خزمەتی ناسینەوە و ئەسپەردەکردن بۆ ئەو کەسانەی ژیانی خۆیان لە بوومەلەرزەکە دا لەدەست داوە

خزمەتی ناسینەوە و ئەسپەردەکردن بۆ ئەو کەسانەی ژیانی خۆیان لە بوومەلەرزەکە دا لەدەست داوە

ڕۆژی ڕاگەیاندن: 13/02/2023

لینکی ئاگاداریەکە: https://www.afad.gov.tr/kamuoyu-aciklamasi-basin-duyurusu 

لە ڕۆژی 8ـی فێبریوەری سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و حاڵەتی پەلەیی (بە تورکی: Afet ve Acil Durum Yönetimi Bakanlığı, AFAD) ڕاگەیاندنێکی گشتیی دەربارەی ناسینەوە و خزمەتی ئەسپەردەکردنی ئەو کەسانەی کە ژیانی خۆیان لە بوومەلەرزەکە لەدەست داوە بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنەکە و بۆ ئەوەی دڵنیایی بکرێت لە ناسینەوەی خێرای ئەوانەی ژیانیان لەدەس داوە، تەرمەکانیان خێرا بدرێتەوە دەست کەسوکاریان و دڵنیایی بکرێت لە یەکگرتوویی خزمەتەکانی ناسینەوە و ئەسپەردەکرن دوای بوومەلەرزەکەی 6ـی فێبریوەری 2023 کە لە پارێزگا نزیکەکان بە توندی هەستی پێ‌کرا:

  1. پڕۆسەی لێکۆڵینەوەی کەسی مردوو لە نووسینگەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ناوچە یان پارێزگا ئەنجام دەدرێت کە تەرمەکان لەوێ دەبن؛ تەرمی مردووەکان نانێردرێن بۆ ناوچە یان پارێزگا دراوسێکان، 
  2. بۆ دڵنیابوونەوە لەوی کە تەرمی مردووەکان دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەی پەیوەندیدار، بە ئامادەبوونی کارمەندی پۆلیس یان تەندروستی جەستەی ڕزگارکراو دەبرێتە نەخۆشخانەکان لەگەڵ ڕاپۆرتێک کە دیاری دەکات تەرمەکە لە کام باڵەخانە و ئاسەوار دەرهێنراوە و هەروەها زانیاری لەسەر ئەوەی کە کەسوکاری مردووەکە یان هەر کەسێکی دیکەی ناسیاوی مردووەکە ئامادە بوون یان نا،
  3. لە حاڵەتێک کە ناسنامەی کەسی مردوو لەڕێگەی خزم و کەس یان کەسی ناسیاوەوە نەناسرێتەوە، ئەوا پڕۆسەی دانەوەی تەرم بۆ ئەسپەردەکردن تەنها دوای ئەوەی ئەنجام دەبیت کە ناسینەوە بە شێوازەکانی پزیشکیی داد وەک دی‌ئێن‌ئەی (DNA)، نموونەی خوێن یان پەنجەمۆر ئەنجام بدرێت،
  4. ئەسپەردەکردنی ئەو تەرمانەی کە ناتوانرێن لە ماوەی 5 ڕۆژ دا لەڕێگەی ناسینەوەی کەسیی یان شێوازەکانی پزیشکیی داد بناسرێنەوە و بدرێنەوە دەس خزمەکانیان، دەبێت بەپێێ مەرجە ئایینیە پەیوەندیدارەکان دوای DNA، نموونەی خوێن و وێنەگرتن و هەروەها بە لێکدانەوەی هاوبەشی نووسینگەی سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی و بەرپرسی ئیدارەی خۆجێیی ئەسپەردە بکرێن، شوێنی قەبرەکە دیاری دەکریت و لە ڕاپۆرتێک دا تۆمار دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیاندنەکە، بە لێکدانەوەی هاوبەشی نووسینگەی سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی و بەرپرسی ئیدارەی خۆجێیی تەرمی ئەو کەسانەی کە لەڕێگەی خزم/ناسیاوەوە لەڕێگەی ناسینەوەی کەسیی یان شێوازەکانی پزیشکیی دادەوە نەناسێرەنەوە، ئەوا دەتوانرێت دوای 24 کاتژمێر ماوەی چاوەڕوانکردن دوای کۆکردنەوەی DNA، نموونەی پەنجەمۆر و وێنە ئەسپەردە بکرێن، و لەم حاڵەتە دا شوێنی قەبرەکە دەبێت لە ڕاپۆرتێکی هاوبەش دا تۆمار بکرێت.