یارمەتی یاسایی جۆریک پاڵپشتیە کە پێشکەش دەکرێت بۆ ئەوەی مافێک بەڕێوە ببیت یان هەنگاوێکی یاسایی لە وەڵامی پێشێلکردنی مافێک بگیردرێتەبەر و بۆ ئەوە هەرچەشنە لەدەستدان یان زیانێک قەرەبوو بکاتەوە کە لەوانەیە لە ئەنجامی ئەو پێشێلکردنە دا ڕووی دابێت.

یارمەتی یاسایی و ڕاوێژکاری وەک یاسایەکی گشتی لە وڵاتی تورکیا دەتوانیت لەلایەن پارێزەرانەوە پێشکەش بکرێت. هەروەها ئەم یاسایە ڕێگە بە ئەنجومەنی پارێزەران دەدات کە لە بەردەستکردنی مافەکانت دا یارمەتیت بدەن. جگە لەمە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش دەتوانن زانیاری و پاڵپشتیی بدەنە تۆ لە دڵنیاییکردنەوە لە دەسگەیشتن بە مافەکانت.

پارێزەر یان بریکار کەسێکی ڕێپێدراوە کە مافی بەکارهێنانی یاسای هەیە. بۆ ئەوەی وەک پارێزەرێک لە وڵاتی تورکیا شیاوبوونت هەبێت کەسەکە دەبێت دەرچووی خوێندنگەی یاسا بێت، فێرکاریی یاسایی ناچاریی تەواو کردبێت، بەڵگەنامەی بەدەست‌هێنابێت، و لە ئەنجومەنی پارێزەران دا ناوی تۆمار کرابیت.

 کەسانێک کە ئەم مەرجانەیان نیە ناوانن یاسا لە تورکیا بەڕێوە ببەن و بەشێوەی یاسایی ڕێگرییان لێ‌کراوە لە بەشداریکردن لە کاری تایبەت بە پارێزەران. بە هەمان شێوە، کەسانی بیانیش لە بەڕێوەبردنی یاسا لە وڵاتی تورکیا ڕێگرییان لێکراوە. هەربۆیە، سەرباری شیاویە پێویستەکان لە وڵاتی خۆیان، هاوڵاتیانی بیانی ڕێگەیان پێنادرێت یاسا لە وڵاتی تورکیا بەڕێوە ببەن.

لە وڵاتی تورکیا، هەرکەسێک کە قەبووڵ دەکرێت بۆ بەڕێوەبردنی یاسا ئەو هەژماری مۆڵەتێکی تایبەتی پێ‌دەدرێت. ئەم ژمارە و ناو و پاشناوەکانیش لە پێگەی زانیاریی ئەنجومەنی پارێزەران دەگەڕێندرێتەوە. ئەم پێگەی زانیاری بۆ هەموان بەردەستە و هەرکەسێک دەتوانیت چێژ لە بەردەستکردنی بگرێت لەڕێگەیماڵپەڕی فەرمی یەکیەتی ئەنجومەنی پارێزەرانی تورکیا یان ئەنجومەنی پارێزەرانی پەیوەندیداری کە پارێزەرەکەی تێدا وەرگیراوە. هەربۆیە دەتوانیت دۆخی یاسایی پارێزەر بە ئاسانی پشتڕاست بکەیتەوە بە نووسینی ناو و پاشناو یان ژمارەی مۆڵەتەکە و لێکۆڵینەوە بکەیت.

 ئەنجومەنی پارێزەران ئەنجومەنێکی پسپۆڕانەی پارێزەرانە لە پارێزگا یان ناوچەیەکی تایبەت. ئەنجومەنەکانی پارێزەران سەرەتا بەرپرسیاری ڕێکخستننی پیشەی یاسایی و ڕاگرتنی ڕێبازی یاسان.

بەگشتی، پڕۆسەی داد، بەڕێوەبردنی مافی قەرەبووی یاسای لە بەردەم دادگاکانە. بە واتایەکی تر “پڕۆسەی داد” چەمکێکە بۆ چالاکیی یاسایی کە دەستی پێ‌کردووە بۆ ئەوەی هەبوونی ماف تەئید بکات یان بۆ ئەوەی چارەسەرکردنی کێشەیەک لە بەردەم دادگا دا بکات.

هەربۆیە، تۆمارکردنی چالاکیی کاریی، یان داوا لە دادگاکردن بۆ ڕاگەیاندنی هەبوون یان نەبوونی ماف یان پەیوەندی یاسایی، یان خواستی سازکردن، گۆڕین یان چارسەرنەکردنی مافێکی تایبەت یان پەیوەندیی یاسایی، هەموو دەکەوێتە ژێر چەمکی “پڕۆسەی داد”ـەوە.

بە هەمان شێوە، تۆمارکردنی چالاکیی دژ بە چالاکیە کارگێڕیەکان یان چالاکیەکانی بەردەم دادگا، یان پڕۆسەی دادگای پەیوەندیدار بە چالاکیگەلێک کە وەک سزای تاوانکاریی پێناسە کراوە، ئەویش وەک “پڕۆسەی داد” هەژمار دەکرێت.

مەرجی سەرەکیی پڕکردنەوە سكالا تاوانی ئەنجامدانی چالاکیەکی یاساییە. ئەم پێویستە تەواو پەیوەندیدارە بە توانای چالاکیەکەوە. بەپێی یاسای وڵاتی تورکیا، کەسێک کە تاوان ئەنجامی چالاکیی هەیە وادادەنرێت توانای ئەنجامدانی چالاکیی یاسایی هەبێت.

کەسانێک “شیاویی یاساییان” نیە، ئەگەر نەگەیشتبێتنە تەمەنی گەورەساڵی یان توانای تەشخیس (بۆ نموونە توانای کاریی ژیرانە و تەشخیسی ڕاست لە هەڵە) لە ئەنجامی نەخۆشی دەروونی، لاوازی مێشک، مەستیی یان لە ئەنجامی هۆکارەکانی تریان نەبێت. جگە لەمە، بەپێی یاسای وڵاتی تورکیا، توانای چالاکیی لەوانەیە لەڕێگەی فەرمانی دادگاوە سنووردار بکرێت. بە هەمان شێوە، گەورەساڵانێک کە سزا دراون بە سنووردارکردنی ئازادییان بۆ 1 ساڵ یان زیاتریش شیاوی چالاکیکردنیان سنووردار دەکرێت.

تکایە ئاگادار بە کە وەک ڕێسایەک، کەسانێک کە “شیاوی یاسایی” و “توانای ئەنجامدانی چالاکیی یاساییان” نیت دەبێت لەلایەن نوێنەری یاسایی خۆیانەوە نوێنەرایەتی بکرێن. بەپێی یاسای وڵاتی تورکیا، چەمکی “نوێنەرە یاساییەکان” بە واتای باوک‌ودایک یان هەردووی باوک‌ودایکی منداڵی بچوو و سەرپەرشتی یاسایی‌دانراو بۆ کەسانی دیکەیە کە شیاویی یان توانای یاساییان نیە.

هەموو کێشە یان بابەتێکی یاسایی پێویستی بە بەشداریکردنی پارێزەر نیە. جگە لە حاڵەتە تایبەتەکان (وەک ڕاوێژی پاراستنی ناچاریی بۆ هەندێ بابەتی تاوانیی)، هەرکەسێک کە توانای دادخوازیی هەبێت دەتوانێت بەشێوەی حوزوری سکاڵا یان گازندە بکات و کەیسی خۆی بەڕێوە ببات یان لە بەردەم دادگا یان کەسانی حکومی سکاڵا بکات. هەربۆیە، جگە لە ئاوارتە سنووردارکراوەکان، بەکرێگرتنی پارێزەر لە وڵاتی تورکیا شتێکی ناچاری نیە.

پارێزەر دەتوانێت لە چارەسەرکردنی هەموو بابەت و کێشەکان دا یارمەتیت بدات. هەربۆیە، پارێزەر دەتوانێت ڕاوێژی یاسایی یان ڕێنمایی پێشکەش بکات، یان ئەگەر لەناو بڕوانامەی پارێزەری پێشکەش کرا، پڕۆسەی دادی تۆمار بکات یان لە بەردەم دادگایەکی شیاو بە نوێنەرایەتی تۆ سکاڵا بکات، یان لە هەموو پڕۆسە یاساییەکان دا نوێنەرایەتیت بکات. سەرباری ئەمە، جگەلە ڕێبازگەلێک کە تێدا بەشێوەی یاسایی پێویستت بە هەڵگرتنی هەنگاوە، پارێزەریش دەتوانێت لە هەر ڕێبازێک دا شوێنگیری بکات و بەنوێنەرایەتیت لە بەردەم لایەنە فەرمیەکان دا دەربکەوێت. لەکۆتایی دا، پاریزش دەتوانێت وەک نێوەندگیر یان ئاشتیکەرێک لەنێوان لایەنەکان دا دەربکەوێت.

تۆ دەتنوایت لەڕێگەی نووسینگەی پارێزەر یان دامەزراوەیەکی یاسایی دەستت بە پارێزەر بگات. یان بە هەمان شێوە کە لەخوارەوە باس کرا، دەتوانیت لەڕێگەی بەرنامەی یارمەتی یاسایی دەستت بە ئەنجومەنی پارێزەران بۆ گرتنی پاێزەر بگات.

هەرکەسێک کە دەیەوێت پارێزەرێک بگرێت پێویستە گرێبەستێک لەگەڵ پارێزەرەکە واژۆ بکات. ئەمە پێداویستی فەرمی هەر گرێبەستێکە. هەربۆیە، گرێبەستەکە دەکرێت بەشێوەی زارەکی یان نووسراو بێت. هەرچەند، لە جێگەیەک کە بکیرت، بۆ هەردوو لایەن زۆر بەسوود دەبێت کە گرێبەستەکە بەشێوەی نووسراو بکرێت.

تۆ پێویستە وەک ڕێبازێکی گشتی، وەکالەتێک بدەیتە پارێزەرەکەت. ئەمە ڕێگە دەداتە پارێزەرەکەت بەنوێنەرایەتی تۆ کار بکات.  بۆ هەردوو لایەن زۆر بەسوود دەبێت کە وەکالەتەکە تۆمار بکرێت.

پارێزەران بەشێوەی یاسایی شیاوی وەررتنی پارەن بۆ هەموو خزمەتە یاساییەکان وەک ڕاوێژکاریی یاسایی. هەروەها لە وڵاتی تورکیا، یەکیەتی ئەنجومەنی پارێزەرانی تورکیا هەرساڵە “کەمترین پێوەری تێچووی پارێزەر” بڵاو دەکاتەوە. نرخەکانی نێو ئەم پێوەرە نەگۆرن و پارێزەران ڕێگەیان پێنادرێت کە نرخی کەمتر لەوەی کە لە پێوەرەکە دا دیاری کراوە قەبووڵ بکەن.

هەربۆیە، تێچووی پارێزەر لەوانەیە ئەو نرخە بێت کە لەم پێوەرە دا هاتووە یان لایەنەکان لەوانەیە ڕێک‌بکەون لەسەر هەتا 25٪ـی بەهای داواکە یان بڕیاردانی کۆتایی. هەربۆیە دەکرێت بەپێی ئازادیی گرێبەستە لەسەر تێچووی پارێزەرکە گفتوگۆ بکرێت بە مەرجێک کە بڕی قەبووڵکراوی کۆتایی کەمتر نەبێت لەو نرخەی کە لە پێوەرەکە بۆ خزمەتی تایبەت یان کارەکە دیاری کرابێت.

تێچوویی دادڕەسیی لە ئەستۆی خۆتە وەک تێچووی داواکاری، تێچووی تۆمار، و لە شوێنێک پێویست بکات تێچووی پسپۆڕ یان شایەت. جگە لەمە، ئەگەر لەناو گرێبەستەکەیش دا پەسەند کرابێت، لەوانەیە پێویست بکات تێچووی سەفەری پارێزەرکەیشت بدەیت. لە کۆتایی دا، تکایە ئاگادار بە ئەو لایەنەی کە پڕۆسەکە دەدۆڕێنێت تێچووی دادڕەسی و تێچووەکانی لایەنی بەرانبەری پارێزەرکە کێشەی لەگەڵی دا هەیە دەدات.

بەپێی یاسای وڵاتی تورکیا، کەسانێک کە بەهیچ شێوەیەک ناتوانن پارەی پارێزەر یان تێچووە پەیوەندیدارەکانی دادگا بدەن بەبێ ئەوەی باری ئابووریی ژیانی کەسەکە یان بنەماڵەکەی بکەوێتە مەترسیەوە، دەتوانن سوودە لە بەرنامەی یارمەتی یاسایی بەلاشی پارەدراوی حکومی وەربگرن کە لە زمانی تورکی پێی‌دەوترێت Adli Yardım”. هەربۆیە، کەسانێک کە لەم پێوەرە سوود وەردەگرن دەتوانن سوود لەم بەرنامەیە ببینن.

یارمەتی یاسایی لە وڵاتی تورکیا لەلایەن ئەنجومەنی پارێزەرانەوە بەڕێوە دەبرێت. هەربۆیە دەتوانیت لە ئەنجومەنی پارێزەران دەستت بە خزمەتی یارمەتی یاسایی بگات.

هەردووی یاساکان لەسەر بیانیان و پاراستنی نێونەتەوەیی و یاسای کارپێکراو داکۆکی لەسەر مافی سوودوەرگرتن لە ڕێنمایی یاسایی بەلاش دەکات بەپێی بەرنامەی یارمەتی یاسایی بەلاشی پارەدراوی حکوومی بۆ داواخوازانی پاراستنی نێونەتەوەیی و کۆچبەرانی بەرگەنەگری دیکە.

بەرنامەی یارمەتی یاسایی زۆر لەسەر ئەساسی داواکاریە. تۆ دەبێت بەشێوەی حوزووری دەستت بە خزمەتی یارمەتی یاسایی بگات. هەرچەند، هەندێک لە ئەنجومەنەکانی پارێزەران لە وڵاتی تورکیا لەوانەیە بەپێی بەرنامەی یارمەتی یاسایی پارێزەرێک بگرن، دوای ئەوەی کە ئاگاداریی و ئیرجاع لەلایەن ئەندامانی بنەماڵە یان ڕێکخراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی کراوە.

بوون لە ناوەندێکی گواستنەوە یان شوێنێکی دیکەی دەسبەسەرکردن بەربەستێک بۆ مافی دەسگەیستن بە بەرنامەی یارمەتی یاسایی ساز ناکات. لە هەندێک لە حاڵەتەکان دا، پێویستە دەستت بە ئەنجومەنی پارێزەران لە شوێنەکەی خۆت بگات کە تێدا دەسبەسەر کراویت و داوای یارمەتی یاسایی بکەیت. هەروەها مافت هەیە داواکاریەک پێشکەشی بەرپرسانی ناو شوێنەکە بکەیت بۆ ئەوەی بتنێرن بۆ یارمەتی یاسایی یاسایی. بە هەمان شێوە کە لەسەرەوە باس کرا، هەندێک لە ئەنجومەنەکانی پارێزەران لە وڵاتی تورکیا لەوانەیە بەپێی بەرنامەی یارمەتی یاسایی پارێزەرێک بگرن، دوای ئەوەی کە ئاگاداریی و ئیرجاع لەلایەن ئەندامانی بنەماڵە یان ڕێکخراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی کراوە. تکایە ئاگادار بە کە ئەنجومەنی پارێزەران پرسیارێک دەربارەی دۆخی تۆ و ئەو کێشەیە دەکات کە پێشکەشت کردووە و بڕیار دەدات لەسەر ئەوەی کە ئەوان دەتوانن یارمەتی یاسایی پێشکەشی تۆ بکەن یان نا.

بەرنامەی یارمەتی یاسایی یاسای تاکەکەسی و خێزانی دەگرێتەوە (وەک هاوسەرگیری، تەڵاق، توندوتیژی ناو خێزان، بەندکردن، و سەرپەرشتیکردن)، یاسای جڤاکی یان دامەزراندن، چالاکیە یاساییەکانی دژ بە کار و چالاکیە کارگێڕیەکان، و یاسایی نەتوانین و گەندەڵی.

تکایە ئاگادار بە کە بابەتگەلێک کە بەپێی یاسا لەسەر بیانیەکان و پاراستنی یاسایی و ڕێساکانی پاراستنی کاتیی ڕێک‌خراون بەرنامەی یارمەتی یاسایی دەیانگرێتەوە. ئەمانە لەانەیە پێک‌بێت لە پێداچوونەوە لەسەر بڕیارەکانی داوای پاراستنی نێونەتەوەیی، فەرمانەکانی دیپۆرتکردنەوە، دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی، یان مۆڵەتەکانی نیشتەجێبوون.

هەندێک لە ئەنجومەنە یاساییەکانیش دەتوانن ڕێنمایی یاسایی و ڕاوێژکاریی بەپێی بەرنامەی یارمەتی یاسایی پێشکەش بکەن.

تکایە ئاگادار بە ئەگەر پارێزەرێکت هەبێت، ئەوا ناتوانیت سوود لە بەرنامەی یارمەتی یاسایی ببەیت.

ئەنجومەنی  پارێزەران سەرەتا هەڵسەنگاندنێک دەکەن لەبارەی دۆخی ئابووری تۆ. هەربۆیە، لەوانەیە پێویست بکات بەڵگەی وەک بەڵگەی فەرمیی یان بەڵگەی هەژاریی پێشکەش بکەیت کە موختار دەریکردووە. هەروەها ئەنجومەنی پارێزەران لێکی‌دەداتەوە کە ئایا هۆکارگەلێکی گونجاو هەن بۆ ئەوەی ئەنجامی سەرکەوتوانە لەبەرچاو بگیردرێت یان نا کە تێدا داوای یارمەتی یاسایی بکرێت. بەپێی ئەم هەڵسەنگاندنانە، ئەنجومەنی پارێزەران دەتوانێت بڕیار بدات کە یارمەتی یاساییت پێ‌بدات.

بەرنامەی یارمەتی یاسایی زۆرتر تێچووە یاساییەکان دەگرێتەوە. جگەلەمە، هەندێ تێچووی سەفەری پارێزەرەکەیشت لەوانەیە بەپێی بەرنامەی یارمەتی یاسایی پۆشش بدرێت. بۆ تێچووە یاساییەکانی (وەک تێچووی بەرنامە و تێچووەکانی دیکەی دادگا) پارێزەرەکەت دەتوانیت داوای یارمەتیەکی یاسایی جیا لە دادگا بکات. دادگا دەسەڵاتی بەرفراوانی لە پێدانی یارمەتی یاسایی هەیە.

بەهۆی کەمیی سەرچاوەکان، زۆربەی نووسینگەکانی یارمەتی یاسایی وەرگێڕانی هەمیشەیی و/یان نیوەکاتیان نیە. هەربۆیە پێشنیار دەکەین کە دڵنیا بیت لەوەی کە ئاخێوەری تورکی دەتوانێت لەماوەی داواکاریەکەت دا یارمەتیت بدات.

 جگە لەمە، هێڵێکی پاڵپشتیی وەرگێڕان (Translation Support Line)هەیە کە بە هاوکاری یەکیەتی ئەنجومەنی پارێزەرانی تورکیا و کۆمیسیۆنەری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) لە ساڵی 2018ـەوە کار دەکات. پارێزەران دەتوانن هێڵێ پاڵپشتیی وەرگێڕان بۆ داواکاری یارمەتی یاسایی و دیمانەکانی مشتەری بەکار دەهێنێت. هێڵی پاڵپشتیی وەرگێڕان خزمەتەکان بە زمانی عەرەبی، فارسی، فەڕەنسی و دەڕی پێشکەش دەکات و دەتوانێت لەڕێگەی تەلەفۆن بە ژمارەی

0312 292 59 59

دەستت پێی‌بگات.

ئەگەر دەتەوێت بێنفەیت لە بەرنامەی یارمەتی یاسایی وەربگریت بۆ ئەوەی بێنەفیتی ماددی (وەک کۆکردنەوەی قەرز) وەربگریت، یان ئەگەر بێنەفیتی ماددیت پێ‌دراوە (وەک قەرەبووی دراوی)، ئەوا پێویستە 5٪ـی ئەم بڕە مادیە و تێچووی دراو بدەیتە پارێزەری تەرخانکراوی ئەنجومەنی پارێزەران.

ئەگەر کەسێک بە ئەنقەست لێدوانێکی هەڵە یان زانیاری هەڵەی دەربارەی دۆخی ئابووری پێشکەش کرد بۆ ئەوەی بێنەفیت لە بەرنامەی یارمەتی یاسایی وەربگرێت یان ئەگەر زانراوە کە ئەو داوایەی یارمەتی یاسایی دەیەوێت هیچ نیە، ئەوا پێویستە دوو جار بڕی پارەی پارێزەری تەرخانکراو بدات و هەروەها هەرچەشنە تێچوویەکی دیکە کە یارمەتی یاسایی دەیگرێتەوە، و یارمەتیە یاساییەکە دەبێت کۆتایی پێ‌بهێنرێت.

ئەگەر تۆمەتی تاوانێکت لەسەرە، ئەوا دەتوانیت لە هەر قۆناغێک دا سوود لە یارمەتی یاسایی وەربگریت بە مەرجێک کە نەتوانیت پارەکەی بدەیت و پێشتر پارێزەرت نەگرتبێت. تکایە ئاگادار بە کە مافت هەیە لە داوای یارمەتی یاسایی خۆت لەلای پۆلیس یان وێستگەی جەندرمە ئاگادار بکرێیتەوە یان لە نووسینگەی دادگای حکومی یان لە شوێنی دادگا و تەنانەت لە دادگا باڵاکانیش.

بەرپرسان بەپێی خواست، دەبێت پەیوەندی بە ئەنجومەنی پارێزەرانی ناو پارێزگاکە بکەن و ئەنجومەنی پارێزەرانیش ڕاوێژکاری پارێزگاریی بەلاش بۆ تۆ دیاری‌ دەکات هەرچەند ئەمە جۆرێک لە یارمەتی یاساییە، ئەم تەرخانکردنە بپێی ڕێسای پڕۆسەی تاوانی ئەنجام دەبێت.

تکایە ئاگادار بە ئەگەر تۆمەتبار یان تاوانبار کەمتر لە 18 ساڵان بوو، کەمئەندامێتی هەبوو هەتا ئاستێک کە نەتوانیت پارێزگاری لە خۆیەوە بکات، کەڕ بێت یان کێشەی بیستنی هەبێت یان کاتێک کە سزای 5 ساڵ یان زیاتری لەسەر بێت، ئەوا ڕاوێژکاری پارێزگاریی خۆکار بەشێوەی بەلاش بۆ ئەو تەرخان دەکرێت بە مەرجێک کە قوربانیەکە پێشتر پارێزەرێکی نەبووبێت.

ئەگەر قوربانیی یان سکاڵاکەری دەسدرێژی سیكیسی یان هەڕەشەی سێکسیت، یان قوربانی تاوانێکی دیکەیش کە لەوانەیە سزای 5 ساڵ تۆمەتباربوون یان زیاتری هەبێت، ئەو دەتوانیت داوای یارمەتی یاسایی بکەیت.

تکایە ئاگادار بە بۆ قوربانیگەلێک کە کەمتر لە 18 ساڵانن، کەمئەندامێتیان هەیە، هەتا ئاستێک کە نەتوانن پارێزگاری لە خۆیانەوە بکەن، کەڕ بن یان کێشەی بیستنیان هەبێت یان کاتێک کە سزای 5 ساڵ یان زیاتری لەسەر بێت، ئەوا پارێزەری یارمەتی یاسایی بەلاش بۆ ئەو تەرخان دەکرێت بە مەرجێک کە قوربانیەکە پێشتر پارێزەرێکی نەبووبێت.

بەپێی ڕێسای پڕۆسەی تاوانیی وڵاتی تورکیا، یارمەتی وەرگێڕانی بەلاش لە قۆناغی لێکدانەوەی سەرەتایی و لە دانیشتنەکە دا پێشکەش دەکرێت. بە هەمان شێوە، شایەتەکانیش لە قۆناغی لێکدانەوەی سەرەتایی دا یارمەتی وەرگێڕانی بەلاشیان پێ‌دەدرێت.

ئەرک و بەرپرسیارەتیەکانی پارێزەرێکی تایبەت یان ڕاوێژکاری پاراستن یان پارێزەرێک کە بەپێی یارمەتی یاسایی تەرخان کراون هەمیشە یەکسانە. بە واتایەکی تر، هیچ جیاوازیەک لەنێوان پارێزەرێکی پارەدراو و پارێزەرێکی تەرخانکراو دا نیە.

ئەرکی سەرەکی پاریزەر ئەنجامدانی خزمەتەکانی چاودێریی، ڕاستکردنەوە، و یەکخستنە. هەروەها ئەرک و بەرپرسیارەتیەکانی پارێزەرەکەیشت پێک‌دێت لە پاراسنتی زانیاری نهێنیی مشتەریەکە، هەڵگرتنی پارێزراوی بەڵگەکان و فایلەکان، شوێنگرتنی کارە کۆمیسیۆنکراوەکان هەتا تەواوکردنیان بەپێی مەرجە یاساییەکان، ڕێگریکردن لە سازبوونی کێشە لە قازانجەکان، ڕاگەیاندنی زانیاری و ڕوونکردنەوەی گونجاو و تەواو، و هەروەها باشترکردنی سوود و قازانجەکانی تۆ.

هەروەها پارێزەرەکەت بیروڕای یاسایی خۆی لەسەر کۆمەڵێک لە ئەنجامە ئەگەریەکان هاوبەش دەکات. هەرچەند ڕێگری لە پارێزەرەکان کراون کە پەیمان یان گەرەنتی هەرچەشنە ئەنجامێکی تایبەت بدەن.

لە هەندێک لە ئەنجومەنەکانی پارێزەران و دادگاکان لە وڵاتی تورکیا وەرگێڕانی زمانی ئاماژەیش هەن. تکایە ئاگادار بە کە مافت هەیە لە قۆناغی سەرەتایی لێکدانەوە یان لە دانیشتنەکە دا سوود لە یارمەتی وەرگێڕان بە زمانی ئاماژە وەربگریت.

بە هەمان شێوە، دەتوانیت یارمەتی لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی جڤاکی وەربگریت کە لەسەر مافەکانی کەسە کەمئەندامەکان بۆ ئاخاوتن و هەروەها دیتن و جۆرەکانی دیکەی کەمئەندامێتی کار دەکەن.

بە هەمان شێوە کە لە سەرەوە باس کرا، بەڕێوەبردنی یاسا و نوێنەرایەتیکردنی کەسەکان لە بەردەم دادگا کارێکی تایبەت بە پارێزەرانی مۆڵەتدارە. هەرچەند، یاسای کەسانی بیانی و پاراستنی نێونەتەوەیی و هەروەها ڕیسا کارپێکراوەکانی دیکە داکۆکی لەسەر مافی تۆ بۆ وەرگرتنی زانیاری و پاڵپشتی لە نوێنەری یاسایی خۆت، یان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی جڤاکی دەکەن. ئەم کەسانە و ڕێکخراوەکانیش دەتوانن پاڵپشتی لە دڵنیاکردنەوە لە بەردەستکردنی سیستەمی یارمەتی یاسایی دا بکەن.

ئێمە کووکی بەکار دەهێنیت بۆ باشترکردنی گەیاندنی خزمەت و زانیاری لەم ماڵپەڕە. تۆ بەبەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان ئەمە قەبووڵ دەکەیت. بۆ وەدەستخستنی زانیاری زیاتر مەرجەکانی بەکارهێنان و ڕێبازی نهێنپارێزی ئێمە بخوێنەوە.