ئەو کەسانەی کە مافی مانەوەیان لە وڵاتی تورکیا نیە و دیپۆرت دەکرێنەو لەوانەیە لە هەلومەرجی تایبەت دا بەپێی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی نیشتەجێ بکرێت. لەوانەیە تۆ بە هۆکارگەلی جیاجیا بەپێی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی نیشتەجێ بکرێیت. بەپێی ڕێکخستنە یاساییەکانی ئێستا، ئەگەر بڕیاری دیپۆرتکردنەوە بۆ تۆ دەرکرا و بەرپرسان وایدابنن کە لە پڕۆسەکانی دەرکردن ئەگەری هەڵهاتن یان خۆشاردنەوەت هەبێت، لەوانەیە بڕیار بدەن کە بەپێی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی لە شوێنێک نێشتەجێ بکرێیت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ناردنەوەت تەواو بکرێت. جگەلەوەش، ئەگەر تۆ ڕێبازەکانی هاتن یان چوون لە وڵاتی تورکیا پێشێل بکەیت؛ بەڵگەی چەوت یان ساختە بەکار بهێنیت؛ نەتوانیت لە کاتی پێدراو بەبێ هۆکارێکی قەبووڵکراو؛ یان ئەگەر بەرپرسان وایدابنن کە مەترسی دروست دەکەیت لەسەر یەکڕیزی گشتیی، پاراستنی گشتیی یان تەندروستیی گشتیی، ئەوا بڕیاری دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی دژ بە تۆ دەردەکرێت. لە کۆتایی دا، خوازیاران پاراستنی نێونەتەوەیی لەوانەیە لە هەندێ حاڵەتی ئاوارتە دا دەسبەسەری کارگێڕیی بکرێن.
کەسانی بیانی ناو خاکی تورکیا بەپێی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی بە چەند هۆکاری جیاجیا دەتوانن وەربگیردرێن. پێشنیار دەکەین بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی یاسایی دەربارەی دۆخی تاکەکەسی خۆت لەگەڵ پارێزەرێک قسە بکەیت. ئەگەر ناتوانیت پارەی پارێزەرەکە بدەیت، ئەوا دەتوانیت پەیوەندی بە یارمەتی یاسایی نووسینگەی ئەنجومەنی پارێزەرانی پارێزگاکەی خۆت بکەیت. هەروەها دەتوانیت زانیاری یاسایی و پاڵپشتیی وەربگریت بە پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی مافیی پەنابەرانی تورکیا بە ژمارە تەلەفۆنی
(Administrative Detention Hotline of Refugee Rights Turkey)
0507 218 62 85
تۆ مافت هەیە سوود لە پاراستنە پڕۆسەییە بنەڕەتیەکان وەربگریت، گرنگ نیە کە تۆ بە چ هۆکارێک لە دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی دای. یەکەم ئەوەی کە بزانیت بۆچی لە دەسبەسەری کارگێڕی دای و بتوانیت لەسەر ئەم بڕیارە سکاڵا بکەیت.
بەرپرسانی شیاو دەبێت بەو زمانەی کە لێی تێدەگەیت ئاگادارت بکەنەوە لەسەر ئەوەی کە بە چ هۆکارگەلێک خراویتە ژێر دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی. ئەم زانیاریە پێویستە پێکبێت لەوەی کە بڕیاری دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی چ ئەنجامگەلێکی دەبێت، چۆن دەتوانیت لەسەر ئەم بڕیارە پێداچوونەوە بکەیت و ماوەی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی چەندە دەخایەنێت. ئەگەر تۆ پارێزەر یان نوێنەرێکی یاساییت هەیە، ئەوانیش ئاگادار دەکرێنەوە.
هەندێ هەڵسەنگاندنی بەردەوامی مانگانە دەربارەی پێویستیی بەردەوامکردنی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی هەیە. ئەگەر پێویست بوو، ئەم هەڵسەنگاندنە زووتر دەکرێت، بەبێی ئەوەی چاوەڕێی ماوەی یەکمانگەی کۆتاییپێهاتن بکەین. لە ئەنجامی ئەم هەڵسەنگاندنەیش، ماوەی دەسبەسەرکردنی کارگێڕی لەوانەیە زیاتر بکرێت، کۆتایی پێبهێنرێت یان هەنگاوەکانی دیکە کە پێیدەوترێت “جێگرەوەکانی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی” جێبەجێ بکرێت. بڕیارەکە هەرکامیان بێت، دەبێت بەو زمانەی کە تۆ لێی تێدەگەیت پێشکەشی تۆ بکرێت. دەتوانیت لەم بەشانەی خوارەوە زانیاری زۆر وردتر لەسەر ماوەی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی بدۆزیتەوە.
هەروەها بە بەکارهێنانی مێکانیسمی دادوەریی مافی پێداچوونەوەت دژ بە دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی هەیە. هەروەها دەتوانیت زانیاری زیاتر لەبارەی پڕۆسەکانی پێداچوونەوە لە خوارەوە بدۆزیتەوە.
جگە لەمە، هەندێ مافی گەرەنتیکراوت لەلایەن یاساوە هەیە لە کاتێک دا کە لە ئیمکاناتی دەسبەسەرکردن لە ناوەندی گواستنەوە ڕادەگیردرێیت. لە ماوەی دەسبەسەرکردنت لە ناوەندی گواستنەوە، مافی خواردن، فریاکەوتن، خزمەتی چاودێریی تەندروستی سەرەتایی و فیزیۆلۆژیکیت هەیە، وەک دەسگەیشتن بە نەخۆشخانە لە کاتی پێویست، نیشتەجێکردنی گونجاو بەپێی تەمەن و ڕەگەز، دەسگەیشتن بە تەلەفۆن، هەڵگرتنی پارێزراوی شتە بەنرخەکانت. سەربارەی ئەمە، مافت هەیە کە باڵیۆزخانە یان کۆنسۆلەکەت لە دەسبەسەرکردنت ئاگادار بکرێتەوە و چێژ لە دەسگەیشتن بە یامەتی کۆنسۆلی ببەیت.
ناوەندەکانی گواستنەوە ئیمکاناتگەلێکن کە ئەو کەسانەی تێدا ڕادەگرن کە هیچ هۆکارێکی یاساییان بۆ مانەوە لە تورکیا نەبێت، دیپۆرت دەکرێنەوە، و بۆ کەسانێک کە فەرمانی دەسبەسەرکردنی کارگێڕییان بۆ دەرکراوە. ناوەندەکانی گواسنتەوە لەلایەن سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کۆچبەریەوە (PMM) بەڕێوە دەبرێت، دەسەڵاتدارانی تورکی کە بەرپرسیاری ڕێبازەکانی بیانیانە. سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کۆچبەری لە ئەنکەرە دایە و بەرێوەبەرایەتی پارێزگایی بەڕێوەبردنی کۆچبەری (PDMM) لە هەر پارێزگایەک دا هەیە.
بوون لە ناوەندێکی گواستنەوە یان شوێنێکی دیکەی دەسبەسەرکردن بەربەستێک بۆ تۆ ساز ناکات بۆ ئەوەی هەرچەشنە پڕۆسەیەکی پێداچوونەوە ئەنجام بدەیت. تۆ دەتوانیت داوای پێداچوونەوەکەت پێشکەشی بەرپرسی شیاو یان فەرمی بکەیت بۆ ئەوەی پێشکەشی دادگا بکرێت. بەپێی ئەم یاسایە، بەرپرسان پێویستە داواکاریەکانی پێداچوونەوە دەسبەجێ بنێرن بۆ بەرپرسانی شیاو.
هەرچەند، ڕێگای پێداچوونەوە لەسەر بڕیارەکانی وەک دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی یان ئەو بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی کە دژ بە تۆ دەرکراوە ئەوەیە کە پڕۆسەیەکی دادی بە داواکردن لە دادگا شیاوەکان تۆمار بکەیت. پرۆسەکانی دادگاییکردن ئاڵۆزە و پێویستی بە زانیاری تەکنیکی یاسایی هەیە. جگە لەمە، داواکاریەکانی دادگا دەبێت بە زمانی تورکی بن، و هەموو پەیوەندیە زارەی و نووسراوەکانی نێوان دادگا و داواخوازیش دەبێت بە زمانی تورکی بێت. هەربۆیە، لەوانەیە لە بەرژەوەندی تۆ بێت کە پارێزەرێک نوێنەرایەتیت بکات، بەم چەشنە دەتوانیت بەرگرییەکەت زۆر کاریگەرتر پێشکەش بکەیت و ڕێگری لە هەرچەشنە ڕەتکردنەوەیەی مافەکانت بکەیت.
خزمەتەکانی یارمەتی یاسایی لە وڵاتی تورکیا بۆ کەسانێک بەردەستە کە پێویستیان بە خزمەتی یاسایی هەیە، بەڵام ناتوانن پارەی پارێزەر و تێچووەکانی دادڕەسیی بدەن بەبێ ئەوەی کێشەیەکی بەرچاو بۆ خۆیان بنەماڵەکانیان ساز ببێت. هەروەها کەسانی دەسبەسەرکراوی کارگێڕیی دەتوانن داوای بێنەفیت لە خزمەتەکانی یارمەتی یاسایی بکەن.
تۆ دەبێت بە پەیوەندیکردن بە نووسینگەی خزمەتی یاسایی ئەنجومەنی پارێزەرانی پارێزگایی ئەم داواکاریە بکەیت. پڕۆسەی داواکاری هەر نووسینگەیەکی یارمەتی یاسایی جیاوازە. تۆ دەتوانیت لەڕێگەی تەلەفۆن یان بە پێشکەشکرنی داوایەک لەگەڵ سکاڵانەمەیک بە بەرپرسانی شوێنی دەسبەسەرکردنەکەت پەیوەندی بە نووسینگەی یارمەتی یاساییەوە بکەیت. هەندێک لە ئەنجومەنی پارێزەرەکان ئەو داواکاریانە لەبەرچاو دەگرن کە لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەوە کە لە دەسبەسەرکردنی کارگێڕی دا نین و بە نوێنەرایەتی تۆ دەرکراون.
دوای ئەوەی داوای یارمەتی یاسایی خۆت پێشکەشی ئەنجومەنی پارێزەران کرد، ئەنجومەنەکە داواکە لێکدەداتەوە و لەوانەیە قەبووڵی بکات یان ڕەتی بکاتەوە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی یارمەتی یاسایی، سەیری بابەتەکانی سەر ئەم مژارە بکە لێرە.
تۆ دەتوانیت بە کەڵکوەرگرتن لە باشترکردنەوەی دادوەریی داوای پێداچوونەوە لەسەر بڕیاری دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی دژ بە خۆت بکەیت. بەپێی ڕێساکانی ئێستا، دەسەڵاتی بەرپرسیار بۆ هەڵسەنگاندنی پێداچوونەوەکان لەسەر بڕیاری دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی دادوەریی تاوانکاری بۆ ئاشتی (Criminal Judgeship for Peace) گرنگە کە دادوەریی تاوانکاریی ئاشتی ئەم داوایە لە ماوەی پێنج ڕۆژ دا لێکبداتەوە و بڕیاری لەسەر بدات. هەرچەند، لە میانەی کارەکە دا، ئەم ماوەیە دەکرێت زیاتریش ببێت.
ئەگەر دادوەریی تاوانکاریی ئاشتیی بڕیارێکی ئەرێنی لەسەر داواکاریەکەت بدات، ئەوا بەردەدرێیت. هەرچەند، پێویستە بە وردی ڕێباز و ڕێنماییەکانی ئیدارەی پارێزگایی بەڕێوەبردنی کۆچ و بەرپرسانی دیکە لەبارەی مافەکانی خۆت بۆ مانەوە لە وڵاتی تورکیا و ئەو مەرجانەی کە دەبێت ڕەچاوی بکەیت لەبەرچاو بگریت. تۆ دەتوانیت پەیوەندی بە ڕێکخراوەکەی ئێمە، مافی پەنابەرانی تورکیا (Refugee Rights Turkey)ـەوە بکەیت، بۆ ئەوەی زانیاری وەربگریت لەبارەی پابەندبوونەکانت دوای بەربوون و ئەو ڕێبازە یاساییانەی کە پێویستە ڕەچاوی بکەیت.
ئەگەر دادوەریی تاوانکاریی ئاشتیی بڕیارێکی نەرێنی لەسەر داواکاریەکەت بدات، ئەوا بەردەوام لە دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی دا دەمێنیتەوە. تۆ ناتوانیت لە دادگای باڵا دژ بەم بڕیارە نەرێنیە داوای پێداچوونەوە بکەیت. هەرچەند، ئەگەر پێتوایە هەلومەرجی دەسبەسەرکردنی کارگێڕی چیتر جێبەجێ نابێت یان گۆڕانکاریەک لە دۆخی تۆ دا ڕووی داوە، ئەوا دەتوانیت دیسان پێداچوونەوە بکەیت.
کەسانێک کە لە دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی دان ڕێگەیان پێنادرێت شوێنەکەیان بەجێ بهێڵن و بچنە دادگا بۆ ئەوەی داواکاری تۆمار بکەن. لەبەر ئەم هۆکارە، ئەگەر دەتهەوێت خۆت بچیتە داواکەت تۆمار بکەیت، دەتوانیت ئەم کارە لەڕێگە پێشکەشکردنی سکاڵانامەت بە بەرپرسانی شوێنی دەسبەسەرکردن ئەنجام بدەیت. بە پێی یاسا، بەرپرسان پێویستە دەسبەجێ سکاڵانامەی پێشکەشکراوی تۆ بگەیەننە دەس دادوەریی تاوانکاریی ئاشتی. بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی بەردەستکردنی یارمەتی یاسایی لەکاتی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی، دەتوانیت بەشە پەیوەندیدارەکان لێکبدەیتەوە یان بە پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی دەسبەسەرکردن بە ژمارەی
0507 218 62 85
زانیاری وەربگریت.
دیپۆرتکردنەوە پڕۆسەی ناردنی کەسێکی بیانی لە وڵاتی تورکیایە بۆ وڵاتەکەی کە شارومەندی ئەوێیە یان وڵاتێکی سێیەم کە بتوانێت بۆ ئەوێ بچێت. بڕیاری دیپۆرتکردنەوە لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە دەردەکرێت:
● ئەوانەی کە مەرجەکانی هاتنەناو یان چوونەدەرەوە لە وڵاتی تورکیا پێشێل دەکەن یان هەوڵ دەدەن پێشێلی بکەن؛
● ئەوانەی کە زانیاریی چەوت یان بەڵگەی ساختە لە مامەڵە بۆ هاتن، ڤیزا، مۆڵەتی مانەوە لە تورکیا بەکار دەهێنن؛
● ئەوانەی کە دەزانرێت بەبێ مۆڵەتی کار دەکەن؛
● ئەوانەی کە لە ماوەی مانەوەیان لە تورکیا لەڕێگەی نایاساییەوە بژیوی ژیان دابین دەکەن؛
● ئەوانەی کە زۆرتر لە ماوەی دە ڕۆژەی ئاوارتەی ڤیزا ماونەتەوە یان ڤیزاکەیان بەتاڵ بوەتەوە؛
● ئەوانەی کە مۆڵەتی نیشتەجێبوونەکەیان بەتاڵ بوەتەوە؛
● ئەوانەی کە ماوەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان بۆ زیاتر لە دە ڕۆژ پێشێل کردووە بەبێ ئەوەی پاساوێکی گونجاو بهێننەوە؛
● ئەوانەی کە وادادەنرێت کە مەترسیان بۆ یەکڕیزی گشتی، پاراستنی گشتیی یان تەندروستیی گشتیی هەیە؛
● ئەوانەی کە سەرۆک، ئەندام، شوێنگری ڕێکخراوی تێرۆریستین، یان سەرۆک، ئەندام یان شوێنگرانی ڕێکخراوەی تاوانکارین؛
● ئەوانەی کە داوای پاراستنی نێونەتەوەییەکەیان ڕەت کراوەتەوە، ئەوانەی کە لە پاراستنی نێونەتەوەی خراونەتە دەرەوە، ئەوانەی کە داواکانیان قەبووڵنەکراو بووە، هەڵوەشاوەتەوە، یان وەک هەڵوەشاو هەژمار دەرکێت، ئەوانەی کە دۆخی پاراستنی نێونەتەوەییان بەسەر چوو، کۆتاییپێهاتووە، یان بەتاڵ کراوەتەوە، یان ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی بڕیاری کۆتایی دا مافی مانەوەیان لە وڵاتی تورکیا نیە.
خۆت یان نوێنەری یاساییت یان پارێزەرەکەت بەشێوەی نووسراوە لە بڕیاری دیپۆرتکردنەوە ئاگادار دەکرێیتەوە. لەبارەی ئەنجامی ئەم بڕیارە ، ئەوەی کە چۆن دەتوانیت دژ بەم بڕیارە پێداچوونەوە بکەیت و هەروەها دواماوەی پێداچوونەوەکە ئاگادار دەکرێیتەوە. ئەگەر پێویست بکات، دەتوانیت لەماوەی ئەم ئاگادارکردنەوە دا سوود لە پاڵپشتیی وەرگێڕانیش وەربگریت.
ئەگەر بڕیاری گەڕاندنەوە دەربکرێت، ئەوا دەتوانیت داوا لە دادگای کارگێڕیی شیاو بکەیت لە ماوەی حەوت ڕۆژ دا لەسەر ئەم بڕیارە پێداچوونەوە بکات. ئەگەر لە کاتی خۆی لەسەر ئەم بڕیارە پێداچوونەوە بکەیت، ئەوا پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوە ئەنجام نابیت هەتا دادگا داواکەت لێکبداتەوە و بڕیارێک بدات. بە واتایەکی تر، داوای پێداچوونەوە لە دادگا دژ بە بڕیاری دیپۆرتکردنەوە پڕۆسەی ناردنەوە ڕادەگرێت و تۆ دەتوانیت بەردەوام لە وڵاتی تورکیا بمێنیتەوە هەتا بڕیاری کۆتایی لەسەری دەدرێت.
پێداچوونەوە لەسەر بڕیاری گەڕاندنەوە و پێداچوونەوە لەسەر بڕیاری دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی دوو پڕۆسەی یاسایی جیاجیان. پێداچوونەوە لەسەر بڕیاری گەڕاندنەوە ڕاستەوخۆ کار ناکاتە سەر کۆتاییهاتنی دەسبەسەرکران. بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی بەردەستکرنی پاڵپشتیی یاسایی لە کاتێک کە لە دەسبەسەرکردنی کارگێڕی دای، دەتوانیت بەشە پەیوەندیدارەکان لێکبدەیتەوە. هەروەها دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە هێڵی گەرمی دەسبەسەرکردن بە ژمارەی 85 62 218 0507 و یارمەتی وەربگریت.
ئەو کەسانەی کە ناچار کراون بەهۆی شەڕ، ئاژاوەی ناوخۆ، یان لێپێچینەوە هەڵبێن، مافیان هەیە لە وڵاتی تورکیا داوای پاراستنی نێونەتەوەیی بکەن. چونکە بەپێی ڕێبازە ناوخۆییە کرداریەکان، هەموو کەسانی دەسبەسەرکراوی کارگێڕێی هەروەها ئەو کەسانەی کە ئازادییان لێزەوتکراوە مافیان هەیە داوای پاراستنی نێونەتەوەیی بکەن، بەبێ لەبەرچاوگرتنی هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنیان.
بەپێی یاسای نێونەتەوەیی، وڵاتان ناچارن پاراستنی یاسایی بدەن بەو کەسانەی کە ناچار کراون لە وڵاتی خۆیان یان شوێنی ژیانی پێشوویان بەهۆی شەڕ، کێشەی ناوخۆ، یان لێپێچینەوە هەڵبێن و ئەو کەسانەی کە ئەگەر بگەڕێنەوە لە مەترسی هەڕەشە لەسەر ژیان، ئازادی یان لێپێچینەوە دا دەبن. هەروەها وڵاتەکان ناچارن کە داوای پەنابەری وەربگرن و ڕێگە بدەنە ئەم کەسانە بۆ ئەوەی لەو وڵاتە بمێننەوە دوای ئەوەی کە زانرا پێوەری گونجاویان هەیە.
یاسای ناوخۆیی ئێستای وڵاتی تورکیا چەمکی “پاراستنی نێونەتەوەیی” بۆ پەنابەری بەکار دەهێنێت. هەربۆیە ئەم چەمکانە یەکواتان. هەرچەند، هاوڵاتیانی سووری و پەنابەران و کەسانی بێخانوو کە لە سووریاوە دێن دۆخی پاراستنی کاتیی“یان لە وڵاتی تورکیا پێدەدرێت.
ئەگەر لە وڵاتی خۆت لێپێچینەوەت لێبکرێت یان لە لێپێچینەوە بەهۆی نەژاد، ئایین، بیروڕای سیاسی، نەتەوە یان ئەندامێتی لە گرووپێکی کۆمەڵایەتیی تایبەت دەترسیت، یان ئەگەر ناچار بوویت وڵاتەکەت بەهۆی توندوتیژی سازکراو وەک شەڕ یان کێشەی ناوخۆیی بەجێبهێڵیت، ئەوا دەتوانیت سوود لە پاراستنی نێونەتەوەیی وەربگریت. جگە لەمە، ئەگەر لە مەترسی تاوانی مەرگ یان ڕووبەڕووبوونەوەی سزای مەرگ، یان ئەشکەنجەدان یان ڕەفتاری چەوسێنەرانە دا بیت لە حاڵەتێک کە بگەڕیتەوە ولاتەکەی خۆت، ئەوا دەتوانیت داوای پاراستنی نێونەتەوەیی بکەیت.
ئەگەر لە کاتی گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆت یان وڵاتی نیشتەجێبوونی پێشووت لە مەترسی لێپێچینەوە دا بیت یان وڵاتەکەت لەبەر دەرفەتی کار یان خوێندن بەجێ هێشتووە، ئەوا ناتوانیت سوود لە پاراستنی نێونەتەوەیی وەربگریت. بە هەمان شێوە، بەجێهێشتنی وڵاتی خۆت یان وڵاتی نیشتەجێبوونی پێشووت بۆ هەڵهاتن لەبەر لێپێچینەوەی تاوانی بەهۆی تاوانی جیددی و ناسیاسیی تۆ ناکاتە شیاوی دۆخی پاراستنی نێونەتەوەیی. هەرچەند، ئەگەر دۆخی تاکەکەسی تۆ بکەوێتە ناو یەکێک لەم دەستەبەندیانەی باسکراوی سەرەوە، هێشتا لە مەترسی ئەشکەنجەدان، ڕەفتاری نامرۆڤانە یان چەوسێنەرانە، سزادان دەسبەجێ دوای گەڕانەوە بیت، ئەوا بەرپرسانی تورکی ناچار نابن بتگەڕیننەوە بۆ وڵاتی خۆت یان وڵاتی نیشتەجێبوونی پێشووت. ئەم پابەندیان بۆ ئەو کەسانەیش دەبێت کە لە مەترسی سزای مردن دان. هەروەها لەوانەیە “پاراستنی تەواوکەرت” پێبدرێت کە لە وڵاتی تورکیا جۆرێک لە پاراستنی نێونەتەوەیی دەبێت.
جگە لەمە، بەپێی یاسای نێونەتەوەیی، چەند گرووپێک لەو کەسانە لە بازنەی پاراستنی نێونەتەوەیی دەردەهێنرێن. کەسانێک کە تووشی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی یان ئاسایش بوونە یان کەسانێک کە تووشی تاوانی جەنگیی بوونە، دەخرێنە دەرەوەی بازنەی پاراستنی نێونەتەوەیی.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی پێوەری شیاوبوونی پاراستنی نێونەتەویی، ئەوا دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە هێڵی پاڵپشتیی پەنابەریی مافی مرۆڤی تورکیا (Refugee Support Line of Refugee Rights Turkey)، بە ژمارە تەلەفۆنی 30 48 292 212 90+.
بەپێی ڕێسا ناوخۆییە کارپێکراوەکان، بەرپرسان دەبێت هەریەک لە پڕۆسەکانی داوای پاراستنی نێونەتەوەیی خۆیان جێىەجێ بکەن یان دەسبەجێ پەیوەندی بکەن بە داوای سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کۆچ. ئەگەر پێشتر داوایەکی پاراستنی نێونەتەوەییت لە وڵاتی تورکیا کردووە، تکایە پەیوەندی بە ئەم بەرپرسانەوە بکە. ئەگەر ئەمە یەکەمین داواکاری پاراستنی نێونەتەوەیی تۆ لە وڵاتی تورکیا بێت، ئەو پێشنیار دەکەین کە داوای پاراستنی نێونەتەوەیی خۆت بەبێ وەدرەنگکەوتن و هەتا ئەو جێگەی دەکرێت بەشێوەی نووسراو پێشکەش بکە. گرنگە کە لە داواکاریەکەت دا، بەڕێکوپێکی زانیاری سەرەکی تاکەکەسیی خۆت وەک ناو، نازناو، نەتەوە، ڕۆژی لەدایکبوون و ڕوونکردنەوەت پێشکەش بکەیت کە بۆچی لە گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆی یان وڵاتی نیشتەجێبوونی پێشووی خۆت دەترسیت.
بەپێی ڕێبازە یاساییەکانی ئێستا، داوای پاراستنی نێونەتەوەیی دەسبەجێ لەلایەن بەرپرسانی شیاوەوە جێبەجێ دەکرێت و تۆ دەربارەی پڕۆسەی خوارەوە ئاگادار دەکرێیتەوە. داوای پاراستنی نێونەتەوەیی ڕاستەوخۆ دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی کۆتایی پێناهێنێت. بەپێی ڕێبازە یاساییەکانی ئێستا، داوای پاراستنی نێونەتەوەیی دەسبەجێ لەلایەن بەرپرسانی شیاوەوە جێبەجێ دەکرێت و تۆ دەربارەی پڕۆسەی خوارەوە ئاگادار دەکرێیتەوە. داوای پاراستنی نێونەتەوەیی ڕاستەوخۆ دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی کۆتایی پێناهێنێت.
دوای ئەوەی داوای پاراستنی نێونەتەوەییت جێبەجێ کرا، دیمانەت لەگەڵ دەکرێت بۆ ئەوەی هۆکارەکانی ئەم داواکاریەت بۆ ڕوون بکرێتەوە. داواکاریەکەت بە سەرنجدان بە دیمانەکەت و ئەو بڕیارەی کە دواتر دەردەکریت لێکدەدرێتەوە.
داواکاریەکانی پاراستنی پەنابەری لە وڵاتی تورکیا بە دوو شێواز لێکدەدرێتەوە. ئەمانە پێیانددەوترێت “پڕۆسەی ئاسایی” و “پڕۆسەی خێراترکراو”. لە هەردوو حاڵەت دا، داواکاریەکانی پاراستنی نێونەتەوەیی وەردەگیردرێن، دیمانەیەک لەگەڵ داواخواز دەکرێت، و بڕیارێکیش لەسەر داواکاریەکە دەدرێت دوای ئەوەی کە هەڵسەنگاندنەکە ئەنجام بوو. داواکاریەکانی پاراستنی نێونەتەوەیی کە لەلایەن کەسانی دەسبەسەرکراوی کارگێڕیی بەگشتی لەڕێگەی ڕێبازی خێراکراوەوە هەڵسەنگاندن دەکرێت.
لە هەڵسەنگاندنی ئەنجامدراو لەڕێگەی پڕۆسەی خێراکراو، ئەوپەڕی سێ ڕۆژ دوای ڕۆژی داواکاریەکەت دیمانەیەکی تاکەکەسی لەگەڵ تۆ ئەنجام دەدرێت. لەماوەی ئەم دیمانەیە دا، ئێمە پێشنیار دەکەین کە بەوردی هۆکارەکانی بەجێهێشتنی وڵاتەکەت و هۆکارەکانی ترس لە گەڕانەوە ڕوون بکەیتەوە. بە هەمان شێوە، ئەگەر بەڵگەگەلێکی پەیوەندیدار بە دۆخی خۆت پێیە، گرنگە کە ئەوانە لەگەڵ دەسەڵاتداران هاوبەش بکەیت.
دیاری کراوە کە بڕیار لەسەر داوای پاراستنی نێونەتەوەیی لە ماوەی پێنج ڕۆژ دوای ئەم دیمانەیە بدرێت. لە ئەنجامی ئەم هەڵسەنگاندنە دا، لەوانەیە بڕیارێکی ئەرێنی یان نەرێنی دەربارەی داواکاریەکەت دەربکرێت، یان لەوانەیە بڕیار بدرێت کە داواکاریەکەت بەپێی ڕێبازی ئاسایی لێکبدرێتەوەە لەجیاتی ڕێبازی خێراکراو.
داوای پاراستنی نێونەتەوەی بەو واتایە نیە کە بەردەدرێیت. بەرپرسانی شیاو، لەوانەیە لە ئەنجامی ئەم هەڵسەنگاندنە دا بڕیار بدەن بەرت بدەن، هەنگاوی جێگرەوە بۆ دەسبەسەرکردن، بەردەوامیکردنی دەسبەسەرکردن بگرنەبەر.
ئەگەر بەرپرسان نیگەرانی جیددییان لەسەر ڕاستی و دروستی ناسنامە یان زانیاری شارومەندیی تۆ هەبێت، لەوانەیە بڕیار بدەن دەسبەسەرکردنی کارگێڕیت بەردەوام بکەن بۆ ئەوەی ئەم زانیاریانە پشتڕاست بکەنەوە. بە هەمان شێوە، لەوانەیە بڕیاری بەردەوامکردنی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی بۆ ئەو کەسانە دەربکرێت کە وادادەنرێت مەترسی جیددی بۆ سەر یەکڕیزی گشتیی یان پاراستنی گشتی ساز دەکەن،یان ئەگەر بەرپرسان بڕیار بدەن کە ئەگەر دەسبەسەری کارگێڕیی نەکرێن ناتوانرێت فاکتەرگەلێک پێناسە بکرێت کە بنەمایەک بۆ داواکاریەکەیان ساز دەکات.
ئەمە بەو واتایە کە داوای پاراستنی نێونەتەوەیی ڕەت دەکرێتەوە. بەرپرسان دەبێت ئەم بڕیارە لەگەڵ هۆکارەکانی، لەگەڵ خۆت، نوێنەری یاساییت یان پارێزەرەکەت ڕابگەیەنن. تۆ مافت هەیە دژ بەم بڕیارە دوای پێداچوونەوە بکەیت.
بەو پێیەی کە داواکاریەکانی پاراستن لەلایەن کەسانی دەسبەسەرکراوی کارگێڕیی کراوە، ئاساییانە بەپێی پڕۆسەی خێراکراوەوە هەڵدەسەنگێندرێت، ڕێکاری سەرەکی یاسایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڕیارە نەرێنیەکان یاساییە. تۆ یان نوێنەری یاساییت یان پارێزەرەکەت، هەرکامێکتان بن، دەبیت لەماوەی پازدە ڕۆژ لە ئاگادارکردنەوە لە بڕیارەکە داوای پێداچوونە لە دادگای کارگێڕیی بکەن لەسەر بڕیارە نەرێنیەکان.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی بەردەستکرنی پاڵپشتیی یاسایی لە کاتێک کە لە دەسبەسەرکردنی کارگێڕی دای، دەتوانیت بەشە پەیوەندیدارەکان لێکبدەیتەوە. هەروەها دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە هێڵی گەرمی دەسبەسەرکردنی مافی مرۆڤی تورکیا بە ژمارەی 85 62 218 0507 و یارمەتی وەربگریت.
داوای پاراستنی نێونەتەوەیی تۆ لەوانەیە “ناڕەوا“ لەقەڵەم بدرێت، ئەگەر پێناسە بکرێت کە یەکێک لەم سێ حاڵەتە کورتکراوانەی خوارەوە بۆ کەیسەکەی تۆ دەبێت:
● تۆ ڕاستەوخۆ لە وڵاتی خۆتەوە نەهاتوویە تورکیا، بەڵکو لە وڵاتێکی دیکەوە هاتووی کە توانیوتە تێدا بمێنیەوە و لە لێپێچینەوە یان زیانی جیددیی پارێزراو بووی؛
● هەرچەند کە تۆ پێشتر داوای پاراستنی نێونەتەوەییت لە تورکیا کردووە، و داواکەت ڕەتکرایەوە و پێداچوونەوەیش سەرکەوتوو نەبوو، تۆ دیسان داوات کرد، بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی نوێ یان هۆکارێک کە دیاری بکات بۆچی بڕیاری نوێ دەربارەی داواکاریەکەت دەبێت بدرێت.
● تۆ پێشتر قەبووڵت کردبێت کە کەیسەکەت وەک بەشێک لە داوایەکی ئەندامی نزیکی خێزانیی لە پاراستنی نێونەتەوەیی لێکبدرێتەوە. هەرچەند ئەم داوای پێشووە لەلایەن ئەندامی خێزانەکەتەوە ڕەت کرابێتەوە یان بڕیاری لەسەر نەدرابێت، تۆ ئێستا دەتەوێت داوایەکی تاکەکەسی پێشکەش بکەیت بەبێ ئەوەی هیچ زانیاری یان هۆکارێک بدەیت کە دیاری بکات کەیسەکەت بەهەر شێوازێک جیا بێت لە ئەو داوایەی ئێستا کە لەسەر ئەندامانی خێزانت هەیە.
ئەگەر بەرپرسان داواکەت بە ناڕەوا بزانن، چیتر بەردەوام نابن لە هەڵسەنگاندنی داواکاریەکەت.
ئەگەر بەرپرسان وایدابنن کە تۆ لە وڵاتێکی دیکەوە هاتووی کە توانیوتە تێدا بمێنیەوە و لە لێپێچینەوە یان زیانی جیددیی پارێزراو بووی، ئەمە بەو واتایە یە کە پێیانوایە دەتوانیت لە هەمان وڵات داوای پەنابەرێتی بکەیت. بەم پێیە، پڕۆسەی پەیوەندیگرتنی بەرپرسانی وڵاتەکە بۆ پرسیارکردن لەسەر پارێزراوبوونی گەڕانەوەت دەستپێدەکات. ئەگەر شیاوی دیسانوەرگرتنەوە بیت، ئەوا دەگەڕێندرێیتەوە بۆ ئەو وڵاتە. دەتوانیت لە وڵاتی تورکیایش بمێنیتەوە، کاتێک کە پڕۆسەی گەڕانەوەکەت هەڵپەسێندراوە؛ هەرچەند، تکایە ئاگادار بە کە تۆ چیتر وەک داواکارێکی پاراستنی نێونەتەوەیی هەژمار ناکرێیت. هەربۆیە، ناتوانیت چێژ لە ماف خزمەتە دانراوەکان بۆ داواخوازی پاراستنی نێونەتەوەیی ببەیت. ئەگەر ئەو وڵاتە داوای دیسانوەرگرتنەوە ڕەت بکاتەوە، ئەوا بەرپرسانی تورکی دیسانەوە دۆسیەکەت دەکەنەوە و بەردەوام دەبن لە پڕۆسەی داواکاریەکەت بۆ ئەگەری بگەنە بڕیارێکی کۆتایی.
لەلایەکی ترەوە، ئەگەر داواکاریەکەت ناڕەوا هەژمار کرابێت چونکە داواکاریەکی دووجاریت کردووە بەبێ هیچ هۆکارێک، ئەوا فەرمانی دیپۆرتکردنەوە دەردەکرێت مەگەر ئەوەی کە تۆ لەسەر بڕیارە ناڕەواکە پێداچوونەوە بکەیت.
خۆت یان پارێزەرەکەت یان نوێنەری یاساییت لە بڕیارەکە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ ئەوەی داواکاریەکەت وەک ناڕەوا دەستەبەندی بکەیت. ئەم ئاگادارکردنەوەیە پێویستە پێکبێت لە هۆکارەکان و هۆکاری یاسایی ناڕەوایی بڕیارەکە. هەروەها تۆ ئاگادار دەکرێیتەوە لەبارەی ئەوەی کە چۆن لەسەر ئەم بڕیارە پێداچوونەوە بکەیت و لەبارەی سنوورە کاتیەکانی ئەم پێداچوونەوەیە.
تۆ لە ڕۆژی ئاگادارکردنەوەکەوە، پازدە ڕۆژت هەیە بۆ پێداچوونەوە لەسەر ئەم بڕیارە لە بەردەم دادگای شیاوی کارگێڕیی.. دادگا پێداچوونەوەکەت لە پازدە ڕۆژ دا کۆتاییپێدەهێنێت. ئەگەر دادگای کارگێڕیی پێداچوونەوەکەت ڕەت بکاتەوە، ئەوا هیچ مێکانیزمێکی دیکەی پێداچوونەوە بەردەست نابێت. لەم حاڵەتە دا، بڕیاری ئەوەی کە داواکەت ناڕەوا یە دەبێتە بڕیاری کۆتایی. ئەگەر بەرپرسان بڕیار بدەن بتگەڕێننەوە بۆ ئەو وڵاتەی پارێزراو لە قەڵەم دەدرێت بۆ تۆ، ئەوا پڕۆسەی گەڕانەوە دەست پێدەکەن. ئەگەر داواکەت ناڕەوا لە قەڵەم بدرێت چونکە هەمان داواکاریش پێشتر کراوە، ئەوا فەرمانی دیپۆرتکردنەوەت بۆ دەردەکرێت.
شارومەندانی سووریی، هەروەها پەنابەران و کەسانی بێخانوو کە لە سووریاەوە دێن دەخرێنە ناو ڕێبازێکی پاراستن کە پێیدەوترێت “پاراستن کاتیی“. بەپێی ئەم ڕێبازی پاراستنی کاتیە، کەساننێک کە لە وڵاتی سووریاوە دێن بەهۆی ئاڵۆزیی بەردەوام لەو وڵاتە، نابێت بگەڕێندرێنەوە بۆ سووریا. هەرچەند ئەوانەی کە دەخرێنە ناو ڕێبازی “پاراستنی کاتیی” و ڕێساکانی هاتنەناوەوە و چوونەدەرەوە لە تورکیا پێشێل دەکەن، و ئەوانەی کە وادادەنرێت مەترسی جیددییان لەسەر پاراستنی گشتیی و یەکڕیزی گشتی هەیە، بەپێی هەلومەرجی تایبەت دەتوانرێت دەسبەسەری کارگێڕیی بکرێن.
بڕیارەکانی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی دەکرێت ئەوپەڕی لە سی ڕۆژ دا دەربکرێت. چونکە ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکان هەر مانگ دەکرێت، ئەم ماوەی سی–ڕۆژەیش دەکرێت زێدە بکرێت. ئەگەر تۆ بەپێی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی دژ بە خۆت لە دەسبەسەرکردنی کارگێڕی دا، ئەم ماوەیە ناتوانێت بەگشتی لە شەش مانگ زیاتر بێت. هەرچەند ئەم ماوەی شەش–مانگ دەکرێت زیاد ببێت بۆ شەش مانگی تر، ئەگەر وادابنرێت کە دیپۆرتکردنەوە ناتوانرێت ئەنجام بدرێت لەبەر ئەوەی کە تۆ هاوکاریت نەکردووە یان زانیاری ڕاست و بەڵگەی دروستت لەبارەی وڵاتەکەت پێشکەش نەکردووە. بە واتایەکی تر، دەتوانیت بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئەوپەڕی دوازدە مانگ لە دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی دا بمێنیتەوە.
جگە لەمە، کەسانێک کە داوای پاراستنی نێونەتەوەییش دەکەن دەتوانن لە هەندێ حاڵەت دا بخرێنە دەسبەسەرکردنی کارگێڕییەوە. ئەگەر دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی بۆ تۆ بەپێی داوای پاراستنی نێونەتەوەیی هەژمار کرابێت، ئەوا ئەم ماوەیە ناتوانێت لە سی ڕۆژ زیاتر بکرێت.
ئەگەر نەتوانیت لەگەڵ بەرپرسان بە زمانی تورکی یان زمانێکی تری گشتگیر قسە بکەیت، ئەوا مافت هەیە داوای وەرگێڕێکی زارەکی بکەیت بەو زمانەی کە لێیتێدەگەیت. هی پارە یان تێچوویەکت لێناسێندرێت بۆ ئەو وەرگێڕە زارەکیەی کە بەرپرسان دابینی دەکەن. ئەگەر بەهۆی بەربەستی زمانیەوە کێشەت لەگەڵ هەموو جۆرە ئاگادارکردنەوەیەک هەیە، چ بەشێوەی زارەکی یان نووسراو، گرنگە کە ئەم دۆخە بەبێ هیچ درەنگکەوتنێک لەگەڵ بەرپرسانی شیاو هاوبەش بکەیت.
جگە لەوە، ئەگەر کەمئەندامێتی فیزیکی یان دەروونیت هەیە کە کێشەی تێگەیشن لە ئاگاداریە نێردراوە زارەکی یان نووسراوەکانت ساز دەکات، ئەوا مافت هەیە داوا لە بەرپرسانی شیاو بکەیت بۆ ئەوەی بە شێوازێک کار بکات کە وەڵامدەری خواستەکانی تۆ ببێت و لە کاتی پێویست وەرگێڕی زارەکی بۆ تۆ دابین بکات.
فەرمانی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی کە دژ بە تۆ دەرکراوە لەوانەیە بە چەندین هۆکاری جیاجیا ڕەت بکرێتەوە. بەرپرسانی ناوەندی گواستنەوە پێویستە بەشێوەی نووسراو ئاگادارت بکەنەوە دەربارەی هۆکارەکانی بەردانت، دۆخی تۆ لە وڵاتی تورکیا، ماف و شیاوبوونەکانت و هەر ئەرکێک کە لەوانەیە هەبێت. ئەمە لە قازانجی تۆ دایە کە لەو بەڵگە تێبگەیت کە بەرپرسانی شیاو لەگەڵ تۆ هاوبەشی دەکەن. دەتوانیت دەستت بگات بە مافی مرۆڤی تورکیا، یان ڕێکخراوە ناحکوومیەکانی دیکە لە پارێزگاکەت بۆ ئەوەی زانیاری دەربارەی پابەندبوونەکان وەربگریت و ئەو ڕێبازە یاساییانەی کە دوای بەربوونت پێویستە ڕەچاوی بکەیت.
ئەگەر بەردەوامیی هێشتنەوەی تۆ لە دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی لە ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوە یان لە ماوەی هەڵسەنگاندنی مانگانەی ئەنجامدراو ناپێویست دابنرێت، لەو کاتەی کە لە دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی دای، ئەوا بەردەدرێیت. هەرچەند، بەرپرسان لەوانەیە داوات لێبکەین کە ئەرکی تایبەت جێبەجێ بکەن. مەرج و ئەرکەکان، کە داوات لێدەکرێت پابەندیان بیت لە جیاتی ئەوەی کە لە دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی دا بمێنیتەوە، پێیدەوترێت هەنگاوە جێگرەوەکانی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی.
هەندێ هەنگاوی جێگرەوی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی هەن. هەرچەند، ئەو شتەی کە زۆرتر بەکار دەهێنرێت بریتیە لە: نیشتەجێبوون لە شارێک کە دوای کۆتاییهاتنی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی گوازراویتەوە؛ زانیاری ناونیشانی شوێنی نیشتەجێکردن لەگەڵ بەردەست هاوبەش بکەیت؛ و بەردەوام ئیدارەی پارێزگایی بەڕێوەبردنی کۆچ لەو ڕۆژی کە داوات لێکراوە ئاگادار بکەوە.
خۆت یان پارێزەرەکەت یان نوێنەری یاسایی دەبێت بەشێوەی نووسراو لەبارەی بڕیاری هەنگاوە جێگرەوەکانی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی ئاگادار بکرێتەوە. لەماوەی ئەم ئاگادارکردنە، تۆ لەبارەی ئەنجامی ئەم بڕیارە، ئەوەی کە چۆن دەتوانیت دژ بەم بڕیارە پێداچوونەوە بکەیت و هەروەها دواماوەی پێداچوونەوەکە ئاگادار دەکرێیتەوە. لەوانەیە دوات لێبکرێت کە ئەوپەڕی لە بیستوچوار مانگ دا هەنگاوی جێگرەوە جێبەجێ بکرێت.
ئەگەر پابەندی مەرجە چاوەڕوانکراوەکانی جێگرەوەی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی نەبیت، ئەوا لەوانەیە بڕیاری جێگرەوەی دەسبەسەرکردن دژ بە تۆ بدرێت.
ئەو کەسانەی کە خوار 18 ساڵن و بەبێ ئەندامانی بنەماڵە هاتوونەتە تورکیا و لە ئەندامانی بنەماڵەیان جیابوونەتەوە، دواتر وەک “منداڵی بچووکی تەنیا” پێناسە دەکرێت. منداڵانی بچووکی تەنیا نابێت دەسبەسەری کارگێڕیی بکرێن. ئەگەر تۆ منداڵێکی بچووکی تەنیایت و دەسبەسەر کراویت، بەرپرسان لەوانەیە زانیاری چەوتیان دەربارەی تەمەنی تۆ هەبێت. لە وەها حاڵەتگەلێک دا، پێویستە دەسبەجێ تەمەنی ڕاستەقینەت لەگەڵ بەرپرسانی ناوەنی گواستنەوە هاوبەش بکەیت. ئەگەر پێناسەیەک یان بەڵگەیەکت نەبێت کە ڕۆژی لەدایکبوون یان تەمەنت نیشان بدات، ئەوا لەوانەیە بەرپرسان داوای پڕۆسەی دیاریکردنی تەمەنی تۆ بن. بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەبارەی دیاریکردنی تەمەن، ئەوا دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە مافی مرۆڤی تورکیاوە.
کەسانی ژێر دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی مافیان هەیە سوود لە خزمەتە پەلەییەکان و خزمەتی چاودێریی سەرەتایی تەندروستی وەربگرن. ئەگەر کێشەیەکی تەندروستی پەلەییت هەیە، بەرپرسان دەبێت دەسبەجێ دۆخی تۆ ڕاپۆرت بکەنە بەرپرسانی تەندروستی ناوچەکەت یان نزیکترین دامەزراوەی تەندروستیت.
بەپێی رێساکانی وڵاتی تورکیا، منداڵانی بچووکی تەنیا، کەسانێک کە کەمئەندامێتیان هەیە، بەساڵاچووان، ژنانی دووگیان، دایکان یان باوکانی تەنیا لەگەڵ منداڵانیان، یان کەسانێک کە ئەشکەنجە، هێرشی سێکسیی یان توندوتیژیی دەروونیی، فیزیکی یان سێکسیی دیکە وادادەنرێت کە “پێداویستی تایبەت”ـیان هەیە. ئەگەر تۆ لە وەها حاڵەتێک دای یان دۆخی تایبەتی دیکەت هەیە، ئێمە پێشنیار دەکەین کە بەبێ هیچ درەنگکەوتنێک لەگەڵ بەرپرسان هاوبەشی بکەیت.
دەکرێت هەندێک ئامادەکاریی دیکە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەنجام بدرێت. بۆ نموونە، دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی بۆ منداڵانی بچووکی تەنیا بەپێی یاسای ئێستا ئەنجام نابێت. بۆ کەسانی دیکە کە خاوەنپێداویستی تایبەتن، هەڵسەنگاندن دەتوانێت بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی تاکەکەسی ئەنجام بدرێت. بەپێی دۆخی تایبەتی خۆت، دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی پێویستە یان ئەوەی کە هەلومەرجی شوێنێک کە تۆ تێیدا دەهێڵدرێیتەوە بۆ پێداویستی تایبەت گونجاون یان نا لێکدەدرێتەوە. بۆ ئەم مەبەستە، گرنگە کە دۆخی تایبەت و هەستیاری خۆت بە بەرپرسان ڕابگەیەنیت.
جگە لەمە، ئەگەر ئەشکەنجە دراویت، بە هەر شێوەیەک هێرشی سێکسیی یان توندوتیژی دەروونیی جیددیی، فیزیکی یان سێکسیی دیکە ئەنجام درابێت، ئەوا پێشنیار دەکەین بەبێ هیچ درەنگکەوتنێک بەرپرسان ئاگادار بکەوە. دەزانم کە لەو توندوتیژیەی کە کراوەتە سەرت دوودڵیت. دەتوانیت بە بەرپرسان ڕابگەیەنیت کە دەتەوێت لە دامەزراوەکە لەگەڵ دەروونناس یان یاریدەری کۆمەڵایەتیی چاوپێکەوتن بکەیت. بەپێی یاسای وڵاتی تورکیا، گرنگە کە دەرفەتی چارەسەرکردن گونجاو بدریتە تۆ بۆ ئەوەی زیانەکانی ئەم کارانە قەرەبوو بکەیتەوە.
کەسانێک کە لە دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی دان مافیان هەیە دەستیان بە خزمەکانیان بگات و سەردانکەریان هەبێت. هەرچەند، بۆ ئەەوەی خزم یان سەردانکەرانت چاویان بە تۆ بکەوێت، لەوانەیە داوا بکەن بەڵگەی ناسینەوە پێشکەش بکەن کە پەیوەندی نێوان تۆ و ئەوان نیشان بدات.
هەروەها کاتێک کە لە دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی دای مافت هەیە چاوت بە پارێزەرەکەت بکەوێت. جگەلەمە، مافت هەیە دەستت بە نووسینگەی فەرمی، بەرپرسی کۆنسوولی وڵاتی شارومەندیت، یان کۆمیسیۆنەری باڵا تایبەت بە کاروباری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بگات.
ئەگەر بتهەوێت بەشێوەی دڵبخواز بگەڕیتەوە بۆ وڵاتی خۆت یان وڵاتی نێشتەجێبوونی پێشووت، ئەوا دەتوانیت ئەم بڕیارەت ڕابگەیەنیتە بەرپرسان. چونکە ئەمە بڕیارێکی زۆر گرنگە، پێشنیار دەکەین دوای لێکدانەوەی هەموو ئەگەرەکانی ئەنجامی ئەم کارە بڕیار بدەیت.
دوای گەڕانەوەی دڵبخواز، ڕاستەوخۆ بەواتای کۆتاییپێهێنانی دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی نیە. لەوانەیە دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی لە ئەنجامی ئەم داوایە کۆتایی پێبێت، لەوانەیە بڕیارێک بۆ جێبەجێکردنی جێگرەوە دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی دەربکرێت، یان لەوانەیە بەردەوام لە دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی بمێنیتەوە.
پێدەچێت تێچووی سەفەر و هاوشێوەی گەڕانەوەی دڵبخواز لەلایەن کەسەکانەوە بدرێت. ئەگەر ناتوانیت ئەم تێچووانە بدەیت، ئەوا پاڵپشتیی نەختیی یان غەیرەنەختیت پێدەدرێت، ئەگەر بکرێت. هەرچەند، پێویستە سەرنج بدەیت کە پێشکردنی ئەم جۆرە پاڵپشتیە لەوانەیە کات ببات و پێویست بەوە بکات لەم ماوەیە بەردەوام دەسبەسەرکرابیت.
ئەگەر بەڵگەیەکی ڕاستت نیە کە ڕێگەت پێبدات سەفەر بکەیت، ئەوا پێویستە ئەم بەڵگەی سەفەرانەت بۆ دەربکرێت. تەواوکردنی ئەم پڕۆسانە لەوانەیە پێویستی بە هەندێ کات ببێت.