بەردەستکردنی خزمەتەکانی RRT
مافی مرۆڤی تورکیا (RRT) ڕێکخراوەیەکی کۆمەڵایەتی جڤاکی سەربەخۆیە کە لە ئیستەنبۆڵ هەڵکەوتووە. RRT زانیاری تایبەتکراو، بەلاشی یاسایی و خزمەتی یارمەتی دەداتە پەنابەران، پەناخوازی، و کۆچبەرانی بەرگەنەگر لە وڵاتی تورکیا.
RRT لە یارمەتیدان بە سوودبەرەکانی خۆی دەربارەی پرسیاری تایبەت بە تۆمارکردن لە سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کۆچ (PMM کە پێشتر وەک ئیدارەی گشتیی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ یان DGMM دەناسێندرا)، جۆری جیاجیای بڕیاری خراپ کە PMM دەریدەکات، وەک بڕیاری دیپۆرتکردنەو و ئەوانەی کە کار دەکەنە سەر مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ. بەپێی دۆخی سوودبەر، بەرگەنەگری ئەو و ئەندازەی ئەو کێشەیەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، تیمی RRT دەتوانێت هەندێک خزمەت پێشکەش بکات لە ڕاوێژکاری تەلەفۆنی یەک-لەگەڵ-یەک بگرە هەتا ئامادەکردنی ڕەشنووس/داواکاری، بەشداریکردن لە دادڕەسیی، هاوکاریکردنی سوودبەرەکان لە چاوپێکەوتنە ئیداریەکان، سەردانی سوودبەرانێک کە لە بەند ڕاگیردراون، ناردن بۆ لای پێشکەشکەرانی دیکەی خزمەت.
RRT دەتوانیێت یارمەتیت بدات ئەگەر تۆ لەبارەی هەریەک لەم بابەتانەی خوارەوەداوای زانیاری و پاڵپشتی بکەیت:
- تۆماری یەکەمجار بۆ پاراستنی نێونەتەوەیی،
- قۆناغە جیاجیاکانی پڕۆسەی داوای پاراستنی نێونەتەوەیی، وەک دیمانەکانی دیاریکردنی دۆخ،
- بڕیارگەلێک کە بەرپرسانی کۆچ دەربارەی دۆخی یاساییت دەریدەکەن:
-
- بریاری دۆخی نەرێنی (بەپێی ڕێبازی گشتیی و خێراکراو)
-
- بڕیارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵسەنگاندنی پاراستنی نێونەتەوەیی
-
- بڕیارە تەواوەکانی هەڵوەشاندنەوە
-
- بڕیارەکانی بەتاڵکردنەوە
-
- بڕیارەکانی کۆتاییهێنان
- پڕۆسە و خزمەتەکانی PMM بە گشتی، وەک داوای گۆڕینی شار یان مۆڵەتی سەفەر،
- پێناسەی داواخواز پاراستنی نێونەتەوەیی یان کێشەکانی کارتی ناسینەوی خاوەنی دۆخی پاراستنی نێونەتەوەیی،
- بڕیارەکانی دیپۆرتکردنەوە،
- دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی یان هەنگاو جێگرەوەکانی دەسبەسەرکردن،
- ناسینەوە و پاراستنی منداڵانی بچووکی تەنیا و جوداکراو،
- داواکانی یەکخستنەوەی خێزانی منداڵانی تەنیا،
- بەردەستکردنی تەندروستی گشتیی و خزمەتەکانی پەروەردە،
- زانیاری لەسەر خزمەتەکانی یارمەتیی کۆمەڵایەتیی بەردەست لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەت،
- دەسگەیشتن بە مافەکانی دیکە (مافی جڤاکی، مافی کار و مافەکانی پەیوندیدار بە خانووبەرە، کرێگرتن و خاوەندارێتی مڵک)،
- بەردەستکردنی قەرەبووی یاسایی (سکاڵا لە پۆلیس یان نووسینگەی دادوەر دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی هەرچەشنە مافێک).
ئاگاداریی:
هەموو سوودبەرەکان دەتوانن پەیوەندی بە RRTـەوە بکەن و لەڕێگەی تەلەفۆن و ڕۆژانی دووشەممە هەتا هەینی کاتژمێر 9:30 هەتا 17:30 بەم ژمارانەی خوارەوە یارمەتی وەربگرن.
دێسکی یارمەتیی پەنابەرانی RRT
(RRT Refugee Helpdesk)
ئەمە سەرەکیترین ژمارە تەلەفۆنە بۆ پرسیارەکان: +
+90 850 218 48 30
دێسکی یارمەتیی دەسبەسەرکردنیRRT
(RRT Detention Helpdesk)
ئاگاداریی: ئەم ژمارەیە تایبەت کراوە بە پەیوەندیگەلێک کە ڕاستەوخۆ لەلایەن کەسانێکەوە دێن کە لە دەسبەسەرکردنی کارگێڕیی لە وڵاتی تورکیا ڕاگیردراون، یان لە ئەندامانی بنەماڵە یان کەسانێکی دیکەیە کە دەیانەوێت کەیسی کەسێک بهێنن کە بەپێی سەرنجی RRT لە دەسبەسەرکردن دان. بەهۆی پەلەییبوونن ئەم داواکاریانە، بەخۆشیەوە داوا دەکەین هەموو پرسیارەکانی دیکە ئاراستەی دێسکی یارمەتیی پەنابەرانی RRT بکرێن بە پەیوەندی بە ژمارەی ڕیزکراوی سەرەوە.
+90 507 218 62 85
دێسکی یارمەتیی منداڵانی تەنیای RRT
ئاگاداریی: ئەم ژمارەیە تایبەتە بە پەیوەندیی منداڵانی بچووکی تەنیای خوار 18 ساڵ و کەسانێک کە لەم دواییانە دا لە وڵاتی تورکیا بوونەتە 18 ساڵان و ئەمە بۆ چارەسەرکردنی پرسیارەکان لەسەر پاراستنی پێشنیارکراو بۆ منداڵانی بچووکی تەنیا لە وڵاتی تورکیایە لەلایەن PMM و وەزارەتی بنەماڵە و خزمەتە کۆمەڵایەتیەکان.
+90 549 510 52 06
ئێمە بە خۆشیەوە هەمۆ جۆرە پرسیارەکا وەردەگرین و داوا لە غەیرەپەنابەران یان کەسانی پەناخواز دەکات، وەک NGOـەکانی دیکە و ئەنجومەنی پارێزەران بۆ ئەوەی ئەم پرسیارانە ئاراستەی دێسکی یارمەتیی پەنابەرانی RRT بکەن بە ژمارەتەلەفۆنی،
یان بە تایبەت بینێرن بۆ ناونیشانی ئیمەیلەکەمان: