وەک یاسایەک، بیانییەکانی تورکیا دەبێت ‘مۆلەتی کار’ بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی بەیاسایی کار بکەن. ئەگەر بەهۆی جەنگ و چەوساندنەوە وڵاتەکەی خۆت بەجێهێشتووە و لە تورکیا داوای مافی پەنابەری دەکەیت، دەبێت “داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتی” پێشکەش بکەی بۆ ئەوەی لە تورکیا بمێنیتەوە و دەستت بەو مافف و خزمەتگوزارییانە بگات لە ژێر پاراستنی نێودەوڵەتی دابین دەکرێن. بەپێی دەستەبەری یاسای پاراستنی نێودەوڵەتی و بێگانەکان، داخوازیکەرانی پاراستنی نێودەوڵەتی دەتوانن شەش مانگ دوای تەواوکردنی داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتی داوای مۆڵەتی کار بکەن.

 داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتیت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ بەڕێوە دەبرێت و هەڵدەسەنگێنرێت. ئەگەر هەڵسەنگاندنەکە ئەرێنی بێت، سێ جۆر دۆخی پاراستنی نێودەوڵەتیت لە تورکیا پێدەدرێت. بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی ڕێکارەکانی پاراستنی نێودەوڵەتی، تکایە پەیوەندی بە مافی مرۆڤی تورکیا بکە یان بگەڕێرەوە بۆ بەشی پەیوەندیدار لە ماڵپەڕەکەمان.

وەک یاسایەک، داخوازینامەی مۆلەتی کاری داخوازیکەرانی پاراستنی نێودەوڵەتی و هەڵگرانی دۆخ دەبێت لە لایەن خاوەنکار لە ڕێگەی E-Devlet https://ecalismaizni.csgb.gov.tr/eizin پێشکەش بکرێت.

وەزارەی کار و ئاسایشنی کۆمەڵایەتی بەرپرسیارە لە وەرگرتن، هەڵسەنگاندن و دەرکردنی بڕیاریی کۆتایی سەبارەت بە داوازیکەرانی مۆڵەتی کار. بۆ زانیاریی تێروتەسەل و نوێ بە زمانی خۆت، تکایە ڕاوێژ لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەت وەربگرە یان پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 170 بکە. https://www.csgb.gov.tr/uigm

بەپێێی یاسای کارپێکراو لە تورکیا، ئەو کەسانەی داوای پاراستنی نێودەوڵەتیان کردوە بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتاییان دەربارەی داخوازینامەکە وەرنەگرتووە، بە ‘داخوازیکەری پاراستنی نێودەوڵەتی’ دادەنرێن.

بۆ ئەوەی بەیاسایی کار بۆ خاوەنکارێک یان سەربەخۆ کاربکەیت، داخوازیکەرانی پاراستنی نێودەوڵەتی دەبێت یەکەمجار مۆلەتی کار بەدەستبهێنن. شەش مانگ دوای تەواوکردنی داخوازینامەی پاراستنی نێودەولەتیت دەتوانیت داوای مۆلەتی کار بکەیت. ڕێگەت پێنادرێت پێش کۆتاییهاتنی ئەو شەش مانگە داوای مۆڵەتی کار بکەیت.

ئەگەر لە ئەنجامی پێشکەشکردنی داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتیت دۆخی پەنابەریی مەرجدارت پێبەخشراوە، دەبێت مۆلەتی کار بەدەستبهێنیت بۆ ئەوەی بەیاسایی کار بۆ خاوەنکار یان سەربەخۆ کار بکەیت. شەش مانگ دوای تەواوکردنی داخوازینامەی پاراستنی نێودەولەتیت دەتوانیت داوای مۆلەتی کار بکەیت. ڕێگەت پێنادرێت پێش کۆتاییهاتنی ئەو شەش مانگە داوای مۆڵەتی کار بکەیت.

ئەگەر لە ئەنجامی پێشکەشکردنی داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتیت دۆخی پەنابەریت پێبەخشراوە، دەتوانیت کار بۆ خاوەنکارێک یان سەربەخۆ کار بکەیت.

ئەو کەسانەی دۆخی پەنابەرییان پێدراوە دەبێت بەڵگەنامەیەکی ناسنامەیان پێبدرێت و ژمارەی ناسنامەی بیانیی لەسەر بێت کە بە ’99’ دەستپێدەکات. بەڵگەنامەی ناسنامە وەک جێگرەوەی مۆڵەتی کاریش کاردەکات. ڕێگەدانی پەیوەنەیدار لەسەر بەڵگەنامەی ناسنامە دەنووسرێت. بەو شێوەیە، ئەو کەسانەی دۆخی پەنابەرییان پێ دەدرێت پێویست ناکات بەجیا داواکاریی کار پێشکەش بکەن.

ئەگەر لە ئەنجامی پێشکەشکردنی داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتیت دۆخی پاراستنی لاوەکیت پێبەخشراوە، دەتوانیت کار بۆ خاوەنکارێک یان سەربەخۆ کار بکەیت.

ئەو کەسانەی دۆخی پاراستنی لاوەکییان پێدراوە دەبێت بەڵگەنامەیەکی ناسنامەیان پێبدرێت و ژمارەی ناسنامەی بیانیی لەسەر بێت کە بە ’99’ دەستپێدەکات. بەڵگەنامەی ناسنامە وەک جێگرەوەی مۆڵەتی کاریش کاردەکات. ڕێگەدانی پەیوەنەیدار لەسەر بەڵگەنامەی ناسنامە دەنووسرێت. بەو شێوەیە، ئەو کەسانەی دۆخی پاراستنی لاوەکییان پێ دەدرێت پێویست ناکات بەجیا داواکاریی کار پێشکەش بکەن.

ئەو کەسانەی هەڵگری دۆخی پاراستنی لاوەکی یان پەنابەرین، دەتوانن لەگەڵ وەرگرتنی دۆخەکەیان لە شوێکی کار کار بۆ خاوەنکارێک یان سەربەخۆ کار بکەن. بەو شێوەیە، ئەو کەسانەی دۆخی پاراستنی لاوەکی یان پەنابەرییان پێدەدرێت پێویست ناکات بەجیا داواکاری بۆ مۆڵەتی کار پێشکەش بکەن.

داواکاریی مۆلەتی کار بۆ داخوازیکەرانی پاراستنی نێودەوڵەتی و هەڵگرانی دۆخی پەنابەریی مەرجدار، وەک یاسایەک، دەبێت لە لایەن خاوەنکارەکەیان لە پۆرتاڵی حکومەتی ئەلیکترۆنی پێشکەش بکرێت. ئەگەر بەپێی ڕێساکانی تورکیا بازرگانیەکت دامەزراندووە و کاری خۆت دەکەیت، دەبێت داواکاریی بۆ “مۆڵەتی کاری سەربەخۆ” پێشکەش بکەیت.

شەش مانگ دوای ڕێکەوتی داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتیت دەتوانیت داوکاریی مۆڵەتی کار پێشکەش بکەیت. ئەم داخواینامە لە ڕێگەی پۆرتاڵی حکومەتی ئەلیکترۆنی پێشکەش دەکرێت. لە ماوەی داخوازینامەکە، سیستمەکە داوات لێ دەکات چەندین بەڵگەنامە و زانیاری دەربارەی خۆت و خاوەنکارەکەت بەرز بکەیتەوە. یەکێک لە بەڵگەنامەکان بەڵێننامەی دامەزراندنە لە نێوان تۆ و خاوەنکارەکەت.

بەپێی ڕێساکان سەبارەت بە مۆڵەتی کاری بیانیەکان لە تورکیا، جۆری مۆڵەتەکە ڕێگە کە بەسەکان دەدات کاری سەربەخۆ بکەن و مافی خۆیانە کاری خۆیان دەستپێبکەن و ئەژماری خۆیان هەبێت، بەمەیش دەوترێت “مۆڵەتی کاری سەربەخۆ”. ئەگەر بەپێی ڕێساکانی تورکیا بازرگانیەکت دامەزراندووە و کاری خۆت دەکەیت، دەبێت داواکاریی بۆ “مۆڵەتی کاری سەربەخۆ” پێشکەش بکەیت. ئەو بیانیانەی داوای مۆلەتی کاری سەربەخۆ دەکەن، دەبێت خۆیان کارەکە ئەنجام بدەن. داوات لێ دەکرێت ناونیشانی ئاگانامەی ئەلیکترۆنی بۆ داخوازینامەکەت بەدەستبهێنیت. دەتوانیت داوکاری لە ئۆفیسەکانی PTT پێشکەش بکەیت یان لەو ناونیشانەی خوارەوە بە ئۆنلاین داواکاریی پێشکەش بکەیت بۆ بەدەستهێنانی sahip olmanız gerekmektedir.

 https://www.etebligat.gov.tr/nasil-basvuru-yaparim/

بەپێی یاسای ژمارە 6375 لە هێزی کاری نێودەوڵەتی و ڕێساکانی مۆڵەتی کاری داخوازیکارانی پاراستنی نێودەوڵەتی و سوودمەندان، ئەو کەسانەی داخوازیکاری پاراستنی نێودەوڵەتین یان هەڵگری دۆخی پەنابەریی مەرجدارن لە دوو بواردا شموولی بەخشین لە مۆڵەتی کار دەکەن: کارەکانی کشتوکاڵی وەرزی و بەخێوکردنی ئاژەڵ. لەگەڵ ئەوەیشدا، ئەم بەخشینە ئۆتۆماتیکی نادرێت، بۆیە دەبێت بەفەرمی داوای ئەم بەخشینە بکەیت. داخوازیکەرانی پاراستنی نێودەوڵەتی و هەڵگرانی دۆخی پەنابەریی مەرجدار مافی ئەوەیان هەیە شەش مانگ دوای تەواوکردنی داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتی داوای بەخشین لە مۆڵەتی کار بکەن.

داخوازینامەی بەخشین لە مۆڵەتی کار دەبێت پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمیی کار لە شاری تۆمارکردنەکەت بکرێت. ئەم ئاژانسە لە ڕێگەی وەزارەتی کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی داخوازینامەکەت هەڵدەسەنگێنێت. وەزارەت دەکرێت بڕیاری نەرێنی یان ئەرێنی لە ماوەی سی ڕۆژدا بداتەوە و لە ڕێگەی ئاگانامەی ناونیشانی ئەلیکترۆنی ئەم بڕیارە بگەیەنێت بە کەسەکان. بەخشین لە مۆڵەتی کار کاتێک دەدرێت کە وەزارەت بڕیاری ئەرێنی بدات. ئەو کەسانەی بە گونجاو دەستنیشان دەکرێن لە کشتوکاڵی وەرزی و بەخێوکردنی مەڕوماڵات کاربکەن بەڵگەنامەی بەخشینیان لە مۆڵەتی کار پێدەدرێت.

ئەو کەسانەی هەڵگری دۆخی پاراستنی لاوەکی یان پەنابەرین، پێویست ناکات بەجیا داواکاری بۆ بەخشین لە مۆڵەتی کار پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی لە بوارەکانی کشتوکاڵی وەرزی یان بەخێوکردنی ماڵات کاربکەن.

سەرەڕای ئەوە، دەتوانیت سوود لە بەخشین لە مۆڵەتی کار لەو پارێزگایە وەربگریت کە تۆماری پاراستنی کاتیت هەیە.

بەپێی یاسای کارپێکراوی ناوخۆیی، بیانیەکان ڕێگریان لێ دەکرێت چەند ئیش و پیشەیەک وەربگرن، کە ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە: پزیشکی ددان، چاودێریکەری نەخۆشخانە، دەرمانخانە، ڤێرتەرنەری، پارێزەر، دادنووس، ئاسایشی دامەزراوە تایبەت و گشتییەکان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانە تایبەتەکان، ڕێبەری گەشتیاری، ڕاوێژکاری گومرگ، هەروەها کاپتنی دەریا، دەریاوان، ماسیگر، شۆفێر، مەلەوانی ڕزگارکەر و ئیشە هاوشێوەکان لە هاوە هەرێمییەکان.

ئەو بیانیانەی دەیانەوێت لە کەرتەکانی تەندروستی و پەروەدە کاربکەن دەبێت مۆڵەتی سەرەتایی بەدەستبهێنن. ئەو داخوازینامانەی بەبێ مۆلەت یان پەسەندکردنی سەرەتایی پێشکەش دەکرێن بەبێ هەڵسەنگاندن ڕەت دەکرێنەوە.

ئەندامانی پیشەی تەندروستی دەبێت بچنە وەزارەتی تەندروستی و مۆڵەتی سەرەتایی وەربگرن. ئەندامانی پیشەی پەروەردە دەبێت یان بچنە وەزارەتی پەروەردەی نیشتیمانی یان ئەنجوومەنی خوێندنی باڵا، بەپێی سروشتی ئیشەکەیان.

هەروەها، ئەو کەسانەی دەیانەوێت داواکاری بۆ هەلی کاری توێژینەوە و پەرەپێدان لەو کۆمپانیانە پێشکەش بکەن کە لە لایەن سەنتەرەکانی گەشەپێدان و توێژینەوە دانیان پێدانراوە، دەبێت بچنە وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆژیا بۆ بەدەستهێنانی پەسەنکردن پێشوەخت.

ئەو کەسانەی داواکاریی بۆ مۆڵەتی کار بۆ کارکردن لەو بوارانەیی سەرەوە پێشکەش دەکەن دەبێت ئەو مۆڵەتە سەرەتاییە داواکراوە بەدەستبهێنن پێش پێشکەشکردنی داخوازینامەکانیان.

بەپێی یاسای هێزی کاری نێودەوڵەتی و یاساکانی مۆڵەتی کاری داخوازیکەرانی پاراستنی نێودەوڵەتی و هەڵگرانی دۆخ، ئەمانەی خوارەوە بنەما سەرەکییەکانی هەڵسەنگاندنی داخوازینامەی مۆڵەتی کارن:

  •       ئایا داخوازینامەی مۆڵەتی کار شەش مانگ دوای تەواوکردنی داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتی پێشکەش کراوە یان نا؛
  •       ئایا خاوەنکار مەرجەکانی ڕێژەی کارمەندیی بیانیی تێدایە یان نا؛
  •       ئایا داخوازینامەی مۆڵەتی کار دەربارەی ئەو پیشە و کارانەیە قەدەغەکراون یان نا؛
  •       ئایا مۆڵەتی سەرەتایی یان پەسەندکردنی پێشوەختە لە کاتی خۆیدا بەدەستهێنراوە یان نا؛ و
  •       ئایا دۆزینەوەیەکی نەرێنی لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە دۆزراوەتەوە دەربارەی داخوازینامەی مۆڵەتی کارەکە یان نا.

تکایە سەرنجی ئەوە بدە پرۆسەی هەڵسەنگاندن و گۆڕانکارییەکان ناوبەناو لە ڕێگەی ئاگانامەی ناونیشانی ئەلیکترۆنی بە خاوەنکارەکە دەگات. هەروەیا دەکرێت لە ڕێگەی E-Devlet ـەوە ئاگاداری دۆخی داخوازینامەکە بیت.

ئەو کەسانەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی مۆرییان هەیە شموولی ئەو بنەمانە ناکەن لە سەرەوە ڕیزکراون.

ئەگەر لە داخوازینامەی مۆڵەتی کارەکەت بەڵگەنامەی تەواوت نیە، دەبێت ئەو بەڵگەنامانە لە ماوەی سی ڕۆژدا تەواو بکەیت.

دەبێت لە ماوەی 30 ڕۆژ لە هێنانی مۆڵەتی کاری پەسەندکراو دەست بە کار بکەیت. خاوەنکارەکەت ناچارە لە ماوەی 15 ڕۆژدا ڕێکەوتی دەستبەکار بوونت بە وەزارەتی کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی ڕابگەیەنێت.

ئەگەر ئەو پارێزگایەی مۆڵەتی کارەکەتی دەرکردوە جیاوازە لەو پارێگایەی خۆت لێ تۆمار کردوە، دەبێت لەو شارەی خۆت لێ تۆمار کردوە لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ (PDMM) داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ گۆڕینی پارێزگای خۆتۆمارکردنەکەت بۆ ئەو شوێنەی مۆڵەتی کارەکەتی لێ تۆمارکراوە. دواتر دەبێت بچیتە PDMM لەو پارێزگایەی مۆڵەتی کارکردنەکەتی لێ دەرکراوە و مۆڵەتی کارەکە و ئەو بەڵگەنامەی گەشتەیان پێ بدەیت کە لە لایەن PDMMـی شاری خۆتۆمارکردنەکەت دەرکراوە. دەسەڵاتدارانی کۆچ پێداچوونەوە بە داواکەت دەکەن و ئەگەر قبوڵکرا، دەتوانیت پارێزگای خۆتۆمارکردنەکەت بگۆڕیت.

لەسەر بنەمای ئەو یاسایە، لەبەرئەوەی داخوازینامەی مۆڵەتی کار لە لایەن خاوەنکارەوە پێشکەش دەکرێت و مۆلەتەکە بۆ شوێنکارێک یان نشیگەیەکی دیاریکراوە، ئەگەر ئیشەکەت جێبهێڵت، بەبێ ڕەچاوکردنی ماوەکەی، مۆڵەتەکەت لەکار دەکەوێت. هەروەها، ناتوانیت بە یەک مۆڵەتی کار لە چەند شوێنێک کاربکەیت.

بەو شێوەیە، ئەگەر بتەوێت لە شوێنکاری جیاواز کاربکەیت، خاوەنکاری نوێت دەبێت داخوازینامەیەکی نوێ بە ناوی تۆوە پێشکەش بکات.

لێکدانەوەی یاساکە وەهایە ئەو بیانیانەی بۆ یەکەم جار داوای مۆڵەتی کار دەکەن، مۆڵەتێک وەردەگرن کە بۆ زیاتر لە 1 ساڵ کارا نیە. ئەگەر پلانت ئەوەیە بۆ هەمان خاوەنکار بەردەوام بیت دوای بەسەرچوونی مۆڵەتی کارەکەت، دەبێت پێش ڕێکەوتی بەسەرچووی مۆڵەتەکەی ئێستات لە ڕێگەی سیستمەکەوە داوای درێژکردنەوەی بکەیت. ئەوپەڕی، شەست ڕۆژ پێش بەسەرچوونی مۆڵەتی کارەکەت دەتوانیت داوای درێژکردنەوە بکەیت. داخوازینامەی درێژکردنەوە کە دوای بەسەرچوونی مۆڵەتی کار پێشکەش دەکرێت ڕەچاو ناکرێت.

داخوازینامەی درێژکردنەوەی مۆڵەتی کار دەبێت لە لایەن خاوەنکار لە ڕێگەی سیستمی E-Devlet پێشکەش بکرێت، هەر وەک چۆن سەرەتا داخوازینامە بۆ مۆڵەتی کار پێشکەش کرا.

لە کۆتاییدا، ئەگەر دەتەوێت دوای بەسەرچوونی مۆلەتی کارەکەت شوێنکارەکەت بگۆڕیت، ئەو داخوازینامەی بە ناوی تۆوە لە لایەن خاوەنکاری نوێت پێشکەش کراوە وەک مۆڵەتێکی کاری نوێ تەماشا دەکرێت نەک درێژکردنەوەی مۆڵەتەکەی پێشووت.

وەک یاسایەک، مۆڵەتی کاری بیانیەکان بۆ شوێنکارێک یان نشینگەیەکی دیاریکراوە. بەو شێوەیە، ئەگەر بەڵێننامەی دامەزراندنەکەت لەبەر هەر هۆکارێک کۆتایی پێهێنرا و تۆیش بتەوێت لە شوێنکارێکی نوێ کار بکەیت، خاوەنکاری نوێت دەبێت داخوازینامەیەکی نوێت پێشکەش بکات.

خاوەنکارەکەت ناتوانێت مووچەیەکت پێ بدات کە کەمتربێت کە کەمترین بڕی موچەی ڕێگەپێدراو. ئەگەر خاوەنکارەکەت بانگەشەی ئەوە بکات بەهۆی نەتەوەکەتەوە شموولی کەمترین بڕی مووچە ناکەیت،  ئەوە ڕاست ناکات. هەموو کارمەندان، بەبێ ڕەچاوکردنی نەتەوەکەیان، شموولی کەمتری بڕی مووچە دەکەن.

بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی، ڕووماڵی سەقامگیریی کۆمەڵایەتیت لەسەر ڕەگەزنامەکەت بەند نیە. خاوەنکارەکەت ناچارە لە سیستمی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی تۆمارت بکات و بەردەوام لە کاتی خۆیدا بڕی پارەی سەقامگیریی کۆمەڵایەتیت بدات. ئەو خاوەنکارانەی ئەم مەرجە جێبەجێ ناکەن، مەترسیی غەرامەیی کارگێڕیی قورسیان لەسەرە. ئەگەر خاوەنکارەکەت بڕی پارەی سەقامگیریی کۆمەڵایەتیت نەدات، تۆ مافی ئەوەت هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمیی وەزارەتی کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بکەت و سکاڵایەن پڕبکەیتەوە. سکاڵاکەت دەبێت بەڵگەنامەی پەیوەندیداری تێدا بێت کە دۆخی کاری تۆ بخاتەڕوو. ئەگەر هیچ لەوانەت نیە، دەتوانیت ئیفادەی شایەت بدەیت. یاخود، دەتوانیت پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 170ی وەزارەت بکەیت و ناوی ئەو خاوەنکارە بدەیت کە پابەندی مەرجە یاساییەکان نەبووە.

بەڵام، ئەگەر لە کەرەتەکانی کشتوکاڵی وەرزی یان بەخێوکردنی ماڵات کاردەکەیت و لە مۆڵەتی کار بەخشراویت، سیستمێکی دیکە شموولت دەکات. لەم حاڵەتەدا، خاوەنکارەکەت تەنها ئەو کاتە تۆ لە سیستمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی تۆمار بکات کە کۆی گشتیی ماوەی کارکردنت 30 ڕۆژ تێبپەڕێنێت.

ڕووداوکانی پەیوەندیدار بە کار تەنها لە چوارچێوەی ڕووداوەکانی شوێنکار سنووردار نەکراون. ئەو ڕووداوانەی لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەت تووشیان دەبیت لە دەرەوەی شوێنکارەکەت دەکەونە ناو کاتیگۆریی ڕووداوی پەیوەندیدار بە کار.

خاوەنکارەکەت دەکرێت بەرپرسبێت لە پێکانی دەستبەجێ و ناڕاستەوخۆی جەستەیی و/یان دەروونی کە لە ئەنجامی ڕووداوەکانی پەیوەندیدار بە کار دێنەکایەوە.

وەک یاسایەک، خاوەنکارەکەت دەبێت دەستبەجێ پۆلیس لە ڕووداوەکە ئاگادار بکاتەوە لەگەڵ ئەو دامەزراوە پزیشکییەی شوێنکارەکەتی لێیە. هەروەها، خاوەنکارەکەت ناچارە سێ ڕۆژ دوای ڕووداوەکە بچێتە ئۆفیسی ئاسایشی کۆمەڵایەتی. ئەگەر خاوەنکارەکەت ئەو کارە نەکات، دەتوانیت خۆت ڕاپۆرتی بدەیت. گرنگە هەموو بەڵگەنامە پەیوەندیدارەکان بە ڕووداوەکە لەگەڵ ڕاپۆرتەکەت بخەیتەڕوو.

دوای ڕاپۆرتدان، ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێیت بۆ هەڵسەنگاندنی پێکانە جەستەییەکان و  پلەی کەمئەندامبوونت لە ئەنجامی ڕووداوەکە، ئەگەر پێویست بێت. لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنەکە، دەتوانیت داوای یارمەتیی کۆمەڵایەتیی کەمئەندامی و/یان دەستگیرۆیی بێتوانایی کاتی بکەیت.

بەپێی یاسای ڕێگەت پێنەدراوە بەبێ مۆڵەتی کار یان بەخشین لە مۆلەتی کار ئیش بکەیت. هەردوو خاوەنکار و کارمەند ڕەنگە تووشی غەرامەی کارگێڕی ببنەوە. هەروەها، ئەو بیانیانەی بەبێ مۆڵەتی کاری کارا ئیش دەکەن دەکرێت ڕاپێچی ڕێکارەی دیکە بکرێنەوە، وەک دەرکردن و ڕاگرتنی کارگێڕی. دەتوانیت سەردانی ڕێکخراوەکەمان بکەیت بۆ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە وەربگریت.

دەتوانیت سەردانی سەنتەرەکانی پەروەردەی گشتی بکەیت و ڕاهێنانی پیشەیی وەربگریت. سەنتەرەکانی پەروەردەی گشتی بێبەرامبەرن. لەگەڵ ئەوەیشدا، تکایە ئاگاداری ئەوە بە سەنتەرەکانی پەروەردەی گشتی ساڵانە کۆرسەکان پێشکەش دەکەن و ڕەنگە بەپێی داواکاری کۆرسی نوێ بکەنەوە. بۆیە پێشنیازی ئەوە دەکەین خۆت سەردانی سەنتەرەکانی خوێندنی گشتی بکەیت بۆ ئەوەی زانیاریی لەسەر کۆرسە بەردەستەکان وەربگریت. تکایە سەرنجی ئەوەیش بدە پێویستە بەڵگەنامەی ناسنامە پێشکەش بکەیت پێش ئەوەی بۆ ئەو کۆرسانە خۆت ناونووس بکەیت.

ئاژانسی دامەزراندنی تورکی (İŞKUR)ـش چەندین کۆرسی پیشەیی دەکاتەوە. دەتوانیت سەردانی ئۆفیسەکانی ئاژانسی دامەزراندنی تورکی بکەیت و پرسیاری کۆرسە بەردەستەکان بکەیت. لە کۆتاییدا، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کە کۆرسی ڕاهێنانی شارەزایی، هیوایەت، و کۆرسی پیشەیی بێبەرامبەر لەژێر چاودێریی وەزارەتی پەروەردەی نیشتیمانی دەکەنەوە.

ئێمە کووکی بەکار دەهێنیت بۆ باشترکردنی گەیاندنی خزمەت و زانیاری لەم ماڵپەڕە. تۆ بەبەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان ئەمە قەبووڵ دەکەیت. بۆ وەدەستخستنی زانیاری زیاتر مەرجەکانی بەکارهێنان و ڕێبازی نهێنپارێزی ئێمە بخوێنەوە.