دەربارەی ئەم ماڵپەڕە

دەربارەی ئەم ماڵپەڕە

ئەم ماڵپەڕە لەلایەن تۆڕی هاریکاری پەنابەریی (RSN) و مافی پەنابەریی تورکیا (RRT) ساز کراوە بەمەبەستی پێشكەشکردنی زانیاری یاسایی ڕاست و نوێ بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەویت زانیاری وەدەست بخەن لەسەر ماف، ڕێباز و ئەرکە جێىەجێکردەنیەکانی کەسانێک کە لە وڵاتی تورکیا داوای پەنابەرێتی دەکەن. هەموو زانیاریەکانی ناو ئەم ماڵپەڕە لەلایەن RRT و لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی هاوکاری لەگەڵ RSN ئامادە کراوە.

ماڵپەڕەکە ڕێژەیەکی زۆر زانیاری یاسایی پێشکەشی پەنابەرانی سووریی و هەروەها خەڵکانی وڵاتانی تر دەکات. ئامانجی ئەم ماڵپەڕە تەنها بۆ مەبەستی زانیاری‌گەیاندنە. پەنابەران و پەناخوازانێک کە بەدوای ڕێنمایی و یارمەتی زیاتر لە بابەتە یاساییەکان دەگەڕێن، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە دێسکی یارمەتیی پەنابەرانی (RRT’s Helpdesk for Refugees).

 

Refugee Solidarity Network (RSN) ڕێکخراوێکی ناسوودبەری هەڵکەوتوو لە ئەمریکا یە کە بەدوای پاراستنی مافی کەسانێکە کە لە ماڵەکانیان ئاوارە بوونە و کۆمەڵگەگەلێک بەهێز دەکات لە شوێنێک کە بەدوای پاراستن دەگەڕێن. RSN بە هاوکاری لەگەڵ پارێزەران و خاوەن‌پشکانی خۆجێیی تواناگەلێک لە وڵاتانی جێدەر لە دەرەوەی ئەمریکا ساز دەکات و چوارچێوەگەلێکی یاسایی پەرەپێدەدات کە مافی مرۆڤ دەپارێزن. RSN پێی‌وایە ئاڵۆزی کۆچی ناچاریی پێویستی بە وەڵامی بگۆڕ، هاوکار هەیە بە تەرکیز لەسەر ڕێکارە نەگۆڕەکان کە وەدەست دەکەون.

 

www.refugeesolidaritynetwork.org

مافی پەنابەریی تورکی یان RRT (Mülteci Hakları Merkezi بە زمانی تورکی) ڕێکخراوەیەکی ناحکومی سەربەخۆیە کە لە ئیستانبۆڵ هەڵکەوتووە، خزمەتی ڕاوێژی یاسایی تایبەتکراو و یارمەتی دەداتە پەنابەران، پەناخوازە و کۆچبەرانی بەرگەنەگری دیکە لە وڵاتی تورکیا. هەروەها RRT بابەتی سەرچاوەی یاسایی، ڕاهێنانی خزمەتی پاڵپشتی پسپۆڕانەی دیکە پێشکەشی پارێزەران و پسپۆڕانی یاسایی NGO و پارێزەران دەکات بۆ باشترکردنی یاسا و ڕێبازەکانی وڵاتی تورکیا کە هاوتەریب لەگەڵ ستانداردە نێونەتەوەیی و ئەورووپیەکان کار دەکەنە سەر پەنابەران و کۆچبەران.
www.mhd.org.tr

دەقی پەنابەریی تورکیا

تورکیە لە ئێستا دا میوانداری 3.6 ملوێن پەنابەری وڵاتی دراوسێ سووریەیەی جگە لەمەش پێشبینی دەکرێت کە 300.000 پەناخوازی لە وڵاتانی دیکە وەک ئەفغانستان، عێراق و ئێران هەبێت. ئەم وڵاتە مامەڵە لەگەڵ تەوژمێکی کۆچبەری نایاسایی زۆر دەکات کە زۆربەیان لە تورکیا بەرەوە یەکیەتی ئەورووپی دەچن. پڕۆسەی کۆچبەری و پەنابەری لە وڵاتی تورکیا لە لایەن ئیدارەی گشتی بەڕێوەبردنی کۆچ (DGMM) لەسەر ئەساسی یاسای بیانیەکان و پاراستنی نێونەتەوەیی (LFIP) کە لە 2014ـەوە خراوەتە بواری جێەجێکردنەوە.

 

 لە کاتێک کە پەنابەرانی سووری لە ڕێبازی پاراستنی کاتیی وڵاتی تورکیا دا، داوای پەنابەری لە وڵاتی دیکەوە لە چوارچێوەی پڕۆسەی پاراستنی نێونەتەوەیی لێک‌دەدرێتەوە کە LFIP دایمەزراندووە. هەرچەند هەردوو ڕێبازەکە بە هەندێک پێوەر و پڕۆسەی نەختێک جیالەیەک بەڕێوە دەبردرێن، DGMM ئاژانسی حکوومی تورکیە کە  بەرپرسیاری تۆمار و دیاریکردنی هەموو داواکاریە پەناخوازیەکان لە تورکیایە. ئەم ماڵپەڕە زانیاری وردی پەیوەندیدار و ڕێنمایی کردەنی بۆ هەردوو ڕێبازەکە پێشنیار دەکات، و ئەمەیش بۆ پەنابەرانی سووری و پەناخوازانی وڵاتانی دیکەیش پێشنیار دەکات.

دیالۆگی هاوکاریی RSN-RRT

لە ساڵی 2015ـەوە RSN و RRT لە نزیکەوە بە مەبەستی بەرفراوانکردن و بەهێزکردنی خزمەتی یاسایی RRT بۆ پەنابەران و کۆچبەران سازکردنی بەرنامەیەکی گشتگیری تواناسازیی پێکەوە کار دەکەن، کە بەپێی یاسا و ڕێبازیی پەنابەریی پسپۆڕیی و ئەزموونی دەداتە پارێزەران و پسپۆڕانی دیکەی وڵاتی تورکیا. هەوڵەکانی RSN و RRT بۆ بەهێزکردنی بەردەستبوون و کوالیتی نوێنەرایەتی یاسایی پەناخوازان و کۆچبەرانی ناو خاکی تورکیا پاڵپشتی دەکات لە بەرنامەی یارمەتی یاسایی بوودجەدراوی حکوومی (Adli Yardim) کە ئەنجومەنی پارێزەران بەڕێوەی دەبەن.

 

 لە کاتێک دا پاراستنی یاسایی پەنابەران و چێکردنی خزمەتی یاسایی لە وڵاتی تورکیا تەرکیزی سەرەکی لەسەر چوارچێوەی RSN-RRTـە، هەردوو رێکخراوەکەیش پێکەوە کار دەکەن بۆ ئەوەی هەمان هەوڵ بۆ  چێکردنی ڕێباز لەسەر ئەساسی ماف و هەتوانسازی لە هەموو بەستەرەکانی نەتەوەیی بدەن، بەتایبەت وڵاتانی بەراوردکردەنی لە باشووری جیهان کە بە هەمان شێوە حەشیمەتێکی زۆری پەنابەر لەخۆ دەگرێت و مامەڵە لەگەڵ کۆچبەری ئاڵۆزیی دیکە دەکات.

ئێمە کووکی بەکار دەهێنیت بۆ باشترکردنی گەیاندنی خزمەت و زانیاری لەم ماڵپەڕە. تۆ بەبەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان ئەمە قەبووڵ دەکەیت. بۆ وەدەستخستنی زانیاری زیاتر مەرجەکانی بەکارهێنان و ڕێبازی نهێنپارێزی ئێمە بخوێنەوە.