هەنگاو و سنوورداریەکانی ئێستا لەبارەی COVID-19

رۆژ: 03.03.2022

بەپێی خشتەی وەزارەتی ناوخۆ, هەنگاوگەلێک کە وەک جەنگ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی COVID-19 دا ناسرابوون 3ـی مارچی 2022 هەموار کرانەوە. ئەم هەموارکردنانە کار دەکاتەسەر هەنگاوە ناسێندراوەکانی پێشوو دربارەی مەرجکانی بەستنی ماسک لە شوێنە گشتیەکان، بەکارهێنانی کۆدی HES، و مەرجی پێشکەشکردنی ئەنجامی نێگەتیڤی تێستی PCR:

 

وەک ئەوەی 3ـی مارچی 2022، چیتر پێویست ناکات کۆدی HES یان ئەنجامی نێگەتیڤی تێستی PCR پێشکەش بکرێت بۆ ئەوەی دەستت بە شوێن و خزمەتە گشتیەکان بگات. مەرجەکانی بەستنی ماسک پێشتر لە شوێنە کراوە، گشتیی و هەروەها شوێنە داخراوەکانیش هەڵگیردراون کە تێدا مەودای کۆمەڵایەتی بە تەواوەتی ڕەچاو دەکرێت و لە شوێنێک کە دۆخی هەواگۆڕکێی گونجاو هەیە.

 

هەتا بڕیاری نوێ دەردەکرێت، پێویستە ماسک لە شوێنە گشتیەکان ببەسرێت کە تێدا ئەنجامدانی دووریی کۆمەڵایەتی جێبەجێ ناکرێت وەک خوێندنگەکان، نەخۆشخانەکان، سینەما، شانۆ، و لە هەموو حاڵەتەکانی گواستنەوەی گشتیی (وەک گواستنەوەی ناو شاو) وەک پاس، مینیبوس، شاتل، شەمەندەفەر، مێترۆ، بەلەم و فڕۆکە.

 

چیتر پێویست ناکات کۆدی HES پێشکەش بکرێت بۆ ئەوەی بچیتە ناو ماڵ، شانۆ و/یان گواستنەوەی گشتیی وەک پاس، شەمەندەفەر و فڕۆکە.

 

لە هەلومەرجەکانی وەک سەفەر بە فڕۆکە، کەسانێک کە هێشتا ڤاکسینە نەکراوە یان بە تەواوەتی پڕۆسەی ڤاکسینکردنیان جێبەجێ نەکردووە، و هەروەها ئەوانەی COVID-19ـیان لە 180 ڕۆژی ڕابردوو نەبوو چیتر ناچار نین ئەنجامی تێستی نێگەتیڤی PCRـی خۆیان پێشکەش بکەن. لەجیاتی ئەوە، تەنها کەسانێک کە نیشانە چالاکەکانی COVID-19ـیان هەیە، داوایان لێدەکرێت ئەنجامی تێستی نێگەتیڤی PCRـی خۆیان پێشکەش بکەن.

ڕۆژی بڵاوکردنەوە 03.03.2022

ئەمە بەشەی ماڵپەڕەکە تەرخان کراوە بە زانیاری لەسەر هەنگاوی پێشمەرجەکان کە حکومەتی تورکیا دەیەوێت ئەنجامی بدات بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی زایتر نەخۆشی گشتگیری کۆرۆناڤایرۆس (COVID-19). لەم بەشە دا تۆ دەتوانیت کۆمەڵێک زانیاری لەسەر گۆڕانکاریە کارگێڕیەکان و هەروەها ماف و بەرپرسیارەتیەکان لە ماوەی گشتگرتیەکە دا بدۆزیتەوە.

 

بەهۆی سروشتی گشتگرتیەکەوە، حکومەتی تورکیا هەنگاوی نوێ پێناسە دەکات و/یان ئەوانەی پێشوو دەگۆڕێت. تکایە بەردەوام پۆرتاڵی زانیاری مافەکانی پەنابەری بۆ نوێکردنەوەکان کۆنترۆڵ بکە.

 

ئەگەر ڕووبەڕووی حاڵەتێکی پەلەیی بوویتەوە، تکایە پەیوەندی بکە بە هێڵی گەرمی پەلەیی (Emergency Hotline) بە ژمارەی 112.

 

بۆ وەرگرتنی زانیاری گشتیی دەربارەی نەخۆشی کۆرۆناڤایرۆس (COVID-19)، دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە هێڵێ گەرمی ڕاوێژکاریی کۆرۆناڤایرۆسی وەزارەتی تەندروستی (Ministry of Health’s Coronavirus Counseling Hotline) بە ژمارەی 184.

 

بۆ وەرگرتنی زانیاری گشتیی دەربارەی نەخۆشی کۆرۆناڤایرۆس (COVID-19) بە زمانەکانی عەرەبی، فارسی، پەشتوو، ئەڵمانی و ڕووسی، دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە هێڵی گەرمی ناوەندی پەیوەندیی بیانیەکان YİMER بە ژمارەی 157.

 

زانیار پێشکەشکراوی خوارەوە سروشتێکی گشتیی هەیە. تکایە وەبیری بهێنەوە کە هەندێ ئاوارتە بۆ هەموو پێشمەرج و ڕێگریەکان هەن. ئەگەر پێویستت بە زانیاری زیاتر هەیە، ئەوا دەتوانیت پەیوەندی بە یەکێک لە هێڵە گەرمە باسکراوەکان بکەیت.

 

هەروەها دەتوانیت بەدوای زانیاری زیاتر بگەڕیت لەسەر هەنگاو و ڕێبازەکانی پەیوەندیدار-بە کۆرۆناڤایرۆس بە پەیوەندیکردن بە ڕێکخراوەکەمان، مافی پەنابەریی تورکیا. ئێمە لە ئێستا دا بۆ ماوەیەکی کاتیی لەڕێگەی دوورەوە کار دەکەین و زانیاری لەڕێگەی تەلەفۆن پێشکەش دەکەین. دەتوانی ڕۆژانی دووشەممە هەتا هەینی، کاتژمێر 10ـی بەیانی هەتا 5ـی ئێوارە پەیوەندی بکەیت بە ژمارەی +90 850 218 48 30 و یارمەتی وەربگریت بە زمانەکانی ئینگلیزی، تورکی، عەرەبی، فارسی یان فەڕەنسی. ئەگەر دەتەوێت بە زمانێکی دیکە پەیوەندی بکەیت، ئەوا بەپێی خواست وەرگێڕان پێشکەش دەکرێت. هەروەها بە هەر زمانێک پێت‌خۆش بێت دەتوانیت ئیمەیل بنێریت بۆ ناونیشانی info@mhd.org.tr.

لە وڵاتی تورکیا، تەشخیس، چارەسەر و دەرمانی پەیوەندیدار بە کۆرۆناڤایرۆس بۆ هەموو کەسێک بەلاش بەردەستە. هەربۆیە، ئەگەر تۆ لە وڵاتی تورکیا دای و نەخۆشی کۆرۆناڤایرۆست گرتووە، ئەوا دەتوانیت خزمەتەکانی چاودێریی تەندروستی بەردەست بکەیت.

 

ئەگەر نەتوانیت خزمەتەکانی چاودێریی تەندروستی بەردەست بکەیت، ئەوا دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە هێڵێ گەرمی ڕاوێژکاریی کۆرۆناڤایرۆسی وەزارەتی تەندروستی بە ژمارەی 184 یان هێڵی گەرمی ناوەندی پەیوەندیی بیانیەکان YİMER بە ژمارەی 157.

 

ئەگەر پرسیار یان پێداویستی زیاترت هەیە، ئەوا دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە مافی پەنابەرانی تورکیا.

بۆ وەرگرتنی زانیاری گشتیی دەربارەی نەخۆشی کۆرۆناڤایرۆس (COVID-19)، دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە هێڵێ گەرمی ڕاوێژکاریی کۆرۆناڤایرۆسی وەزارەتی تەندروستی (Ministry of Health’s Coronavirus Counseling Hotline) بە ژمارەی 184. ئەگەر ئەم زانیاریەت بە زمانێکی دیکە دەوێت، ئەوا دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە ژمارەی 157 پەیوەندی بکەیت بە هێڵێ گەرمی YİMER بۆ ئەوەی پاڵپشتی بە زمانی عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، پەشتوو، ئەڵمانی و ڕووسی وەربگریت.

 

هەروەها دەتوانیت سەردانی ماڵپەڕی COVID-19 ـەی وەزارەتی تەندروستی بکەیت کە زانیاری نوێی دەربارەی گشتگرتی و بابەتی زانیاری پەیوەندیداری دیکەی تێدا یە.

ئەگەر لە دۆخێکی پزیشکیی پەلەیی دای و پێویستت بە یارمەتی پزیشکیی پەلەیی هەیە، ئەوا پێویستە پەیوەندی بکەیت بە هێڵی گەرمی پەلەیی بە ژمارەی 112 و ڕێنماییەکان ڕەچاو بکەیت کە کارگێڕ بە تۆی داوە.

کەسانی تەقریبەن 65 ساڵان و کەسانێک کە نەخۆشینی درێژخایەنیان هەیە بۆ ڤاکسینەکردن لە ئەولەویەت‌دان. لە ئێستا دا، کەسانی تەقریبەن 18 ساڵان دەتوانن ڤاکسین وەربگرن.

 

 بۆ ئەوەی ڤاکسینە بکرێیت، پێویست بچیتە ژوورەوە لە بەرنامەیE-Nabiz. ئەگەر پێشتر ئەم بەرنامەیەت بەکار نەهێناوە، ئەوا دەتوانیت E-Nabiz بەردەست بکەیت لەڕێگەی پلەتفۆرمی E-Devlet لەڕێگەی پاراستنی کاتیی یان ژمارەی پێناسەی پاراستنی نێونەتەوەیی کە بە ژمارەی “99” دەست پێ‌دەکات.

 

 بەرنامەی E-Nabiz ئاراستەت دەکات بەرەو Merkezi Hekim Randevu Sistemi – سیستەمی چاوپێکەوتنی فیزیکیی ناوەندیی. هەروەها بژاردەیەک بە زمانی عەرەبی لەسەر پەڕەی MHRS هەیە: https://www.mhrs.gov.tr

دەتوانیت چاوپێکەوتنێک لەڕێگەی سیستەمەوە وەربگریت بە هەڵبژاردنی ڕۆژ، کات و یەکەی چاودێریی پەیوەندیدار. ئەگەر لە دەسگەیشتن بە سیستەم کێشەت هەیە، ئەوا دەتوانیت وادەیەکی چاوپێکەوتن دابنیت بە پەیوەندیکردن بە ALO 182 (MHRS).

پێویستە پاراستنی کاتیی یان کارتی پێناسەی پاراستنی نێونەتەوەییت هەبێت و وادەی چاوپێکەوتن لە MHRS بە تەلەفۆن و لەڕێگەی SMS نێردراوە بۆت.

 

 ئەگەر لە وڵاتی تورکیا ناوت تۆمار نەکردووە، تکایە پەیوەندی بکە بە ناوەندی پەیوەندی وەزارەتی تەندروستی (ALO 184).

ئەگەر دۆخی پاراستنی کاتیی یان پاراستنی نێونەتەوەییت لە وڵاتی تورکیا هەیە، ئەوا دەتوانیت بەلاش لە نەخۆشخانە حکوومەیەکان و یەکەکانی تەندروستی خێزانی ڤاکسینە بکرێیت.

ئێمە کووکی بەکار دەهێنیت بۆ باشترکردنی گەیاندنی خزمەت و زانیاری لەم ماڵپەڕە. تۆ بەبەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان ئەمە قەبووڵ دەکەیت. بۆ وەدەستخستنی زانیاری زیاتر مەرجەکانی بەکارهێنان و ڕێبازی نهێنپارێزی ئێمە بخوێنەوە.