زانیاریی دەربارەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە بۆ پەنابەران لە تورکیا

داواکارییە یاساییەکان بۆ هاوسەرگیری لە تورکیا

بەگشتی، هاوسەرگیری لە تورکیا دەبێت لە نیوان پیاو و ژنێک دا بێت کە هەردووکیان سەڵت بن (هاوسەرگیرییان نەکردبێت) و تەواو ڕەزامەند بن، و تەمەنیان 18 ساڵ یان بەرەو سەر بێت (هەرچەندە حاڵەتی هەڵاوێردە هەیە).

ئەو شتانەی دەبێت دەربارەی تۆمارکردنی هاوسەرگیرییەکەت بیانزانیت

دەبێت داواکارییی لە بەشی هاوسەرگیریی لە شارەوانەیی ئەو شوێنەی خۆت یان دەستگیرانەکەتی لێ تۆمارکراون پێشکەش بکەیت.

دەبێت لە ماوەی 20 ڕۆژی کاردا، بەشی تۆماری مەدەنی و دانیشتوان (Nüfus ve Vatandaşlık İşleri Müdürlüğü) و بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگا بۆ بەڕێوەبردنی هاوسەرگیری (İl Göç İdaresi Müdürlüğü)  لە هەرگۆڕانکارییەک لە دۆخی باری شارستانیت ئاگادار بکەیت

بەگشتی، ئەگەر هاوسەرگیرییەکەت لە وڵاتی ڕەسەنی خۆت بەفەرمی دانی پێدا نرابێت، لە تورکیایش دانی پێدا دەنرێت و بە دروست دادەنرێت.


ئەو شتانەی دەبێت دەربارەی جیابوونەوە بیانزانیت

دەتوانیت داوای جیابوونەوە بکەیت تەنانەت ئەگەر هاوسەرگیرییەکەت لە وڵاتی ڕەسەنی خۆت ئەنجام درابێت.

جیابوونەوە پێویستی بە ڕێکاری دادگا و حوکمی دادوەر هەیە بۆ ئەوەی حوکمی کۆتایی وەربگرێت.

تەنها دادوەر و دەسەڵاتی یاسایی دەتوانن دۆخی منداڵ دوای جیابوونەوە یەکلا بکەنەوە.

دەبێت بەشی تۆماری مەدەنی و دانیشتوان (Nüfus ve Vatandaşlık İşleri Müdürlüğü) لە هەر گۆڕانکارییەک لە باری شارستانیت ئاگادار بکەیتەوە.

دەبێت لە ماوەی 20 ڕۆژی کاردا، بەشی تۆماری مەدەنی و دانیشتوان (Nüfus ve Vatandaşlık İşleri Müdürlüğü) و بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگا بۆ بەڕێوەبردنی هاوسەرگیری (İl Göç İdaresi Müdürlüğü)  لە هەرگۆڕانکارییەک لە دۆخی باری شارستانیت ئاگادار بکەیت

دەتوانیت یارمەتی لە سەندیکای خزمەتگوزاریی کۆمەکی یاسایی لە پارێزگاکەی خۆت بۆ ڕێکارەکانی جیابوونەوە و دۆخی منداڵ وەربگریت.

داخوازیکەرانی پاراستنی نێودەوڵەتی، هەڵگرانی دۆخی پاراستنی نێودەوڵەتی و ئەو کەسانەی لەژێر پاراستنی کاتیدان مافی ئەوەیان هەیە لە تورکیا هاوسەرگیری بکەن ئەگەر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ خۆیان تۆمار کردبێت. هاوسەرگیری و هەموو ڕێکارە پەیوەندیدارەکان بەپێی یاسای مەدەنی تورکیا و یاسا کارپێکراوەکانی دیکە دەبێت.

هاوسەرگیریی فەرمی یان مادەنی جۆرێکە لە هاوسەرگیری کە بەپێی یاسا لە لایەن بەرپرسە دیاریکراوە یاساییەکان سەرپەرشتی دەکرێت. تکایە ئاگاداری ئەوە بە، هەرچەندە بۆنەکانی هاوسەرگیریی ئاینی یان نەریتی لە تورکیا ڕێگەی پێدراوە، بەڵام هێزی یاساییان نیە.

لە تورکیا، هاوسەرگیری دەبێت لە نێوان ژن و پیاوێکی تەواو ئازار و ڕەزامەند ئەنجام بدرێت. ئەو کەسەی هاوسەرگیری دەکات دەبێت لەو کاتەی داخوازی بۆ هاوسەرگیری پێشکەش دەکات سەڵت بێت. لە تورکیا، تەمەنی یاسایی هاوسەرگیریی 18 ساڵییە. ئەو کەسانەی دەبنە 17 ساڵ دەتوانن بە ڕەزامەندیی دایک و باوکیان یان پەسەندکردنی سەرپەرشتیاری یاسایی هاوسەرگیری بکەن؛ لە دۆخی تایبەتدا، ئەو کەسانەی بوونەتە 16 ساڵ دەتوانن لە لایەن دادگاوە مۆڵەتی هاوسەرگیرییان پێبدرێت.

 

هەروەها، ئەو کەسەی دەیەوێت هاوسەرگیری بکات دەبێت “توانای یاسایی” هەبێت. بەپێی یاسای مەدەنی تورکی، ئەو کەسەی نەگەیشتووەتە تەمەنی پێگەیشتن یان توانای ژیریی نیە (بە واتایەکی دیکە ناتوانێت ژیرانە ڕەفتار بکات و چاک وخراپ لەیەک جیابکاتەوە)بە هۆکاری نەخۆشیی دەروونی، لاوازیی مێشک، ژەهراویبوون یان هۆکارە هاوشێوەکان، ئەوە “توانای یاسایی” نیە. سەبارەت بەمە، گرنگە  جەخت لەوە بکەیتەوە نەخۆشیی دەروونی خۆی بەربەست لەبەردەم هاوسەرگیریی دروست ناکات. بە واتایەکی دیکە، بۆ ئەوەی نەخۆشییەکی دەروونی ڕێگری لە هاوسەرگیری بکات، دەبێت نەخۆشییەکە کاریگەرییەکی بەرچاو بکاتە سەر ژیری و دانایی کەسەکە. بەو شێوەیە، ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشیی دەروونی بوون مافی ئەوەیان هەیە هاوسەرگیریی بکەن ئەویش بە بەدەستهێنانی ڕاپۆرتی تەندروستی کە بیسەلمێنێت کەسەکە بەربەستی پزیشکیی تێدا نیە.

 

 بەپێی یاسای تورکیا، خزمایەتیی نزیک بەربەستێکی دیکەی هاوسەرگیرییە. هاوسەرگیری لە نێوان ئەندامانی خێزان، خزمە نزیکەکان (پوور و مام و خاڵ ناتوانن برازا و خوشکەزای خۆیان بهێنن، یان هاوسەری پێشوو ناتوانێت منداڵ یان دایک و باوکی یەکتر بهێنن)، و لە نێوان ئەوانەی گیراونەتە خۆ/هەڵگیراونەتەوە (هاوسەری پێشوو یان منداڵی یەکتر) هەمووی قەدەغەیە.

ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە تورکیا هاوسەرگیری بکەن دەبێت لە بەشی هاوسەرگیری لە شارەوانی ئەو پارێزگای یەکێک لە دوو کەسەکەی لێ تۆمار کراوە داواکاریی پێشکەش بکەن. لە کاتی داخوازیەکە دەبێت هەردوو کەسەکە ئامادە بن.

سەلامەتترین ڕێگا ئەوەیە سەردانی بەشی هاوسەرگیری بکەیت و داوای لیستی تەواوی ئەو بەڵگەنامانە بکەیت کە داواکراون. بەڵام، بەشێوەیەکی نموونەیی داوات لێ دەکرێت ئەمانە بخەیتەڕوو: عەریزەی هاوسەرگیری، بەڵگەنامەی ناسنامە، ڕاپۆرتی پزیشکی، وێنەی قەبارەی پاسپۆرت، و بڕوانامەی سەڵتی. ئەگەر بەڵگەنامەی فەرمیت هەیە لە لایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەت دەرکراوە و باری شارستانی تۆی تێدایە، گرنگە ئەم بەڵگەنامەیش بخەیتە ڕوو. سەرەڕای ئەوە، ئەو کەسانەی ئەو بەڵگەنامەیان نیە، دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ داوای بڕوانامەی سەڵتی بکەن.

 

تکایە دڵنیابەرەوە بەڵگەکانی فەرمیی شوناست پێیە کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەڕێوەبردنی کۆچ لە کاتی داخوازینامەکە دەرکراوە.

وەک لە سەرەوە باسکراوە، تەنها هاوسەرگیری مەدەنی کە بەپێی یاسا و لە لایەن بەرپرسی دیاریکراو سەرپەرشتی کراوە لە تورکیا هێزی یاسایی هەیە.

بەڵێ، باری شارستانیت کە لە وڵاتی خۆت بەدەستتهێناوە بە کارا ئەژمار دەکرێت. واتە، ئەگەر هاوسەرگیرییەکەت لە وڵاتی ڕەسەنی خۆت بەفەرمی دانی پێدا نرابێت، لە تورکیایش دانی پێدا دەنرێت و بە دروست دادەنرێت.

بۆ هەموو ئەو هەڵانەی لە بەڵگەنامەی ناسنامەدان، دەبێت داواکاریی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ پێشکەش بکەیت. ئەگەر بەڵگەنامەکەیشت بۆ سەلماندنی باری شارستانیت هەیە، تکایە لە کاتی داخوازینامەکەت ئەو بەڵگەنامەیش بخەڕوو.

بۆ تۆمارکردنی کۆرپەی لەدایکبوو، دەبێت ئەوپەڕی لە ماوەی 30 ڕۆژی دوای لەدایکبوون داواکاریی لە بەشی تۆماری دانیشتوان و مەدەنی پێشکەش بکەیت. تکایە ئاگاداری ئەوە بە جیاوازی نیە لە نێوان لەدایکبوونی منداڵ لە چوارچێوەی هاوسەرگیری و دەرەوەی هاوسەرگیری، و ئەمەیش هیچ کاریگەرییەکی پێچەوانەی لەسەر منداڵەکە یان هەریەک لە دایک و باوکەکە نیە.

 

ئەگەر لەدایکبوونەکە لە دامەزراوەیەکی تەندروستیی ڕوویدابێت، بەرپرسانی دامەزراوەکەیش لەدایکبوونەکە بە لایەنی پەیوەندیدار دەگەیەنن. بەڵام هێشتا گرنگە دڵنیابیتەوە ئاگادارکردنەوەکە لە کاتی خۆیدا ئەنجام دراوە. سەرەڕای ئەوە، ئەگەر لەدایکبوونەکە لە ژینگەیەکی دیکەدا ڕوویدابێت، ڕەنگە پێویست بێت لەسەر بنەمای ئیادەی زارەکیی خۆت ئاگاداریان بکەیتەوە. لەو حاڵەتانەدا، دەسەڵاتداران مای ئەوەیان هەیە لێکۆڵینەوە بکەن بۆ سەلماندنی ئیفادەکەت. سەرەڕای ئەوە، گرنگە منداڵە تازەلەدایکبووەکانت لە بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ تۆمار بکەیت.

لە تورکیا، هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیری تەنها لە لایەن دادگاوە بڕیاری لەسەر دەدرێت. ئەگەر بتەوێت داوای جیابوونەوە بکەیت، دەبێت لە دادگای پەیوەندیدار داوا بکەیت و عەریزەی جیابوونەوە پێشکەش بکەیت. سوود وەرگرتن لە یارمەتیی پارێزەرێک لەم ڕێکارانە زۆر گرنگە. تکایە ئاگادار ئەوە بە ئەگەر بگەوێت یارمەتی یان ڕاوێژی یاسایی لە پارێزەرێک وەربگریت، دەبێت کرێی پارێزەرەکە و تێچووە شیمانەییەکانی دادگایش بدەیت.

 

لەگەڵ ئەوەیشدا، ئەگەر ناتوانیت تێچووی پارێزەر بدەیت، دەتوانیت سەردانی سەندیکا یاساییەکانی ئەو پارێزگا بکەیت کە لێی تۆمارکراویت و داوای کۆمەکی یاسایی بکەیت. سەندیکای یاسایی دەزگایەکی پرۆفیشناڵی گشتیی پارێزەرانە. لە هەر سەندیکایەکی یاساییدا، مەکتەبی کۆمەکی یاسایی هەیە بۆ دابینکردنی کۆمەکی یاسایی و یارمەتیی بێبەرامبەر بۆ ئەو کەسانەی ناتوانن تێچووەکانی پارێزەر و دادگا بدەن. هەموو ئەو کەسانەی داوای پاراستنی نێودەوڵەتی دەکەن، ئەو کەسانەی دۆخی پاراستنی نیودەوڵەتییان هەیە، ئەو کەسانەی پاراستنی کاتیان هەیە و ئەو کەسانەیشی بێ دەوڵەتن مافی سوود وەرگرتنیان لە خزمەتگوزارییەکانی مەکتەبی کۆمەکی یاسایی لە تورکیا هەیە. بەلام تۆ دەبێت داخوازینامەیەک پێشکەش بکەیت و چەندین بەڵگەنامە بخەیتەڕوو و باسی داواکارییەکەت بکەیت و/یان بە بەڵگە پاڵپشتیی لێ بکەیت. بۆ زانیاریی تێروتەسەل، تکایە پەیوندی بە سەندیکای یاسایی خۆجێی لەو پارێزگا بکە کە لێی تۆمارکراویت.

بەڵێ، دەتوانیت لە تورکیا داوای جیابوونەوە بکەیت ئەگەر لە وڵاتی خۆیشت هاوسەرگیریت کردبێت. بەڵام، تکایە ئاگادار بە ڕێکارەکانی جیابوونەوە بەپێی یاسای تورکیا دەبن.

دەتوانیت داوای جیابوونەوە لە هاوسەرێک بکەیت کە ئامادە نیە، بەڵام وەک یاسایەکی گشتی، دەبێت هەردوو لایەن بەشداری لە ڕێکارەکانی جیابوونەوە بکەن. ئامادەنەبوونی هاوسەرەکەت دەبێتە هۆی دواکەوتنی ڕێکارەکانی جیابوونەوە.

لەبەر ئەوەی ئەمە گۆڕانێکە لە باری شارستانیت، وەک لە سەرەوە باسکراوە، دەبێت لە ماوەی 20 ڕۆژی کارکردندا، هەر گۆڕانکارییەک لە باری شارستانیت بە بەشی تۆماری دانیشتوان و مەدەنی و بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ رابگەیەنیت.

دەتوانن دوای جیابوونەوە هاوسەرگیریی بکەنەوە. بەڵام ژنان ناچارن 300 ڕۆژ لە دوای هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیریی پێشوویان، کە لەبەر هەر هۆکارێک ڕوویداوە،  چاوەڕوان بن، هەرچەندە ئەم اموەی چاوەڕوانییە شموولی ئەو ژنانە ناکات کە ڕاپۆرتی پزیشکی دەخەنەڕوو و دەیسەلمێنن کە دووگیان نین. بۆ پیاوان پێویست بەو ماوەی چاوەڕوانییە ناکات.

ئێمە کووکی بەکار دەهێنیت بۆ باشترکردنی گەیاندنی خزمەت و زانیاری لەم ماڵپەڕە. تۆ بەبەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان ئەمە قەبووڵ دەکەیت. بۆ وەدەستخستنی زانیاری زیاتر مەرجەکانی بەکارهێنان و ڕێبازی نهێنپارێزی ئێمە بخوێنەوە.