ڕێکارەکانی مۆڵەتی گەشت لەو پارێزگایانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان پێگەیشتووە

ڕێکارەکانی مۆڵەتی گەشت لەو پارێزگایانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان پێگەیشتووە

8ـی فێبریوەری 2023

بەپێی لێدوانی ڕۆژی 07/02/2023 کە سەرۆکایەتی ئیدارەی کۆچ دەریکردووە؛

مەرجی وەرگرتنی مۆڵەتی سەفەر بۆ کەسانێک کە خراونەتە ژێر چاودێری پاراستنی نێونەتەوەی و پاراستنی کاتیی دانیشتوانی پارێزگانی قارەمان مەرەش، هاتای، مەلاتیا، ئادیامان، ئەدەنا، گازی‌ئەنتەپ، رحا، کلیس، عوسمانیە، ئامەد و کەسانێک کە دەیانەوێت بچنە دەرەوەی ئەم پارێزگایانە بەشێوەی کاتیی هەڵگیردراوە. هەروەها ڕاگەیەنداوە ئەگەر ئەوان بچنە ئیدارەی بەڕێوەبردنی کۆچی ئەم پارێزگایانە و لەوێ داوا بکەن، ئەوا مۆڵەتی سەفەری 90 ڕۆژەیان پێ‌دەدرێت. ئەم مەرجە سەفەر بۆ ئەستەمبۆڵ ناگرێتەوە

ئەگەر پەناخوازێکی تۆمارکراویت کە لەم پارێزگا ناوبراوانەوەی سەرەوە دا دەژیت و بەهۆی بوومەلەرزەوە ناچاریت شارەکەت بەبێ مۆڵەتی سەفەر بەجێ بهێڵیت، ئەوا پێشنیار دەکەین داوا لە بەڕێوەبەرایەتی کۆچی ئیدارەی پارێزگایی ئەو پارێزگایە بکەیت کە سەفەرت بۆی کردووە و بەڵگەی ناسینەوەی پاراستنی نێونەتەوەیی یان پاراستنی کاتیی خۆت پێشکەش بکەیت و مۆڵەتی سەفەری 90 ڕۆژە  وەربگریت، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەیت لە ڕوودانی هەرچەشنە کێشەیەک.