سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کۆچ و کۆچبەری – هێڵی گەرمی فریاگوزاری سەنتەری پەیوەندییە بیانییەکان (YİMER)

سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کۆچ و کۆچبەری – هێڵی گەرمی فریاگوزاری سەنتەری پەیوەندییە بیانییەکان (YİMER)

لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ بوومەلەرزەیەک بەشێک لەوڵاتی تورکیای هەژاند، کەهرامانمەڕەش ناوەندی بوومەلەرزەکە بوو. ئەگەر بوومەلەرزەکە کاریگەری لەسەرت هەبووە بە هەر شێوەیەک لە شێوەکان و ڕووبەڕووی دۆخێکی نائاسایی بوویتەوە، دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە ژمارە تەلەفۆنی ١١٢  . ئەگەر پێویستت بە یارمەتی وەرگێڕان هەیە، دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە هێڵی گەرمی فریاگوزاری سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کۆچ و کۆچبەری (ناوەندی پەیوەندییەکانی بیانییەکان – YİMER)  لە رێی ژمارە تەلەفۆنی ١٥٧ یان پەیوەندی بە YİMER بکەیت لە رێی واتسئەپ و تێلێگرام. ئەم خزمەتگوزاریانە بەردەوام بەردەستە لە هەر ٢٤ کاتژمێردا و ٧ رۆژ لە هەفتەدا.

واتسئەپ: ٩٠٣١٢٤٢٢٠٤٠٠+

تێلیگرام: Yimer157bot@

 خزمەتگوزاری YİMER بە زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، ڕووسی، ئەڵمانی و پشتۆی پێشکەش دەکرێت.