕووبەڕووی دۆخێکی نائاسایی بوویتەوە، دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە ژمارە تەلەفۆنی ١١٢ . ئەگەر پێویستت بە یارمەتی وەرگێڕان هەیە، دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە هێڵی گەرمی فریاگوزاری سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کۆچ و کۆچبەری (ناوەندی پەیوەندییەکانی بیانییەکان – YİMER) لە رێی ژمارە تەلەفۆنی ١٥٧ یان پەیوەندی بە YİMER بکەیت لە رێی واتسئەپ و تێلێگرام. ئەم خزمەتگوزاریانە بەردەوام بەردەستە لە هەر ٢٤ کاتژمێردا و ٧ رۆژ لە هەفتەدا.
واتسئەپ: ٩٠٣١٢٤٢٢٠٤٠٠+
تێلیگرام: Yimer157bot@
خزمەتگوزاری YİMER بە زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، ڕووسی، ئەڵمانی و پشتۆی پێشکەش دەکرێت.