ئەو کەسانەی فشاریان لێ کراوە یان ناچاربوون وڵاتی خۆیان بەهۆی جەنگ یان چەوساندنەوە بەجێبهێڵن و ناتوانن بگەڕێنەوە، مافی ئەوەیان هەیە لە تورکیا  داوای مافی پەنابەری بکەن. ئەو ڕێکارانەی بۆ مافی پەنابەری لە تورکیا دانراون بەپێی یاسای بیانیەکان و پاراستنی نێودەوڵەتی (ژمارە 6458) مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کۆچی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئاژانسی حکومەتە کە بەرپرسیارێتیەکانی ڕێکاری مافی پەنابەریی پێدراوە. سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کۆچ  بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی لە هەموو پارێزگاکان هەیە، بە ئەمانەیش دەوترێن ‘بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ’.

ئەگەر لەبەر هۆکاری جەنگ و چەوساندنەوە ناتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتی خۆت، دەبێت داوای مافی پەنابەری بکەیت. بەم داخوازینامە دەووترێت ‘داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتی.’ بۆ ئەوەی داخوازینامەکەت بۆ ‘پاراستنی نێودەوڵەتی’ تۆمار بکەیت، دەتوانیت ڕاستەوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ بکەیت لەو شارەی لێی نیشتەجێیت.

ئەگەر داخوازینامە بۆ پاراستنی نێودەوڵەتی پێشکەش بکەیت، ڕێگەت پێدەدرێت لە تورکیا بمێنیتەوە تا سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کۆچ بڕیارێک لەسەر داخوازینامەکەت دەدات. لە ماوەی ئەم پرۆسەیەدا، سوود لە هەندێک ماف و خزمەتگوزاریی بنەڕەتی وەردەگریت، وەک خوێندن، ئەگەر چەند مەرجێکی دیاریکراوت تێدا بێت، و چاودێریی تەندروستی. ئەگەر بڕیاری سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کۆچ ئەرێنی بوو، وە دۆخی پاراستنی نێودەوڵەتیت پێ درا، مافی ئەوەت هەیە لە تورکیا بمێنیتەوە.

ئەگەر ناتوانیت بۆ وڵاتەکەت بگەڕێیتەوە بەهۆی ترس لە:

  •       چەوساندنەوە لەسەر بنەمای بنەچە، ئاین، بیروڕای ئاینی، نەتەوەکەت و ئەندامێتیت لە کۆمەڵەیەکی کۆمەڵایەتیی دیاریکراو؛ یان
  •       توندوتیژیی گشتگیر کە لە دۆخێکی نێودەوڵەتیی یان ناکۆکیی چەکداریی ناوخۆییی سەرهەڵبدات؛ یان
  •       بوون بە ئامانجی سزای مەرگ، ئەشکەنجە، مامەڵەی نامرۆیی یان بێڕێز یان سزادان؛

مافی ئەوەت هەیە سوود لە پاراستنی نێودەوڵەتی لە تورکیا وەربگریت.

هاوڵاتیانی کۆماری عەرەبیی سووری، و ئەو کەسانەی بێدەوڵەت و پەنابەرن و پێشتر لە سوریا بوون، لە کۆماری سوریای عەرەبییەوە هاتوونەتە تورکیا ڕێکارێکی تایبەتی داواکردنی مافی پەنابەرییان هەیە کە بە ‘پاراستنی کاتی’ ناودەبرێت. بەپێی ئەم سیاستە، ئەوانەی لە سووریانەوە هاتوون مافی مانەوەی یاساییان لە تورکیا پێدەدرێت و دەستیان بە ماف و خزمەتگوزاریی تایبەت دەگات. لەبەرئەوەی ڕێکارێکی مافی پەنابەریی جیا هەیە بۆ ئەوانەی لە سوریاوە دێن، پێویست ناکات داواکاریی جیاواز بۆ پاراستنی نێودەوڵەتی پێشکەش بکەن.

پێشکەشکردنی داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتی مافی مانەوەی یاساییت لە تورکیا بۆ دەستەبەر دەکات. وەک داواکەرێکی مافی پەناەری، مەترسیی ئەوەت لەسەر نامێنێت بگەڕێنرێیتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت یان هەر وڵاتێکی دیکە کە تیایدا لە مەترسیدا دەبیت. هەروەها، سوود لە چەند ماف و خزمەتگوزارییەکی دیاریکراو وەردەگریت وەک خوێندن و ماوەی ساڵێک دوای داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتیش، چاودێریی تەدروستیش.

بۆ ئەوەی داخوازینامەکەت بۆ ‘پاراستنی نێودەوڵەتی’ تۆمار بکەیت، دەتوانیت  سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ بکەیت لەو شارەی لێی نیشتەجێیت. پرۆسەی داخوازینامە و تۆمارکردنەکە دەکرێت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ کە لەوێ داخوازینامەکەت پێشکش کردوە بجوڵێنرێت، یان ڕەنگە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ لە پارێزگایەکی دیکە بکرێیت. ئەگەر ڕەوانەی پارێزگارێکی دیکە بکرێیت، دەبێت گەشت بۆ ئەو شارە بکەیت و لە بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ لەو شارە داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتی پڕبکەیتەوە.

سنوورێکی کاتیی یاسایی بۆ داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتی نیە. سەرەڕای ئەوە، ئەو کەسانەی نیازیانە داوای مافی پەنابەری لە تورکیا بکەن، دەبێت بەبێ دواکەوتن دوای گەیشتنیان بە تورکیا و بە خێراترین ماوە بچنە دەزگا دەسەڵاتدارەکان ڕێکارەکانی مافی پەنابەرییان بجوڵێنن.

هەر کە داخوازینامەی نێودەوڵەتیت پڕکردنەوە، بەرپرسان چاوپێکەوتنی تۆمارکردنت لەگەڵ ئەنجام دەدەن. بەپێی ئەو فشار و قەرەباڵخیەی لەسەریانە، بەرپرسان ڕەنگە نەتوانن لە هەمان ڕۆژی داخوازینامەکەت چاوپێکەوتنت لەگەڵ ئەنجام بدەن. لەو حاڵەتەدا، بەرپرسان ڕێکەوتێکی دیدارت پێدەدەن و ڕێنماییت دەکەن لەو ڕۆژەدا بگەڕێیتەوە بۆ چاوپێکەوتنی تۆمارکردن.

لە ماوەی چاوپێکەوتنی تۆمارکردن، بەرپرسان پرسیاری بنەڕەتیت دەربارەی شوناس و هۆکارەکانی جێهێشتنی وڵاتی خۆتت لێ دەکەن. لە بەرژەوەندیی خۆتە بە ئەوپەڕی ڕاشکاوی و تێروتەسەلی وەڵامی بەرپرسان بدەیتەوە.

داوات لێ دەکرێت پاسپۆرتەکەت، ئەگەر هەتبێت، یان هەر ناسنامەیەکی دیکە لە هەتە بیخەیتەڕوو، لەگەڵ هەر بەڵگەنامەیەکی پەیوەندیدار بە هۆکاری جێهێشتنی وڵاتی خۆت. بەرپرسان نوسخە لەو بەڵگەنامانە دەگرنەوە و نوسخە ئەسڵەکانت بۆ دەگێڕنەوە. ئەگەر پێویست بێت، بەرپرسان ڕينگە شتومەک و کاڵاکانی ناو جانتاکەت بگەڕێن. پەنجەمۆر و فۆتۆگرافی بایۆمەتریت دەگرن. ڕەنگە بڕیار بدەن ڕەوانەی دامەزراوەیەکی تەندروستیی گشتیت بکەن بۆ پشکنینی پزیشکی. ئەگەر ئەندامی خێزانت لەگەڵدا بێت، دەکرێت ئەوانیش هەمان ڕێکار بیانگرێتەوە.

لە ماوەی چاوپێکەوتنی تۆمارکردن، زانیاریی زارەکی و نووسراوت سەبارەت بە ڕێکارەکانی هەڵسەنگاندنی داخوازینامەکەت، شێوازی تانەدان لە کەیسەکە ئەگەر وەڵامی نەرێنیت بۆ هاتەوە، و ماف و بەرپرسیارێتییەکانت وەک داواخوازێکی پاراستنی نێودەوڵەتی پێدەدەن.

لە کۆتایی چاوپێکەوتنی تۆمارکردن، لە ڕێکەوت، کات و شوێنی ‘چاوپێکەوتنی کەسی’ـت ئاگادار دەکرێیتەوە بە دەرفەتی ئەوەت پێدەدات هۆکارەکانی جێهێشتنی وڵاتەکەت و ترسی گەڕانەوە بە تێروتەسەلی باس بکەیت.

داخوازیکەرەکانی پاراستنی نێودەوڵەتی و ئەندامانی خێزانی کە هاوەڵیی دەکەن و خۆتۆمارکردنیان تەواو کردوە، بەڵگەنامەیەیان پێ دەدرێت بە ناوی ‘بەڵگەنامەی ناسنامەی داخوازیکەری پاراستنی نێودەوڵەتی’ کە زانیاریی دەربارەی شوناسی تۆ تێدایە و ئەوەی لەخۆگرتووە کە داوای پاراستنی نێودەوڵەتیت لە تورکیا کردووە. بەڵگەنامەی ناسنامە تەنها بۆ ماوەیەکی کاتیی دیاریکراو کارایە و دەبێت سەردانی بەڕێوەبەراییەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ بکەیت بۆ درێژکردنەوەی ماوەکەی. بەڵگەنامەی ناسنامەی داخوازیکەری پاراستنی نێودەوڵەتی بێبەرامبەر دەردەکرێت.

بەڵگەنامەی ناسنامەی داخوازیکەری پاراستنی نێودەوڵەتی هەروەیا ژمارەی ناسنامەی بیانیی تۆی تێدایە کە بە ’99’ دەستپێدەکات. ژمارەی ناسنامەی بیانی ڕێگەت دەدات سوود لە ماف و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان وەربگریت، وەک چاودێریی تەندروستی و پەروەردە.

ئەو کەسانەی داوای پاراستنی نێودەوڵەتی لە تورکیا دەکەن مافی ئەوەیان نیە ئەو شارە هەڵبژێرن کە دەیانەوێت لێی نیشتەجێ ببن. بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ ‘شاری سەتەلایت’ ڕادەستپێرێت  و داوات لێ دەکات لەوێ بمێنیتەوە تا تەواوکردنی ڕێکاری مافی پەنابەریت.

شارەی ستەلایتی ڕاسپێردراو ڕەنگە ئەو شارە بێت داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتیت تێدا پڕکردوەتەوە، یان ڕەنگە ڕەوانەی شارێکی دیکە بکرێیت. ئەگەر شارێکی دیاریکراو هەیە بەلاتەوە پەسەند بێت یان خزمی نزیکی خۆتی لێ دەژی، دەتوانیت لە ماتی تۆمارکردنەکە شاری پەسەندی خۆت بخەیتەڕوو. ڕەنگە ڕەچاوی داواکارییەکەت بکەن، بەڵام گەرەنتیی نیە.

بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ لە شاری سەتەلایتی ڕاسپێردراوت داوات لێ دەکەن ناوبەناو ڕاپۆرت بە نوسینگەکەیان بدەیت. دەبێت ئەم ئەرکی ڕاپۆرتدانە جێبەجێ بکەیت. هەروەیا، شاری سەتەلایتی ڕاسپێردراویت لەسەر بەڵگەنامەی ناسنامەی داخوازیکەری پاراستنی نێودەوڵەتیت خراوەتەڕوو. وەک یاسایەک، داخوازیکەرەکانی پاراستنی نێودەوڵەتی دەتوانن تەنها دەستیان بە ماف و خزمەتگوزارییەکانی شارەکەی خۆیان بگات.

داخوازیکەرانی پاراستنی نێودەوڵەتی دەبێت لە شاری سەتەلایەتی ڕاسپێدراوی خۆیان نیشتەجێبن و ناوبەناو ڕاپۆرت بدەن. بۆیە، پێش جێهێشتنی شاری سەتەلایتیت، دەبێت مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ وەربگریت، ئەویش بە سەردانکردنی ئۆفیسەکەیان یان لە ڕێگەی e-Devlet بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ ڕەنگە ئەو داواکارییەکەت پەسەند بکات یان ڕەتی بکاتەوە. ئەگەر داواکارییەکەت پەسەند کرا، بەڵگەنامەی نووسراوی ڕێگەپێدانی گەشتکردنت پێ دەدرێت. ئەگەر داخوازینامەی ئۆنلاینت پێشکەش کردوە، بە کورتەنامە ئاگادار دەکرێیتەوە. تکایە بەڵگەنامەکە چاپ بکە و لە ماوەی گەشتەکەدا لەگەڵ خۆت بیبە.

مۆڵەتی گەشتکردن بۆ شارێکی دیکە زۆرجار بۆ پازدە ڕۆژ کارایە. ئەگەر نەتوانی لە ماوەی ڕێگەپێدراودا بگەڕێیتەوە بۆ شاری سەتەلایتی خۆت، دەتوانیت لە بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ لەو شارەی سەردانی دەکەیت داوای درێژکردنەوە بکەیت. دەسەڵاتداران دەتوانن داواکارییەکەت پەسەند یان ڕەتبکەنەوە. تکایە ئەوەت لەیاد بێت دەبێت پێش بەسەرچوونی مۆڵەتی گەشتەکەت داواکارییی درێژکردنەوە پێشکەش بکەیت.

بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی گەشت، دەبێت سەردانی ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ لە شاری تۆمارکردنەکەت بکەیت یان بە ئۆنلاین لە ڕێگەی e-Devlet داخوازی پێشکەش بکەیت. ئەگەر بە ئۆنلاین داخوازی پێشکەش بکەیت، بە کورتەنامە لە ئەنجامی داخوازینامەکەت ئاگادار دەکرێیتەوە. ئەگەر مۆڵەتی گەشتکردنت پێدرا، دەتوانیت خۆت مۆڵەتەکە چاپ بکەیت بەبێ ئەوەی بچیتە بەڕێوەبەراەتیی هەرێمی بۆ مامەڵەی کۆچ.

ئەگەر ئەندامی خیزانی نزیکت هەیە، وەک دایک، باوک، خوشک و برا، هاوسەر، باپیرە یان باپیرە کە دانیشتووی یاسایی تورکیان، دەتوانیت داوا بکەیت بتگوازنەوە بۆ ئەو شارەی ئەوانی لێ نیشتەجێیە. یان، ئەگەر دۆخێکی تەندروستیی جیددیت هەیە و دامەزراوەی تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی دیکەت بکەن کە لە شارێکی دیکەیە، دەتوانیت داوا بکەیت نێشتەجێبوونەکەت بگوازرێتەوە بۆ ئەو شارەی نەخۆشخانەکەی لێیە. ئەگەر حەزدەکەیت شاری سەتەلایتت بگۆڕێت، دەبێت عەریزەییەک بدەیت بە بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ لەو شارەی لێی نیشتەجێیت. داوات لێ دەکرێت لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە هەڵسەنگاندنت بۆ بکرێت. ڕەنگە بڕیاری ئەرێنی یان نەرێنیت بۆ بێتەوە.

ئەگەر لەبەر هۆکارێکی دیکە کە لە سەرەوە ئاماژەی پێنەدراوە دەتەوێت بگوازرێیتەوە بۆ شارێکی دیکە، دەتوانیت هۆکارەکەت لە عەریزەکەت بۆ بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ لە شاری ڕاسپێردراوی سەتەلایەت ڕوونبکەیتەوە. داوات لێ دەکرێت لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە هەڵسەنگاندنت بۆ بکرێت؛ ئەمەییش دەکرێت پەسەند بکرێت یان ڕەت بکرێتەوە.

ئەگەر بە ئەرێنی وەڵامی داواکارییەکەت بدرێتەوە، دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ لە شارە نوێیەکەت بکەیت و تۆمارکردنەکەت تەواو بکەیت.

بەپێی یاسای تورکیا، نابێت بەبێ ڕێگەپێدانی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ شاری سەتەلایتت بەجێبهێڵیت. ئەگەر بەبێ مۆڵەت شاری سەتەلایتت بەجێبهێڵیت، بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوبردنی کۆچ دەگاتە ئەو ئەنجامەی تۆ چی دیکە ئارەزووت لە بەدەستهێنانی پاراستنی نێودەوڵەتی نیە و داخوازینامەکەت بە ‘كشانەوەی ناڕاستەوخۆ’ لەقەڵەم دەدات. واتە هەموو ڕێکارەکان دەربارەی داخوازینامەکەت دەوەستێت، و چی دیکە وەک داخوازیکەرێکی  پاراستنی نێودەوڵەتی تەماشا ناکرێیت. لەبەر ئەم هۆکارە، نابێت بەبێ مۆڵەت شاری سەتەلایتت بەجێبهێڵیت.

هەروەها ئەوەت لەیاد بێت، وەک یاسایەک، داخوازیکەرەکانی پاراستنی نێودەوڵەتی دەتوانن تەنها دەستیان بە ماف و خزمەتگوزارییەکانی شاری سەتەلایتی خۆیان بگات. بۆیە، ناتوانیت دەستت بەو ماف و خزمەتگوزارییانە بگات (مەگەر لە دۆخی هەڵاوێردە دەبێت، وەک پێویستیی چاودێریی تەندروستیی کتوپڕ) لە دەرەوەی شاری سەتەلایتەکەت.

دوا نوێکردنەوە: 03.04.2022

ڕێکارەکانی سەلماندنی ناونیشانی نیشتەجێبوون لە لایەن ئەو کەسانەوە پێشکەش دەکرێن کە داوای پاراستنی نێودەوڵەتی یان پاراستنی کاتییان کردەوە بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە ئەو ناونیشانانە هاوشێوەن لەگەڵ ئەو ناونیشانانەی لە MERNİS (سیستمی ناوەندیی بەڕێوەبردنی دانیشتوان ، بە تورکی: Merkez Nüfus İdaresi Sistemi) و داتابەیسی GÖÇNET چوونیەکن. ئامانج لە ڕێکارەکانی سەلماندن دڵنیابوونەوەیە لەوەی داخوازیکاران، وەک ئەرکێکی سەر شانیان.، لەو پارێزگایە نیشتەجێ دەبن کە بۆیان دیاریکراوە و لەوێ سوود لە ماف و ڕێکارەکانی هەڵگرانی دۆخی پاراستنی نێودەوڵەتی یان هەڵگرانی دۆخی پاراستنی کاتی وەربگرن.

دوا نوێکردنەوە: 03.04.2022

ڕێکارەکانی سەلماندنی ناونیشان بۆ ئەو کەسانە، و ئەندامانی خێزانەکانیان، جێبەجێ دەکرێن کە لە ژێر پاراستنی نێودەوڵەتی یان پاراستنی کاتیدان.

دوا نوێکردنەوە: 03.04.2022

دەبێت داوای دیداری دواتر بکەیت لە ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ (PDMM) بکەیت بۆ نوێکردنەوەی زانیاریی ناونیشانت. دەتوانیت لە ڕێگەی ماڵپەڕی http://e-randevu.goc.gov.tr/  دیدارێک حیجز بکەیت. لەبیری نەکەیت بەڵگەنامە داواکراوەکان لەگەڵ خۆت بهێنیت بۆ دیدارەکەت. بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی بەڵگەنامە داواکراوەکان، تکایە پرسیاری پەیوەندیدار بەو پرسە لە خوارەوە ببینە.

دوا نوێکردنەوە: 03.04.2022

دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ (PDMM) داوای دیدار بکەیت و بژاردەی “Adres tescil”  (تۆمارکردنی ناونیشان) لە ماڵپەڕی https://e-randevu.goc.gov.tr/ هەڵبژێریت.

دوا نوێکردنەوە: 03.04.2022

بۆ نوێکردنەوەی ناونیشانی نیشتەجێبوونت، دەبێت وێنەیەکی بەڵگەنامەی بەکرێگرتن یان پسووڵەی خزمەتگوزاری (پسووڵەی کارەبا، ئاو یان گازی سروشی) لەگەڵ خۆت بهێنیت کە ناونیشانی خۆتی لەسەر بێت. بۆ ڕاستکردنەوەی ناونیشانی نیشتەجێبوون بە داوتە بە بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ (PDMM)، ڕەنگە داوای بەڵگەنامەی زیاترت لێ بکرێت. دەتوانیت هەروەها داوای گۆڕینی ناونیشانی هەنووکەیی نیشتەجێبوون بکەت لەگەڵ کەسێکی گەورەی دیکە کە لەوێ دەژی. لەم حاڵەتەدا، PDMM داوای نامەی ڕەزامەندیی ئەو کەسە یان ئەو کەسانەت لێ دەکات لەسەر هەمان ناونیشان تۆمارکراون و دەبێت پشتڕاستی بکەنەوە کە تۆیش لەو ناونیشانە دەژیت.

دوا نوێکردنەوە: 03.04.2022

بۆ ئەوەی ئەو خزمەتگوزاریی و یارمەتییانە وەربگریت کە حکومەتی تورکیا پێشکەشی دەکەن، دەبێت لەو پارێزگایە و لەو ناونیشانە بیت کە لە ماوەی ڕێکارەکانی تۆمارکردن پێشکەشت کردوە. لە حاڵەتێکدا زانیاریی ناونیشانەکەت تۆمارنەکراوە یان نوێ نەکراوەتەوە، ڕەنگە سەبارەت بە ناسنامەی پاراستنی نێودەوڵەتیت و وەرگرتنی ماف و خزمەتگوزارییەکان تووشی کێشە ببیت.

داخوازیکارانی پاراستنی نێودەوڵەتی هیچ جۆرە پاڵپشتییەکی نیشتەجێبوونیان پێ نادرێت؛ دەبێت خۆیان لە شاری سەتەلایتی دیاریکراوی خۆیان نشینگەی خۆیان بدۆزنەوە و لە باخەڵی خۆیان تێچووەکەی بدەن.

لەگەڵ ئەوەیشدا، تەنها چەند داخوازیکارێکی کەم کە دۆخیان زۆر ناسکە بێبەرامبەر نشینگەیان پێ دەدرێت. ئەگەر دۆخێکی تایبەتیت هەیە، دەتوانیت ئەم زانیارییە لەگەڵ دەسەڵاتداران لە ماوەی تۆمارکردنەکە باسبکەیت و زانیاری وەربگریت لەسەر ئەوەی دەتوانیت نشینگەت پێشکەش بکرێت یاخود نا.

ئەو منداڵانەی جیابوونەتەوە یان بێهاوەڵن و هەوڵی بەدەستهێنانی پاراستنی نێودەوڵەتی لە تورکیا دەدەن بە بێبەرامبەر لە دامەزراوە گونجاوە حکومییەکان نیشتەجێ دەکرێن لە لە لایەن وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی دابینکراون.

هەروەها، هەندێک ڕێکخراو هەن ئەم جۆرە پاڵپشتی و یارمەتییانە بۆ داواکەرانی مافی پەنابەری پێشکەش دەکەن. دەتوانیت زانیاریی زیاتر دەربارەی ئەم خزمەتگوزارییانە وەربگریت بە سەردانکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کە لە ناوچەکەی تۆ ئیش دەکەن.

بەپێی یاسای تورکی، ئەوانی خوار تەمەنی منداڵین و بێهاوەڵن، ئەوانەی کەمئەندامن، بەتەمەنەکان، ژنانی دووگیان، دایک یان باوکی سەڵت لەگەڵ منداڵێکی خۆیان، ئەوانەی ئەشکەنجە دراون، دەستدرێژییان کراوەتەسەر، یان توندوتیژیی دیکەی جیدیی دەروونی، جەستەیی یان سێکسییان بەرامبەر کراوە بە کەسانێک ئەژمار دەکرێن کە پێویستیی تایبەتییان هەیە.

یاسای کارپێکراو ڕوونی دەکاتەوە ئەو کەسانەی بە خاوەی پێویستی دەناسرێن دەبێت لەپێشینە بن بۆ دەستگەیشتن بە ماف و ڕێکارەکان. ئەگەر خۆت یان کەسێک لە خێزانەکەت دۆخێکی تایبەتی هەیە وەک لەوەی لە سەرەوە باسکراوە، تکایە لە کاتی خۆتۆمارکردنەکەت باسی بکە. دەسەڵاتداران ڕەنگە بڕیار بدەن پرۆسەی تۆمارکردنەکەت پێشبخەن. ئەگەر لە کاتی خۆتۆمارکردنەکە، باسی دۆخە تایبەتەکەی خۆتت نەکرد، یان ئەگەر دواتر دۆخە تایبەتەکەت هاتە ئاراوە، دەتوانیت سەردانی دەسەڵاتدارانی تۆمارکردن بکەیت و داوای ئەوە بکەیت دۆخی تۆمارکردنەکەت پێداچوونەوەی بۆ بکرێت بەپێی حاڵەتی خۆت.

“چاوپێکەوتنی کەسی” چاوپێکەوتنێکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ ئەنجام دەدرێت و دەرفەتی ئەوەت هەیە باسی هۆکارەکانی جێهێشتنی وڵاتی خۆت و ترسی گەڕانەوەت بە تێروتەسەلی باس بکەیت. دوای ئەم چاوپێکەوتنە، بەرپرسان بڕیارێک دەدەن کە ئایا دۆخی تۆ ئەو بنەمایانەی تێدایە لە یاسای تورکیادا هاتووە بۆ ڕێگەدان بە مانەوەت لە تورکیا وەک سوودمەندێکی پاراستنی نێودەوڵەتی یاخود نا. بۆیە، چاوپێکەوتنەکە گرنگرین بەشی پرۆسەی هەڵسەنگاندنی داخوازینامەکەتە.

لە ماوەی چاوپێکەوتنەکەدا، دەرفەتی ئەوەت دەبێت بە تێروتەسەلی باسی ئەو کێشانە بکەیت لە وڵاتەکەت دووچارت بوون، لەگەڵ هۆکارەکانی ترسی گەڕانەوە بۆ ئەوێ. دەرفەتی ئەوەت دەبێت هەر بەڵگەنامەیەکی زیادە بخەیتە ڕوو کە ڕەنگە بۆ پاڵپشتیی داخوازینامەکەت پێت بێت.

چاوپێکەوتنی کەسی دەبێت لە ماوەی سی ڕۆژ لە ڕۆژی تۆمارکردنی چاوپێکەوتنەکەت جێبەجێ بکرێت. بەڵام لە ڕاستیدا، ڕەنگە  پێویست بێت زیاتر چاوەڕێ بکەیت.

ئەگەر ئەندامی خێزان هاوەڵتە، بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ ڕەنگە بیانەوێت چاوپێکەوتن لەگەڵ هەندێکیان یان هەموویان بکەن. خۆت یان ئەندامانی خێزانەکەت لە ڕێکەوتێکی دواتردا بانگهێشتی چاوپێکەوتنی دیکە دەکرێن.

لە بەرژەوەندیی خۆتە بە ئەوپەڕی ڕاشکاوی و تێروتەسەلی وەڵامی بەرپرسان بدەیتەوە بۆ ئەوەی بۆ بەرپرسان ئاسان بێت بڕیار لەسەر داخوازینامەکەت بدەن.

ئەگەر ناتوانیت بە زمانی تورکی یان هەر زمانێکی باوی دیکە قسە لەگەڵ بەرپرسان بکەیت، مافی ئەوەت هەیە لە ماوەی هەردوو چاوپێکەوتنی تۆمارکردن و چاوپێکەوتنی کەسی سوود لە وەرگێڕ وەربگریت. وەک یاسایەک، ئاگانامەکانی هەموو قۆناغەکانی ڕێکاری پاراستنی نێودەوڵەتی دەبێت بەو زمانە بێت کە تۆ لێی تێدەگەیت. ئەو خزمەتگوزاریی وەرگێڕانەی لە لایەن دەسەڵاتداران دابین دەکرێت بێبەرامبەرە.

ئەو زانیاری و بەڵگەنامانەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ هاوبەشییان پێدەکەیت دەبێت بەنهێنی هەڵبگیرێن و مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و نابێت لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێهەم، ئاژانسەکانی دیکە، یان دەسەڵاتدارانی وڵاتی خۆت هاوبەشییان پێ بکرێت. ئەو ڕاستیەی کە تۆ داخوازینامەکەت  بۆ مافی پەنابەری لە تورکیا پێشکەش کردوە بە نهێنی دەمێنێتەوە و نابێت لەگەڵ دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی خۆت هاوبەشییان پێ بکرێت.

ئەگەر داخوازینامەکەت بەپێی “ڕێکاری ئاسایی” بەڕێوەبچێت، دەسەڵاتداران هەوڵ دەدەن لە ماوەی شەش مانگدا بڕیارێک دەربکەن. دەسەڵاتداران ئاگادارت دەکەنەوە ئەگەر بڕیاردانەکە کاتی زیاتر بخایەنێت.

ئەگەر داخوازینامەکەت بەپێی “ڕێکاری خێرا” مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، ماوەیەکی زۆر کەمتری پێدەچێت.  لەم حاڵەتەدا، داخوازینامەکەت لە ماوەی پێنج ڕۆژ دوای چاوپێکەوتن هەڵدەسەنگێندرێت. تکایە بۆ زانیاریی تێروتەسەل دەربارەی ڕێکاری خێرا، بگەڕێرەوە بۆ بەشی پەیوەندیدار.

دەسەڵاتداران هەڵسەنگاندنێکی تێروتەسەل لەژێر ڕۆشنایی یاسای تورکیا  و لەسەر بنەمای ئەو زانیاری و بەڵگانەی تۆ پێشکەشت کردوون لە کاتی خۆتۆمارکردن و چاوپێکەوتنی کەسیی ئەنجام دەدەن. لەسەر بنەمای ئەو فاکتەرانە، بڕیار دەدەن کە ئایا تۆ ئەو بنەمانەت تێدایە کە سوود لە پارێزگاریی نێودەوڵەتیی وربگریت یاخود نا. لە ماوەی هەڵسەنگاندنی داخوازینامەکەت، سەرەڕای دۆخی کەسیت و ئەو زانیاری و بەڵگەنامانەی پێشکەشت کردوون، دۆخی گشتیی وڵاتی خۆت یان ئەو وڵاتەی پێشتر لێی نیشتەجێبوویت ڕەچاو دەکرێت.

بڕیاردان لەسەر داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای تاکەکان دەدرێت. سەرەڕای ئەوە، ئەگەر داخوازینامەکەت بۆ ئەندامانی خێزانەکەتیشت پێشکەش کردوە، داخوازینامەکەت وەک خێزانێک هەڵدەسەنگێنرێت.

لە کۆتایی هەڵسەنگاندنەکەدا، داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتیت ڕەنگە قبوڵ بکرێت یان ڕەت بکرێتەوە. ئەم بڕیارە بە خۆت یان بە پارێزەرەکەت، ئەگەر هەتە، دەگەیەنرێت. ئەگەر بڕیاری نەرێنی درا، دەربارەی هۆکارەکانی بڕیارەکە و شێوازی تانەدان لێی ئاگادار دەکرێیت. 

ئەگەر داخوازینامەکەت قبوڵ کرا، دۆخی پارێزگاریی نێودەوڵەتیت پێ دەدرێت. سێ جۆر دۆخی پاراستنی نێودەوڵەتی لە تورکیا هەن: دۆخی پەنابەری، دۆخی پەنابەریی مەرجدار، و دۆخی پاراستنی لاوەکی.

ئەگەر خەڵکی “وڵاتانی ئەوروپایت” (وڵاتێکی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئەوروپا) و ئەگەر ئەوە سەلمێندرا کە وڵاتی خۆتت لە ترسی چەوساندنەوە لەسەر بنەمای بنەچە، ئاین، بیروڕای ئاینی، نەتەوە یان ئەندامێتی لە کۆمەڵەیەکی کۆمەڵایەتیی دیاریکراو جێهێشتووە، دۆخی “پەنابەری”ـت پێدەدرێت.

ئەگەر نەتوانیت بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت لە ترسی چەوساندنەوەت لەسەر بنەمای بنەچە، ئاین، بیروڕای سیاسی، نەتەوە یان ئەندامێتیی لە کۆمەڵەیەکی کۆمەڵایەتیی دیاریکراو، بەڵام خەڵکی وڵاتێکی “نا-ئەوروپی” (وڵاتێک کە ئەندامی ئەنجوومەنی ئەوروپا نیە) بیت، دۆخی “پەنابەریی مەرجدار” وەردەگریت.

ئەگەر سەلمێندرا ناچارکراویت وڵاتی خۆت بەجێبهێڵیت و نەتوانیت لەترسیی توندوتیژیی گشتگیر کە لە دۆخێکی نێودەوڵەتیی یان ناکۆکیی چەکداریی ناوخۆییی سەرهەڵبدات بگەڕێیتەوە ؛ یان ترست هەیە لە حاڵەتی گەڕانەوەت ببیتە قوربانیی سزای مەرگ یان ئەشکەنجە، سزا یان مامەڵەی نامرۆیی و لەکەدارکەر، ئەوا دۆخی “پاراستنی لاوەکی” وەردەگریت.

کاتێک یان ئەگەر بڕیاری ئەرێنی و یەکێک لەو سێ شێوازە جیاوازەی دۆخی پاراستنی نێودەوڵەتیت پێبەخشرا، خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت کە هاوەڵیت دەکەن “بەڵگەنامەی ناسنامەی سوودمەندی لە پاراستنی نێودەوڵەتی”ـت بۆ دەردەکرێت. ئەم بەڵگەنامە دەیسەلمێنێت تۆ لە تورکیا سوودمەندیت لە پاراستنی نێودەوڵەتی. ئەم بەڵگەنامە هەروەها ژمارەی ناسنامەی بیانیی تۆی لەسەرە کە بە ’99’ دەستپێدەکات و بەبێ بەرامبەر دەردەکرێت. بەڵگەنامەی ناسنامە تەنها بۆ ماوەیەکی کاتیی دیاریکراو کارایە و دەبێت سەردانی بەڕێوەبەراییەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ بکەیت بۆ درێژکردنەوەی ماوەکەی.

کاتێک و ئەگەر یەکێک لە سێ دۆخەکەی پاراستنی نێودەوڵەتیت (پەنابەری، پەنابەریی مەرجدار، پاراستنی لاوەکی) پێدرا، تا ئەو کاتەی دۆخی وڵاتەکەی خۆت گۆڕانکاریی بەسەردا نایەیت، یان مەگەر وڵاتێکی دیکە بدۆزیتەوە و داواکاریی نیشتەجێبوونی ماوەدرێژ لەوێ پێشکەش دەکەیت، ڕێگەت پێدەدرێت لەسەر بنەمای دۆخی پاراستنی نێودەوڵەتیت لە تورکیا بمێنیتەوە. هەروەها، وەک هەڵگرێکی دۆخ، سوود لە چەند ماف و خزمەتگوزارییەک وەردەگریت، وەک خوێندن، و ماوەی ساڵێک دوای داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتیش، چاودێریی تەدروستیش.

ئەگەر دەسەڵاتداران داخوازینامەکەتیان ڕەتکردەوە، واتە ئەو دەسەڵاتدارانەی داخوازینامەکەتیان هەڵسەنگاندن گەیشتیە ئەو بڕوایەی بنەماکانی شیاوەتیت بۆ پاراستنی نێودەوڵەتی تیا نیە. ئەم بڕێارە بە خۆت یان پارێزەر یان نوێنەرە یاساییەکەت دەگەیەنرێت. ئاگانامەی بڕیاری نەرێنی دەبێت هۆکارەی بەرجەستە و بنەمای یاسایی بڕیارەکە لەخۆبگرێت. هەروەها ئاگادار دەکرێیت چۆن تانە لە بڕیارەکە بدەیت و ماوەی کاتیی تانەدانەکە چەندە.

ئەگەر حەزناکەیت تانە لەم بڕیارە نەرێنییە بدەیت و دەتەوێت بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتی خۆت، دەتوانیت ئەمە بە بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ بڵێیت. بەرپرسان دەربارەی ڕێکارەکانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە قسەت لەگەڵ دەکەن.

ڕێکار و سنووری ماوەی کاتیی بۆ تانەدان لە بڕیاری نەرێنی لەسەر ئەوە بەندە داخوازینامەکەت بەپێی ڕێکاری ئاسایی یان ڕێکاری خێرا هەڵسەنگێندراوە. تکایە پێداچوونەوە بەم بەشانەی خوارەوە بکە بۆ ئەوەی زانیاریی تێروتەسەل دەربارەی تانەدان لە بڕیاری نەرێنی بەپێی ڕێکاری خێرا وەربگریت.

ئەگەر داخوازینامەکەت بەپێی ڕێکاری ئاسایی هەڵسەنگێنراوە و ڕەتکراوەتەوە، بە دوو ڕێگا دەتوانیت تانە لەم بڕیارە نەرێنییە بدەیت. یەکەم پێشکەشکردنی داخوازییە بۆ کۆمیسیۆنی هەڵسەنگاندنی پاراستنی نێودەوڵەتی. کۆمیسیۆنی هەڵسەنگاندنی پاراستنی نێودەوڵەتی دادگا نیە. ئەمە دەزگایەکی تانەدانە لە ناو سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کۆچ کە پێداچوونەوە بە بڕیاری نەرێنی لەسەر داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتی  و بڕیارە نەخوازراوەکانی دیکە، کە داخوازیکەر بەدڵی نیە، دەدات و  دەتوانێت پێچەوانەیان بکاتەوە یان ڕایانبگرێت. دەتوانیت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ لە شاری دیاریکراوی سەتەلایتت بدەیت و عەریزەی تانەکان پڕبکەیتەوە و لە ماوەی دە ڕۆژی دوای ئاگانامەی ىڕیاردان ئاڕاستەی کۆمیسیۆنی هەڵسەنگاندنی پاراستنی نێودەوڵەتیی بکەیت. کۆمیسیۆنەکە دەبێت تانەکەت بە ئەنجام بگەیەنێت و لە ماوەی پازدە ڕۆژدا، لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی دواوادەکەی بۆ پێنج ڕۆژی دیکە، بڕیارێک دەربکات. لە هەندێک حاڵەتدا، ڕەنگە کۆمیسیۆنەکە کاتی زیاتری بوێت بۆ بەئەنجامگەیاندنی تانەکەت. ئەگەر کۆمیسیۆنی هەڵسەنگاندنی پاراستنی نێودەوڵەتی تانەکەت ڕەتبکاتەوە، مافی ئەوەت هەیە لە ماوەی سی ڕۆژ لە بڕیارەکەی کۆمیسیۆن تانەیەکی دیکە لە دادگای کارگێڕی پێشکەش بکەیت.

ڕێگای دووەم بۆ تانەدان لە بڕیاری نەرێنی بریتییە لە دادگای کارگێڕی کە دەتوانیت لە ماوەی سی ڕۆژ دوای بڕیاری نەرێنی تانەکە پێشکەش بکەیت. ئەگەر حەزدەکەیت، دەتوانیت بەتەواوەتی هەنگاوی کۆمیسیۆنی هەڵسەنگاندنی پاراستنی نێودەوڵەتی بپەڕێنیت و ڕاستەوخۆ لە دادگای کارگێڕی تانە لە بڕیارە نەرێنییەکە بدەیت. سنووری کاتیی دیاریکراو نیە تا دادگای کارگێڕی پێداچوونەوە بە تانەکەت بکات و بەئەنجامی بگەیەنێت. ئەگەر داداگای کارگێڕیش تانەکەت ڕەتبکاتەوە، دەتوانیت تانەی کۆتاییت پێشکەشی دادگای کارگێڕیی باڵا بکەیت.

ئەگەر لەو ماوەی بەپێی یاسای تورکیا دیاریکراوە تانەکە پێشکەش نەکەیت، ئەوا بڕیارە نەرێنیەکە قۆناغی بنبەست وەردەگرێت. لەو حاڵەتەدا، مەگەر بەپێی بنەمای یاسایی و یاسای دیکە بتوانیت بەردوامی بە مانەوەت لە تورکیا بدەیت، فەرمانی دەرکردنت لە تورکیا بۆ دەردەچێت. بۆیە، زۆر گرنگە تانەکانت لە ماوەی دیاریکراو پێشکەش بکەیت. تکایە بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی فەرمانەکانی دەرکردن و ڕێکاری تانەکان بگەڕێرەوە بۆ ئەم بەشانەی خوارەوە.

هەروەها دەتوانیت  لەم بەشانەی خوارەوە زانیاریی زیاتر ببینیت دەربارەی چۆنێتیی سوودوەرگرتن لە یارمەتی و هاوکاریی یاسایی لە ڕێکارەکانی تانەدان.

دەسەڵاتداران ڕەنگە بەپێی ڕێکاری خێرا هەڵسەنگاندن بۆ داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتیت بکەن ئەگەر:

  •       لە قۆناغی داخوازی پێشکەشکردن، ئاماژەت بەو ڕەگەزانە نەکردووە کە پێویستیان بە پاراستنی نێودەوڵەتییە؛
  •       هەڵسەنگاندن دەریخست دەسەڵاتدارانت فریوداوە بە خستنەڕووی بەڵگەی ساختە یان زانیاریی چەواشەکارانە یان بە شاردنەوەی زانیاری یان بەڵگەنامە کە ڕەنگە بە شێوەیەکی نەرێنی کاریگەری بکاتە سەر بڕیارەکە؛
  •       هەڵسەنگێدرا کە تۆ بە ئانقەست بەڵگەنامەی ناسنامە یان گەشتت لەناوبردوە یان فڕێت داوە؛
  •       لە ڕێژ ڕاگرتنی کارگێڕیدا بیت بە مەبەستی دەرکردن؛
  •       هەڵسەنگێندرا هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی گشتی دروست دەکەیت؛
  •       داخوازینامەکە دووبارە دەکەیتەوە دوای ئەوەی داخوازینامەی یەکەمت بە ‘کشانەوەی ناڕاستەوخۆ’ ڕەچاوکرا.

پێچەوانەی ڕێکاری ئاسایی، بۆ ئەوەی داخوازینامەکان بە ڕێکاری خێرا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، چاوپێکەوتنی کەسی لەگەڵ داخوازیکەر دەبێت لە ئەوپەڕی سێ ڕۆژ دوای ڕێکەوتی داخوازینامەکە ئەنجام بدرێت، و بڕیارەکە دەبێت لە ماوەی پێنج ڕۆژ دوای چاوپێکەوتنی کەسی ئەنجام بدرێت. ئەم بڕیارە دەکرێت ئەرێنی یان نەرێنی بێت؛ یان ئەگەر هەڵسەنگێندرا داخوازینامەکەت پێویستی هە هەڵسەنگاندنی درێژتر هەیە، دەسەڵاتداران ڕەنگە بڕیار بدەن داخوازینامەکەت بەپێی ڕێکاری ئاسایی هەڵبسەنگێنن.

تۆ مافی ئەوەت هەیە تانە لە بڕیاری نەرێنی بدەیت جا چی داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتیت بەپێی ڕێکاری ئاسایی یان ڕێکاری خێرا ئەنجام بدرێت. بەپێچەوانەی ڕێکاری ئاسایی، مافی تانەدانت نیە لەبەردەم کۆمیسۆنی هەڵسەنگاندنی پاراستنی نێودەوڵەتی ئەگەر داخوازینامەکەت بەپێی ڕێکاری خێرا ئەنجام بدرێت. بۆیە، تاکە ڕێکاری تانەدانی بەردەست بریتییە لە پڕکردنەوەی تانەکان لەبەردەم دادگای کارگێڕی. زۆر گرنگە سەرنجی ئەوە بدەیت، جیاواز لە ڕێکاری ئاسایی، ماوەی سنووردار بۆ پێشکەشکردنی تانەکان بەپێی ڕێکاری خێرا پازدە ڕۆژە لە دوای ئەوەی بڕیارە نەرێنییەکەت پێ ڕادەگەیەنرێت.

ئەگەر لەو ماوە کاتییەدا تانە لە بڕیارەکە بدەیت، ڕێگەت دەدرێت لە تورکیا بمێنیتەوە تا بڕیارە نەرێنییەکە قۆناغی کۆتایی وەردەگرێت. سەرەڕای ئەوە، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ تا ئاگادار بێت تانەت لە بڕیارێکی نەرێنی داوە، گرنگە بەڕێوەبرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ لە داخوازینامەی تانەکەت ئاگادار بکەیتەوە.

ئەگەر دادگای کارگێڕیش تانەکەتی ڕەتکردنەوە، مافی ئەوەت نیە تانەیەکی دیکە لە دادگای باڵا پێشکەش بکەیت. بۆیە، بڕیاری نەرێنی سەبارەت بە داخوازینامەکەت قۆناغی کۆتایی یان بنبەست وەردەگرێت.  لەم حاڵەتەدا، دەکرێت فەرمانی دەرکردنت بۆ دەربچێت چونکە دەسەڵاتداران بۆیان دەرکەوتووە ئەو بنەمایانەت تێدا نیە سوود لە پاراستی نێودەوڵەتی لە تورکیا وەربگریت. لەم حاڵەتەدا، دەتوانیت تانە لە بڕیاری دەرکردنەکەیشت بدەیت. ئەگەر تانە لە بڕیاری دەرکردنەکەت بدەیت لەو ماوەی بەپێی یاسای دیاریکراوە، جگە لە حاڵەتە هەڵاوێردەکان،  دەرناکرێیت تا داگا تانەکەت هەڵدەسەنگێنێت و بڕیارێک دەردەکات.

دەتوانیت ڕاوێژ بە پارێزەرەکەت بکەیت بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر دەربارەی کەیسەکەت و ڕێکاری تانەدان. تکایە بگەڕێرەوە بۆ بەشەکانی دواتر بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی چۆنێتیی وەرگرتنی یارمەتی و پاڵپشتیی یاسایی.

دەتوانیت لەو ماوەی دیاریکراوە بۆت داخوازی پێشکەشی دادگا بکەم بۆ تانەدان لە بڕیارێکی نەرێنی کە لە لایەن  بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ یان سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کۆچ دەرکراوە. تۆ مافی ئەوەت هەیە خۆت دەست بەم ڕێکارە بکەیت. بەڵام، تکایە ئەوەت لەیاد بێت ڕەشنووسی داخوازینامەی تانەکە دەبێت بە تورکی بنووسرێت و هەموو ڕێکارەکان بە تورکی دەبن. سەرەڕای ئەوە، ڕێکارە یاساییەکان بەگشتی ئاڵۆزن و پێویستیان بە زانیاریی یاسایی هەیە. بۆیە، بۆ ئەوەی بتوانیت پاڵپشتییەکانت باشتر پێشکەش بکەیت و بێکێشە ڕێکارە یاساییەکان جێبەجێ بکەیت، لە بەرژەوەندیی خۆتە یارمەتی لە پارێزەرێک وەربگریت. دەتوانیت زانیاریی زیاتر دەربارەی چۆنێتیی وەرگرتنی یارمەتی و پاڵپشتیی یاسایی لە بەشی پەیوەندیدار لە ماڵپەڕەکەمان وەربگریت.

بەپێی یاسای تورکیا، ئەگەر لەو ماوەی بۆت دیاریکراوە تانە لە بڕیارێکی نەرێنی بدەیت دەربارەی داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتیت، مافی ئەوەت هەیە لە تورکیا بمێنتەوە تا بڕیارە نەرێنیەکە قۆناغی کۆتایی وەردەگرێت. بۆیە، ئەگەر لەو ماوەی بۆت دیاریکراوە تانەکە پێشکەش بکەیت، دەرناکرێیت تا بڕیارەکە دەبێتە کۆتایی. هەروەها، زۆر گرنگە بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ لە داخوازینامەی تانەدانەکەت ئاگادار بکەیتەوە.

داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتیت دەکرێت بە ‘وەرنەگیراو’ لەقەڵەم بدرێت ئەگەر دەرکەوت یەکێک لەم سێ حاڵەتەی لە خوارەوە کورتکراونەتەوە شموولی تۆ دەکەن:

  •       تۆ لە وڵاتی خۆتەوە ڕاستەوخۆ نەهاتوویتە تورکیا، بەڵکو لە وڵاتێکی دیکەوە هاتوویت کە دەکرا بمێنیتەوە و لە چەوساندنەوە و زیانی جیددی بەدووربیت؛
  •       هەرچەندە پێشتر داوای داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتیت لە تورکیا کردوە، داخوازینامەکەت ڕەتکراوەتەوە و تانەکانت سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام بەبێ پێشکەشکردنی زانیاریی هۆکاری نوێ ئەوەی بۆچی دەبێت بڕیارێکی نوێ لە بارەی داخوازینامەکەت بدرێت، داخوازینامەکەت دووبارە کردوەتەوە.
  •       پێشتر ڕازی بووت بەوەی کەیسەکەت وەک بەشێک لە داواکاریی پاراستنی نێودەوڵەتیی ئەندام خێزانێکی نزیک هەڵبسەنگێنرێت. بەبێ ئەوەی ئەو داخوازینامەی ئەندام خێزانەکە پەسەند بووبێت یان ڕەتکرابێتەوە، ئێستا دەتەوێ داخوازینامەیەک بە تەنها بۆ خۆت پێشکەش بکەیت بەبێ پێشکەشکردنی هیچ زانیاری  یان هۆکارێک کە ڕوونی بکاتەوە کەیسەکەت لە کەیسە خێزانییەکەی پێشترت جیاوازە.

ئەگەر دەسەڵاتداران داخوازییەکەت بە ‘وەرنەگیراو’ ڕەچاو بکەن، ئەوان بەردەوام نابن لە هەڵسەنگاندنی داخوازینامەکەت.

ئەگەر دەسەڵاتداران یەکلایان کردوە لە وڵاتێکی دیکەوە هاتوویت بۆ تورکیا کە دەکرا لەوێ بمێتەوە و لە چەوساندنەوە و زیانی جیددی بەدوور بیت، واتە ئەوان بڕوایان وایە دەتتوانی لەو وڵاتە داوای مافی پەنابەری بکەیت. بەو پێێە،  سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کۆچ  دەستەکەت بە ڕێکار بۆ پەیوەندیکردن بە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەی هیوایەی بتوانن بتگەڕێننەوە بۆ ئەوێ. ئەگەر شموولی دووبارە پێشکەشکردن بکەیتەوە، دەگەڕێنرێتەوە بۆ ئەو وڵاتە. دەتوانیت بەپێی یاسا لە تورکیا بمێنیتەوە کاتێک پرۆسەی گەڕاندنەوەکەت تەواو نەبووە؛ بەڵام تکایە ئاگادار بە چیی دیکە بە داخوازیکەرێکی پاراستنی نێودەوڵەتی هەژمار ناکرێیت. بۆیە، ناتوانیت سوود لەو ماف و خزمەتگوزارییانە وەربگریت بۆ داخوازیکەرانی پاراستنی نێودەوڵەتی خراونەتە بەردەست. ئەگەر ئەو وڵاتە داواکاریی دووبارە پێشکەشکردنەوەت ڕەتبکاتەوە، دەسەڵاتدارانی تورکیا دەبێت دووبارە فایلەکەت بکەنەوە و لە پرۆسەی داخوازینامەکەت بەردەوام بن تا دەگەن بە بڕیاری کۆتایی.

لە لایەکی دیکەوە، ئەگەر داخوازینامەکەت بە وەرنەگیراو ئەژمار بکرێت چونکە داخوازینامەی دووبارەت پێشکەش کردوە بەبێ خستنەڕووی هیچ هۆکارێک بۆ ئەو کارەت، فەرمانی دەرکردنت بۆ دەردەچێت مەگەر تانە لە بڕیاری وەرنەگرتنەکەت بدەیت.

بریاری وەرنەگرتنی داخوازینامەکەت بە خۆت یان بە پارێزەرەکەت یان بە نوێنەری یاسایی ڕادەگەیەنرێت. ئاگانامەکە دەبێت هۆکاری بەرجەستە و حوکمی یاسایی دەربارەی بڕیارەی وەرنەگرتنەکە تێدا بێت. هەروەها ئاگادار دەکرێیت چۆن تانە دژی بڕیارەکە بدەیت و ماوەی کاتیی تانەدانەکە چەندە. 

لەو ڕێکەوتەی ئاگانامەکەت پێدەگات، پازدە ڕۆژت هەیە بۆ تانەکدان لەو بڕیارە لە دادگای کارگێڕیی. دادگا دەبێت لە ماوەی 15 ڕۆژدا تانەکەت بە ئەنجام بگەیەنێت. ئەگەر دادگای کارگێڕی تانەکەت ڕەتبکاتەوە، هیچ میکانیزمێکی تانەکانی دیکە بەردەست نیە. لەم حاڵەتەدا، بڕیاری سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کۆچ لە داخوازینامەکەت بە وەرنەگیراو دەناسێنێت دەچیتە قۆناغی کۆتایی. ئەگەر دەسەڵاتداران بڕیاریان دا بتگەڕێننەوە بۆ ئەو وڵاتەی بۆ تۆ سەلامەتە، دەستدەکەن بە ڕێکارەکانی گەڕانەوە. ئەگەر داخوازینامەکەت بە وەرنەگیراو ئەژمار بکرێت چونکە هەمان داخوازینامەت وەک ئەوەی پێشتر دووبارە کردوەتەوە، فەرمانی دەرکردنت بۆ دەردەچێت.

ئەگەر فەرمانی دەرکردنت بۆ دەربچێت، مافی ئەوەت هەیە تانە لەو بڕیارە بدەیت. تکایە بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی فەرمانەکانی دەرکردن و ڕێکاری تانەکان بگەڕێرەوە بۆ ئەم بەشانەی خوارەوە.  

هەروەها دەتوانیت سوود لە خزمەتگوزاریی یارمەتیی یاسایی وەربگریت بۆ تانەکەت دژی بڕیاری وەرنەگرتنی داخوازینامەکەت. دەتوانیت لە بەشی دوایی زانیاریی زیاتر وەربگریت دەربارەی چۆنێتیی وەرگرتنی یارمەتی یاسایی.

ئەگەر بەبێ مۆڵەت شاری سەتەلایتی خۆت بەجێبهێڵیت، یان ئەگەر بەبێ بەهانەی گونجاو ئەرکی ڕاپۆرتدانت جێبەجێ نەکەیت، یان ئەگەر سێ جار لەسەر یەک بەبێ بەهانەیەکی گونجاو ئامادەی چاوپێکەوتنی کەسی نەبیت، یان ئەگەر پابەند نەبیت بە مەرجەکانی داواکەری مافی پەنابەری، بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ ڕەنگە بگاتە ئەو ئەنجامەی چیی دیکە ئارەزووت لە بەدەستهێنانی داخوازینامەکەت نیە و ڕایبگەیەنێت تۆ دەتەوێت “ناڕاستەوخۆ بکشێیتەوە”  لە داواکردنی مافی پەنابەریت. لەم حاڵەتەدا، دەسەڵاتداران دەست لە هەڵسەنگاندنی داواکاریی مافی پەنابەریت هەڵدەگرن.

ئەم بڕێارە بە خۆت یان پارێزەر یان نوێنەرە یاساییەکەت دەگەیەنرێت. هەروەها ئاگادار دەکرێیت چۆن تانە دژی بڕیارەکە بدەیت و ماوەی کاتیی تانەدانەکە چەندە.

تۆ مافی ئەوەت هەیە تانە لە بڕیاری کشانەوەی ناڕاستەوخۆ بدەیت. ئەگەر حەزدەکەیت تانە بدەیت، دەبێت لە ماوەی دە ڕۆژدا بچیتە بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ لە شاری سەتەلایتەکەت و عەریزەیەکی تانەدان پێشکەشی کۆمیسیۆنی هەڵسەنگاندنی پاراستنی نێودەوڵەتی بکەیت. کۆمیسیۆنەکە دەبێت لە ماوەی پازدە ڕۆژدا تانەکەت بە ئەنجام بگەیەنێت و بڕیارێک دەربکات. ماوە کاتیەکە دەکرێت تا پێنج ڕۆژی تریش درێژ بکرێتەوە. لە هەندێک حاڵەتدا، ڕەنگە کۆمیسیۆنەکە کاتی زیاتری بوێت بۆ بەئەنجامگەیاندنی تانەکەت. ئەگەر کۆمیسیۆنی هەڵسەنگاندنی پاراستنی نێودەوڵەتی تانەکەت ڕەتبکاتەوە، دەتوانیت لە ماوەی سی ڕۆژ لە بڕیارەکەی کۆمیسیۆن تانەیەکی دیکە لە دادگای کارگێڕی پێشکەش بکەیت.

ڕێگای دووەم بۆ تانەدان بریتییە لە دادگای کارگێڕی کە دەتوانیت لە ماوەی سی ڕۆژدا تانەکە پێشکەش بکەیت. ئەگەر حەزدەکەیت، دەتوانیت بەتەواوەتی هەنگاوی کۆمیسیۆنی هەڵسەنگاندنی پاراستنی نێودەوڵەتی بپەڕێنیت و ڕاستەوخۆ لە دادگای کارگێڕی تانە لە بڕیارەکە بدەیت. سنووری کاتیی دیاریکراو نیە تا دادگای کارگێڕی پێداچوونەوە بە تانەکەت بکات و بەئەنجامی بگەیەنێت. ئەگەر داداگای کارگێڕیش تانەکەت ڕەتبکاتەوە، دەتوانیت تانەی کۆتاییت پێشکەشی دادگای کارگێڕیی باڵا بکەیت.

ئەگەر تانە لە بڕیاری کشانەوەی ناڕاستەوخۆ دەدەیت، بڕیارەکە نابێتە کۆتایی تا ڕێکارەکانی تانەکان تەواو نەبن. تا ئەو کاتە دەکرێت شموولی فەرمانی دەکردن نەکەیت. بەڵام، ئەگەر نەتوانیت لە کاتی خۆیدا دەست بە داخوازیی تانەدانەکە بکەیت، بڕیارەکە دەبێتە کۆتایی، و فەرمانی دەرکردن دەردەکرێت.  تکایە بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی فەرمانەکانی دەرکردن و ڕێکاری تانەکان بگەڕێرەوە بۆ ئەم بەشانەی خوارەوە.  

دەتوانیت ڕاوێژ بە پارێزەرەکەت بکەیت بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر دەربارەی کەیسەکەت و ڕێکاری تانەدان. سەرەڕای ئەوە، دەتوانیت زانیاریی زیاتر دەربارەی چۆنێتیی وەرگرتنی یارمەتی و پاڵپشتیی یاسایی لە بەشی پەیوەندیدار لە ماڵپەڕەکەمان وەربگریت.

فەرمانی دەرکردن ڕەنگە لە چەند حاڵەتێکی دیاریکراو کە لە خوارەوە کوورتکراونەتەوە، بۆ ئەو بیانیانە دەربچێت کە لە تورکیا دەژین:

  •       ئەگەر داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتیت ڕەتکراوەتەوە، یان ئەگەر لە دۆخی پاراستنی نێودەوڵەتی دەرکراویت، یان داخوازینامەکەت کە وەرنەگیراو ئەژمارکراوە، یان ئەگەر داخوازینامەکەت کشاندووەتەوە، یان دۆخی پاراستنی نێودەوڵەتیت وەسێنراوە یان لێت سەنراوەتەوە؛ و لە هەموو حاڵەتەکاندا، هیچ مافێکی دیکەت نیە لە تورکیا بمێنیتەوە دوای بڕیاری کۆتایی؛
  •       ئەگەر بەند و مەرجەکانی چوونە ناوەوە یان دەرچوون لە تورکیات پێشێل کردبێت یان هەوڵی پێشێلکردنیانت دابێت؛
  •       ئەگەر لە کاتی داخڵبوون، و پرۆسەی مۆلەتی نیشتەجێبوون و ڤیزا، زانیاریی هەڵەت دابێت؛
  •       ئەگەر دەرکەوت کاردەکەیت بەبێ ئەوەی مۆڵەتی کاری کارات هەبێت؛
  •       ئەگەر وەک کەسێک دەستنیشانکرایت کە کاسپیی نایاساییکرد کردوە ئەو کاتەی لە تورکیا بوویت؛
  •       ئەگەر لە ماوەی ڤیزاکەت یان ماوەی بەخشینی ڤیزانەکەت بە زیاتر لە دەڕۆژ، یان ئەگەر ڤیزانەکەت هەڵوەنشێنراوەتەوە؛
  •       ئەگەر مۆڵەتی نیشتەجێبوونەکەت پووچەڵ کراوەتەوە، یان ماوەی ڕێگەپێدانی نشینگەت تەواو بکەیت بە زیاتر لە  دە ڕۆژ تێپەڕانردووە بەبێ هۆکارێکی قایلکەر؛
  •       ئەگەرر وەک مەترسی بۆ سەر سەقامگیر و ئاسایش و ستەمکاری دیاریکرایت؛
  •       ئەگەر وەک سەرۆک، ئەندام یان پاڵپشتێکی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی یان ڕێکخراوێکی تاوانکاریی قازانجنەویست دەستنیشان کرابیت.

فەرمانی دەرکردن بە خۆت یان پارێزەر یان نوێنەرە یاساییەکەت دەگەیەنرێت. ئاگانامەی فەرمانی دەرکردن دەبێت هۆکارەی بەرجەستە و بنەمای یاسایی بڕیارەکە لەخۆبگرێت. هەروەها ئاگادار دەکرێیت چۆن تانە دژی بڕیارەکە بدەیت و ماوەی کاتیی تانەدانەکە چەندە.

ئەگەر فەرمانی دەرکردنت بۆ دەربچێت، دەتوانیت لە ماوەی حەوت ڕۆژ لە دادگای کارگێڕیی تانە لە فەرمانەکە بدەیت. ئەگەر لە کاتی خۆیدا تانە لە فەرمانی ناردنەوە بدەیت، ڕێگەت دەدرێت تا کۆتاییهاتنی دەرئەنجامی ڕێکارەکانی دادگا لەوێ بمێنیتەوە. بە واتایەکی دیکە، تانەدان لە فەرمانی دەرکردن، جێبەجێکردنی دەرکردنەکە دوادەخات.

هەروەها دەتوانیت سوود لە خزمەتگوزاریی یارمەتیی یاسایی وەربگریت بۆ تانەکەت دژی فەرمانی دەرکردنەکەت. دەتوانیت زانیاریی زیاتر دەربارەی چۆنێتیی وەرگرتنی پاڵپشتیی یاسایی لە بەشی پەیوەندیدار لە ماڵپەڕەکەمان وەربگریت.

تەنانەت ئەگەر پێشتر داخوازیت بۆ پاراستنی نێودەوڵەتی لە تورکیا پێشکەش کردوە و داخوازینامەکەت ڕەتکراوەتەوە و فەرمانی دەرکردنت بۆ دەرکراوە، ئەگەر گۆڕانکاری یان بەرەوپێشچوونی نوێ لە دۆخی وڵاتەکەت یان لە بارودۆخی کەسیت ڕوویداوە و لە ئەنجامی ئەوە هۆکاری نوێ یان زیاترت هەیە لەوەی ترسی گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەی خۆت لا دروست بکات، دەتوانیت داواکارییەکی نوێ بۆ مافی پەنابەری لە تورکیا پێشکەش بکەیت.

ئەگەر بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ دەستنیشانی ئەوە بکەن کە تەنها داخوازینامە کۆنەکەی پێشووت دووبارە کردوەتەوە و کەیسەکەت شایەنی ئەوە نیە دووبارە چاوپیاخشاندنەوەی بۆ بکرێت لەژێر ڕۆشنایی پەرەسەندن و گۆڕانکارییە نوێیەکان، ڕەنگە بگەنە ئەو بڕوایەی داخوازینامەکەت وەرنەگرن و پێداچوونەوەی بۆ نەکەن. لەو حاڵەتەدا، داخوازینامە نوێیەکەت هەڵسەنگاندنی بۆ ناکرێت، و دۆخی یاساییت وەک بیانییەک وەک پێشوو بەردەوام دەبێت. تکایە بۆ زانیاریی زیاتر بگەڕێرەوە بۆ بەشی پەیوەندیدار دەربارەی بڕیارەکانی وەرنەگرتنی داخوازینامەی وەرنەگیراو و چۆنێتیی تانەدان لەو بڕیارە.

ئەگەر بەرپرسان بڕیاربدەن کەیسەکەت زانیاریی و بەڵگەنامەی نوێی تێدایە، داخوازینامە نوێیەکەت هەڵدەسەنگێنن. لەم حاڵەتەدا، داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتیت بە ئەگەری زۆرەوە بەپێی ڕێکاری خێرا هەڵدەسەنگێنرێت. تکایە بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی ڕێکاری خێرا، بگەڕێرەوە بۆ بەشی پەیوەندیدار.

ئەمە بۆ ئەو کەسانەیە پێشتر داوای مافی پەنابەرییان لە تورکیا کردوە بەڵام بەدواداچوونیان بۆ داواکەیان نەکردوە و گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان و لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ تورکیا داخوازییەکی نوێیان بۆ مافی پەنابەری پێشکەش کردووە.

لەم حاڵەتەدا، دەبێت هەر گۆڕانکارییەک هەبێت، چ لە وڵاتەکەت یان کە دۆخی کەسیی خۆت، بۆ بەرپرسانی باس بکەیت کە ناچاری کردوویت وڵاتی خۆت دووبارە بەجێبهێڵیت و دەترسیت بڕۆیتەوە بۆ ئەوێ. زۆر گرنگە بۆ تۆ کە زانیارییە نوێیەکان بخەیتە ڕوو، چونکە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کۆچ وا لێکدانەوە دەکات خۆت ئارەزوومەندانە بەدواداچوونت بۆ داخوازینامەی مافی پەنابەریی پێشووت نەکردوە و گەڕاویتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت چونکە هیچ ترسێکت نەبووە لە وڵاتەکەی خۆت بچەوسێنرێیتەوە.

ئەگەر بەرپرسان بگەنە ئەو دەرەئەنجامەی زانیاری و شیکردنەوەی نوێت پێشکەش نەکردوە کە دەری بخات کەیسە نوێیەکەت شایەنی هەڵسەنگاندنە، ڕەنگە بڕیار بدەن کەیسە نوێیەکەت بە وەرنەگیراو لە قەڵەم بدەن. لەم حاڵەتەدا، داخوازینامە نوێیەکەت بە هیچ شێوەیەک هەڵناسەنگێنرێت. تکایە بۆ زانیاریی زیاتر بگەڕێرەوە بۆ بەشی پەیوەندیدار لە سەرەوە دەربارەی بڕیارەکانی وەرنەگرتنی داخوازینامەی وەرنەگیراو و چۆنێتیی تانەدان لەو بڕیارە.

لە لایەکی دیکەوە، ئەگەر بەرپرسان لە کاتی پشکنینی زانیاری و بەڵگەنامە نوێیەکان بگەنە ئەو بڕوایەی هۆکاری نوێت بۆ ئەوەی دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ کەیسەکەت بکرێت، ڕەنگە بڕیار بدەن وەک داخوازینامەیەکی نوێ مامەڵە لەگەڵ داواکارییەکەت بکەن. لەو حاڵەتەدا، داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتیت بە ئەگەری زۆرەوە بەپێی ڕێکاری خێرا هەڵدەسەنگێنرێت. تکایە بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی ڕێکاری خێرا، بگەڕێرەوە بۆ بەشی پەیوەندیدار.

ئەو کەسانەی لە سەنتەرەکانی ناردەوە یان دامەزراوەکانی دیکەی ڕاگرتن  ڕاگیراون، مافی ئەوەیان هەیە داوای پاراستنی نێودەوڵەتی بکەن ئەگەر بڕوایان وایە بنەماکانی مافی پەنابەرییان لە تورکیا تێدایە و ترسیان لەوە هەیە بچەوسێنرێنەوە یان تووشی جۆرەکانی دیکەی سزا ببن ئەگەر لە تورکیا دەربکرێن. لەم حاڵەتەدا، دەبێت دەسەڵاتدارانی سەنتەری ڕاگرتن تێبگەیەنیت کە دەتەوێت داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتی پڕبکەیتەوە. داواکاریی داخوازینامەکەت دەبێت بەبێ دواکەوتن هەڵبسەنگێنرێت.

دەتوانیت بە پەیوەندیکردن بە مێزی یارمەتیی کارگێڕیی ڕاگرتن لە مافی مرۆڤی تورکیا بە ژمارە 85 62 218 507 90+ داوای زانیاریی زیاتر بکەیت. هەروەها دەتوانیت پەیوەندی بە سەندیکای یاسایی بکەیت لەو پارێزگایەی تیایدا ڕاگیراویت و داوای سوودوەرگرن لە خزمەتگوزاریی یارمەتیی یاسایی بکەیت.

لە هەندێک حاڵەتی دیاریکراودا، ڕەنگە دەسەڵاتداران بڕییابدەن داخوازیکەرانی پارێزگاریی نێودەوڵەتی لە ڕاگرتن بهێڵنەوە لەو کاتەی داخوازینامەکەیان هەڵدەسەنگێنرێت. داخوازیکەرانی پارێزگاریی نێودەوڵەتی نابێت زیاتر لە سی ڕۆژ بۆ ئەم مەبەستە ڕابگیرێن.

ئەگەر دەتەوێت وەک داخوازیکەرێکی پارێزگاریی نێودەوڵەتی نارەزایی دەربارەی ڕاگرتنەکەت دەرببڕیت، دەتوانیت تانەیەک پێشکەشی دادوەریی ئاشتیی تاوانکاریی بکەیت. دادوەرییەکە دەبێت لە ماوەی پێنج ڕۆژدا بڕیار لە تانەکەت بدات.

ئەگەر سەرەڕای ئەوەی ڕاتگەیاند داوای پارێزگاریی نێودەوڵەتیت کردوە هێشتا ڕاگیرابوویت، باشترە ڕاوێژ لە پارێزەرێک بکەیت با بزانیت مانەوەت لە خانەی ڕاگرتن بنەمای یاسایی هەیە لە چوارچێوەی یاسادا یان نا، و بزانیت بنەمای یاساییێک هەیە داوای ئازادکردنی تۆ بکات یان نا. دەتوانیت بە پەیوەندیکردن بە مێزی یارمەتیی کارگێڕیی ڕاگرتن لە مافی مرۆڤی تورکیا بە ژمارە

85 62 218 507 90+ داوای زانیاریی زیاتر بکەیت.

پش سێپتێمبەری 2018، داواکەرانی مافی پەنابەری لە تورکیا دەبوو دوو داخوازینامەی جیاواز پێشکەشی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ و کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) بکەن. بەڵام، لە دوای سێپتێمبەری 2018، ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) لە تورکیا بەفەرمی ڕایگەیاند ڕێکخراوەکە کۆتایی بە ڕێکاری یەکلاکردنەوەی تۆمارکردن و دۆخی پەبابەران لە تورکیا هێناوە. بۆیە پێویست ناکات داخوازینامەیەکی جایواز پێشکەشی ئۆفیسی تورکیای کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) بکەیت.

وەک لە سەرەوە باسکراوە، لە سێپتێمبەری 2018ـوە، ئۆفیستی تورکیای کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) کۆتایی بە ڕێکاری یەکلاکردنەوەی تۆمارکردن و دۆخی پەبەران لە تورکیا هێناوە. سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کۆچ ئاژانسی بەرپرسە لە هەموو ڕێکارەکانی پەیوەندیدار بە داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتی و یەکلاکردنەوەی دۆخەکان. بۆیە، تەنانەت ئەگەر پێشتریش داواکارییت پێشکەشی ئۆفیستی تورکیای UNHCR کردوە و تۆمارکردنەکەت تەواو کردوە، UNHCR داخوازینامەکەت هەڵناسەنگێنێت. بەڵام ئۆفیسی تورکیای UNHCR بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ نیشتەجێکردنەوەی داواکارانی مافی پەنابەری بۆ وڵاتی سێهەم.

ئۆفیسی تورکیای کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) هەوڵی خۆی دەدات ئەو کەسانە لە وڵاتی سێهەم نیشتەجێ بکات کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ پارێزگاریی نێودەوڵەتیان پێدراوە، و دەرکەوتووە دۆخیان زۆر ناسکە. لە ماوەی ڕێکارەکانی دەستنیشانکردن و نیشتەجێکردن، UNHCR و بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ و سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کۆچ بەهەماهەنگی پێکەوە کاردەکەن.

نیشتجێکردن یان ڕادەستکردن بۆ وڵاتی سێهەم جگە لەو وڵاتەی ئێستا داوای مافی پەنابەریی لێ دەکەیت وەک ماف ڕەچاو ناکرێت. هەموو ساڵێک چەند وڵاتێکی کەم پابەند دەبن بە وەرگرتنی ژمارەیەکی ڕێژەیی کەمی پەنابەر بۆ نیشتەجێکردنی ماوەدرێژ لە سەرانسەری جیهان. بەڵام، ژمارەی پەنابەران لە جیهاندا زۆر لەو بڕە زیاترە وڵاتان ئامادەیی دەردەبڕن بۆ وەرگرتنیان لە UNHCR. لەبەر ئەم هۆکارە، ئۆفیسەکانی UNHCR لە تورکیا و وڵاتانی دیکە کە پەنابەران گلدەدەنەوە ئامانجی لەپێشینەیان  ئەو کەسانەیە کە دۆخێکی زۆر ناسکیان هەیە. لەگەڵ ئەوەیشدا، وڵاتانی نیشتەجێکردن ئامانجی لەپێشینەی خۆیان هەیە بەرامبەر هەندێک نەتەوە و کۆمەڵە کە بەهەمان شێوە دۆخیان ناسکە و حەزدەکەن لەوێ داوای نیشتەجێبوونی ماوەدرێژ بکەن، و چاوەڕێی ئەوە دەکەن UNHCR لە کاتی ڕادەستکردنی ئەو نیشتەجێکردنانە رەچاوی ئەو کۆمەڵە لەپێشینانە بکات.

لەم ساڵانەی دواییدا، ژمارەی ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەرییان لە تورکیا کردوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە. لەگەڵ ئەوەیشدا، بڕی ئەو کەسانەی وڵاتانی نیشتەجێکردن بۆ ئۆفیسی تورکیای UNHCR ـی دەنێرن بە سنوورداری ماوەتەوە. بۆیە، UNHCR تەنها ڕاستەستکردنی نیشتەجێکردن بۆ ژمارەیەکی بچووکی داواکەرانی مافی پەنابەری لە تورکیا دەستەبەر دەکات. بۆ زۆربەی داواکەرانی مافی پەنابەری لە تورکیا،  ئەگەری نیشتەجێکردن لە وڵاتێکی دیکە بە هاوکاریی UNHCR زەحمەتە و ئەگەری کەمە. لەبەر ئەم هۆکارە، نابێت بە دڵنیاییەوە پێشبینی ئەوە بکەیت لە لایەن UNHCRـوە لە تورکیاوە ڕەوانەی وڵاتێکی دیکە دەکرێت بۆ نیشتەجێکردن.

لەبەر ئەم هۆکارە، پێشکەشکردنی داخوازینامە بۆ پاراستنی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کۆچ وەک داواکەرێکی مافی پەنابەری لە تورکیا زۆر گرنگە. ئەگەر داخوازینامەکەت سەرکەوتوو بوو، مافی مانەوە لە تورکیا وەردەگریت و سوود لە چەند ماف و دەستگیرۆییەک وەردەگریت، تەنانەت ئەگەر نیشتەجێکردنی ماوەدرێژیش لە وڵاتێکی دیکە وەرنەگریت.

بەپێی یاسای کارپێکراو لە تەرکیا، ئەو کەسەی دۆخی پاراستنی نێودەوڵەتی وەردەگرێت شموولی ئەوە ناکات لە ماوە درێژدا داوای ڕەگەزنامە بکات. لەگەڵ ئەوەیشدا، ئەگەر بۆ تۆ گونجاو نەبوو لە وڵاتێکی دیکە نیشتەجێ ببیت، دەتوانیت وەک هەڵگرێکی پاراستنی نێودەوڵەتی درێژە بە ژیانی خۆت بدەیت لە تورکیا.

بەڵام، بەپێی دۆخی کەسییان، هەندێک کەس بەپێی چەند بنەمایەکی یاسایی دیکە شموولی ڕەگەزنامەی تورکی دەکەن. بۆ ئەوەی زانیاریی تێروتەسەل دەربارەی دۆخی کەسیی خۆت وەربگریت، ئامۆژگاریت دەکەین ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ یان پارێزەرێک بکەیت.

ئەگەر ئەندامێکی نزیکی خێزانەکەت لە وڵاتێکی دیکە نیشتەجێیە، ڕەنگە ئەگەرێک هەبێت ڕادەستی ئەو وڵاتە بکرێیت لەسەر بنەمای مافی ئەندامی خێزانەکەت بۆ یەکگرتنەوەی لەگەڵ تۆ، ئەوەیش لەسەر ڕێکاری یەکگرتنەوەی ئەندام خێزانەکەت لەو وڵاتە بەندە. بۆ بەدەستهێنانی ئەم مافە، دەبێت لەو وڵاتەی دیکە داخوازینامەی یەکگرتنەوەی خێزان پێشکەشی دەسەڵاتداران بکرێت. بەند و مەرجەکانی یەکگرتنەوەی خێزان لە وڵاتەکاندا جیاوازن. هەندێک وڵات پێویستیان بەوەیە ئەندامی خێزانەکە لە تورکیا بێت بۆ ئەوەی دەست بەو پرۆسە بکەن ئەویش بە سەردانیکردنی باڵوێزخانە یان قونسڵگەریی ئەو وڵاتە لە تورکیا. وڵاتانی دیکە، لە لایەکی دیکەوە، پێویستیان بەوەیە ئەندامی خێزانەکە لە وڵاتێکی دیکە بێت بۆ ئەوەی بە ناوی ئەندام خێزانەکەوە لە تورکیا داخوازی پێشکەش بکەن.

هێزی بڕیادران لەسەر ئەو جۆرە داخوازیانە بۆ یەکگرتنەوەی خێزان تەنها لە دەستی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتانەیە بریارە یەکگرتنەوەی خێزانەکەی تێدا ڕووبدات. نە UNHCR، نە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کۆچ  ناتوانن دەستوەردان لە بڕیاری یەکگرتنەوەی خێزان بکەن کە لە لایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتێکی دیکەوە دەدرێت.

بەپێی یاسای تورکیا، ئەگەر داخوازینامەکەت لە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کۆچ بۆ پاراستنی نێودەوڵەتی سەرکەوتوو بێت و دۆخی پەنابەری یان دۆخی پاراستنی لاوەکیت پێبدرێت، دەتوانیت داوای ئەوە بکەیت هاوسەر، منداڵی بچووک و/یان منداڵێکی گەورە کە پێویستیی بە یارمەتیی تۆیە و لە دەرەوەی تورکیا دەژی، لەسەر بنەمای مۆڵەتی نیشتەجێبووی خێزان داوای هاتن بۆ تورکیا بکات. ئەگەر داواکارییەکی لەو شێوەیەت هەیە، دەتوانیت بۆ زانیاریی زیاتر ڕاوێژ بە  بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ بکەیت.

بەپێی یاسای نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی داخوازینامەی مافی پەنابەری لە وڵاتێک پێشکەش بکەیت، دەبێت گەیشتبیتە سنوورەکانی ئەو وڵاتە.  ئەگەر لەبەر هۆکاری جەنگ یان چەوساندنەوە وڵاتی خۆتت بەجێهێشتبێت و ئێستا لە تورکیایت، بەرپرسیارێتیی هەڵسەنگاندنی داخوازینامەکەت و پێشکەشکردنی پاراستنی یاسایی تەنها لە ئەستۆی حکومەتی تورکیایە.

لە ئێستادا، میکانیزمی سەرەکی بۆ ئەوەی داواکارانی مافی پەنابەری لە تورکیا بەیاسایی پێشکەشی وڵاتانی دیکە بکرێن بۆ ڕێکاری نیشتەجێبوون، تەنها لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت. لەگەڵ ئەوەیشدا، نیشتەجێکردنەوە و مافی پەنابەری هەمان شت نین. لە کاتێکدا مافی پەنابەری لە تورکیا مافی ئەو کەسانەیە لە جەنگ یان چەوساندنەوە هەڵهاتوون، ئەو وڵاتانەی دیکە کە ژمارەیەکی دیاریکراو پەنابەر لە ڕێگەی UNHCR ـوە وەردەگرن ناچار نین بۆ نیشتەجێکردن وەرتبگرن.

لە لایەکی دیکەوە، لە حاڵەتی زۆر دەگمەندا، هەندێک وڵات  بە هۆکاری جۆراوجۆر ڤیزای گەشت بۆ ژمارەیەکی کەم لە داواکارانی مافی پەنابەری دەدەن. ڕەنگە بتەوێت پەیوەندی بە باڵوێزخانەی ئەو وڵاتانە بکەیت کە حەزدەکەیت گەشتیان بۆ بکەیت بۆ ئەوەی زانیاریی تێروتەسەل وەربگریت.

بەپێی ڕێسا و یاساکان، داخوازینامەی پاراستنی نێودەوڵەتی دەبێت لە لایەن کەسەکە خۆیەوە ئەنجام بدرێت. بۆیە، پارێزەرێک کە نوێنەرایەتییت دەکات ناتوانیت بە ناوی تۆوە داخوازیی پاراستنی نێودەوڵەتی پێشکەش بکات. تۆ مافی ئەوەت هەیە لە لایەن پارێزەرێکەوە بۆ هەموو ڕێکارەکان، جگە لە داخوازینامەی کەسی، نوێنەرایەتیی بکرێیت. بۆ نموونە، دەتوانیت ڕاوێژ بە پارێزەێک بکەیت بۆ ئامادەکاریی بۆ چاوپێکەوتنی کەسی. لەسەر داوای خۆت، پارێزەرەکەت دەتوانێت لە چاوپێکەوتنی کەسی هاوەڵیت بکات. دەربارەی تانەکان دژی بڕیارە نەرێنییەکان لە بەردەم کۆمیسیۆنی هەڵسەنگاندنی پارێزگاریی نێودەوڵەتی یان تانەکانی بەردەم دادگای کارگێڕی، پارێزەرەکەت دەتوانێت نوێنەرایەتیت بکات و بەناوی تۆوە بەردەوام بێت. بەڵام دەبێت هەقدەستی ئەو پارێزەرەکە و تێچووە پەیوەندیدارەکان بدەیت.

بەپێی یاسای تورکیا، ئەو کەسانەی ناتوانن پارەی پارێزەر یان تێچووە پەیوەندیدارەکانی دادگا بدەن بەبێ ئەوەی بارێکی دارایی گران بخەنە سەر خۆیان یان خێزانەکانیان، دەتوانن سوود لە کۆمەکی یاسایی وەربگرن کە بە تورکی پێی دەوترێت “Adli Yardım” و لە لایەن کحومەتەوە دابین دەکرێت. بەو شێوەیە، ئەو کەسانەی بنەماکانیان تێدایە دەتوانن سوود لەو پرۆگرامە وەربگرن. کۆمەکی یاسایی لە تورکیا لە لایەن سەندیکا یاساییەکان دابین دەکرێت. سەندیکا یاساییەکان دامەزراوەی پرۆفیشناڵی پارێزەرانن لە هەرێم یان پارێزگایەکی دیاریکراو. سەندیکا یاساییەکان خزمەتگوزاریی کۆمەکی یاسایی دابین دەکەن و پارێزەرێک بۆ ئەو کەسە دابین دەکەن کە داهاتی پێویستی نیە بۆ دانی کرێی پارێزەر. داواکەرانی مافی پەنابەری لە تورکیا دەتوانن سوود لە خزمەتگوزاریی کۆمەکی یاساییش وەربگرن.

ئەگەر ناتوانیت پارەی پارێزەر بدەیت، دەتوانیت داوای پاڵپشتیی کۆمەکی یاسایی و ڕاوێژکردن بکەیت ئەویش بە سەردانکردنی سەندیکا یاساییەکان لەو شارەی لێی نیشتەجێیت.

بۆ سوود وەرگرتن لە بەرنامەی کۆمەکی یاسایی، نابێت پێشتر لە لایەن پارێزەرێکەوە نوێنەرایەتیی کرابیت. ئەگەر لە لایەن پارێزەرێکەوە نوێنەرایەتیی دەکرێیت، ناتوانیت سوود لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمەکی یاسایی وەربگریت.

سەندیکا یاساییەکان سەرەتا هەڵسەنگاندێک بۆ دۆخی دارایی تۆ دەکەن. بەو شێوەیە، ڕەنگە داوات لێ بکرێت بەڵگەنامە و بەڵگە وەک بەڵگەنامەی فەرمیی تاپۆ یان بڕوانامەی هەژاری کە لە لایەن موختارەوە دەرچووبێت. سەندیکای یاسایی لێکۆڵینەوە لەوەیش دەکات بزانێت بنەمای یاسایی هەیە بۆ ئەوەی دەرئەنجامی ڕێکارە یاساییەکانت سەرکەوتوو بن کە هەوڵ دەدەیت یارمەتیی یاساییان بۆ وەربگریت یان نا. لەسەر بنەمای ئەو هەڵسەنگاندنانە، سەندیکای یاسایی بڕیاری بەخشینی کۆمەکی یاسایی دەدات.

دەتوانیت بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر سەردانی مەکتەبی کۆمەکی یاسایی لە سەندیکای یاسایی لە شارەکەت، ڕێکخراوەکەمان، مافی پەنابەرانی تورکیا، یان ڕێکخراوەکانی دیکەی کۆمەڵی مەدەنی بکەیت.

ئێمە کووکی بەکار دەهێنیت بۆ باشترکردنی گەیاندنی خزمەت و زانیاری لەم ماڵپەڕە. تۆ بەبەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان ئەمە قەبووڵ دەکەیت. بۆ وەدەستخستنی زانیاری زیاتر مەرجەکانی بەکارهێنان و ڕێبازی نهێنپارێزی ئێمە بخوێنەوە.